بە هاتنی وەرزی هاوین دیاردەی سووتانی دارستان و پاوانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرهەڵدەداتەوە و بەهۆیەوە ساڵانە 7 هەزار هێکتار لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناو دەچن.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە 95 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆمارکراون بەڵام بەهۆی کەمی هێزەکانی بەرگری شارستانی و تیمەکانی کوژاندنەوەی ئاگر خەڵک و چالاکڤانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆبەخشانە ئاگرەکان دەکوژێننەوە.
هێزەکانی بنکەیەکی سەربازی ئێران لە #مەریوان# ڕووی تفەنگەکانیان لە دارستان کردووە، دوای دەمێک ئەم دوکەڵە لە شوێنی بەرکەوتنی گوللەکان هەڵستا. ئەمە نموونەیەکە لە هۆکاری مرۆیی ئاگرتێبەردانی دارستانەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان. بەپێی ئاماری ڕێکخراوی دارستانەکانی ئێران زیاتر لە 95 ئاگرگرتنی دارستانەکان، هۆکاری مرۆییان هەیە. 10 تا 15 لەسەد بە ئەنقەستە و ئەوی دیکە هۆکاری دیکەی هەیە.
کوژاندنەوە و پاراستنی دارستانەکان، لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەستۆی ژینگەپارێزانی خۆبەخشە. ئەوان نەک هەر لە دەورووبەری خۆیان، بەڵکوو خۆیان دەگەیێننە ناوچەکانی دیکەش تاوەکو پێش بە تەشەنەسەندی زیاتری ئاگرەکان بگرن.
ساڵانە بەشێوەی مامناوەندی نزیکەی 7 هەزار هکتار لە دارستانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سووتان لەنێو دەچن. ساڵ بە ساڵیش زیاتر دەبێ.[1]
#12-06-2020#