لە چوارچێوەی هەنگاوی دووەمینی بەرخۆدانی #عەفرین#دا تێکۆشانمان بە هیزەوە لەدژی داگیرکەران بەردەوامە. سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی 12 و 13 حوزەیران لە هەرێمی عەفرین و دەوروبەری عەزاز هێرشێکی زەمینیان بۆسەر هێزەکانمان ئەنجامدا. لە ئەنجامی هێرشەکەدا شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەردا ڕوویدا. لە بەرانبەر هێرشی داگیرکەران، هێزەکانمان بە شێوەیەکی قاڕەمانانە وڵامیان دایەوە و هێرشەکانیان تێکشکاند. لە ئەنجامی شەڕدا 5 چەتە کوژران و 9 چەتەش بریندار بوون، ئۆتۆمبێڵێکیش تێکشکێنرا و زیان بەر ئۆتۆمبێڵێکی تریش کەوت و 2 ماتۆرسکیلیش تێکشکێنران.
3 #شەڕڤان#مان شەهید بوون
لەم هێرشە داگیرکەرەکا 3 شەڕڤانمان دوای بەرخۆدانێکی بێوێنە تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوون. هاوڕێکانمان ئاگر عەفرین، جوودی ڕۆستەم و یڵماز عەفرین، لە تێکۆشانی ئێمەدا لە بەرانبەر داگیرکەران و دواکەوتوویی هیچ کاتێک لە خەبات ساردنەبوونەوە و بە تۆڕەییەکی گەورەوە شەڕیان کرد و شەهید بوون. هەرسێ هاوڕێکانمان لە تێکۆشانی یەکێتی گەلان لەسەر بناغەی دیموکراسی کە لە هەرێمەکە بەڕێوەدەبرێت، بە دڵسۆزیەکی گەورەوە لەم تێکۆشانەدا گیانیان بەخت کرد. هاوڕێکانمان ئاگر عەفرین، جوودی ڕۆستەم و یڵماز عەفرین، بە هەستێکی گەورەوە ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ کرد.
بۆیە وەک هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایدەگەیەنین کە تۆڵەی شەهیدەکانمان دەکەینەوە و لێپرسینەوە لە داگیرکەران دەکەین. لە کەسایەتی هەرسێ هاوڕێماندا یادی هەموو شەهیدان بەڕێزەوە دەکەینەوە، سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ئەوان خانەوادەی شەهیدان و گەلەکەمان دەکەین.[1]
#15-06-2020#