بۆردومان کردنی کوردستانی باشوور بەشێکە لە سیاسیەتی شەڕانخوازی ئۆردوگان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باشووری ئەفریقیا، شەوی 14 لەسەر 15ی حوزیران دیسانەوە فرۆکە جەنگیەکانی تورکیا شاڵاوێکی دڕندانەیان دژ بە کۆمەڵێک ناوچەی کوردستانی باشوور بەرپاکرد، لەوانە #شنگال# و چیای #قەندیل# و کەمپی مخمور وەک بەردەوامبونێکی سیاسەتی شەڕەنخوازی کەنەک تەنها لە باشووردا بەرپای دەکات، بەڵکو لە ڕۆژئاوا و لە سوریادا بەدزێوترین شیواز ئەنجامی دەدات بە جۆرێک کار بۆ ئەنجامدانی گۆرانکاری دیموگرافی دەکات وەک ئەوەی لەشاری (#عەفرین#)دا ڕوویداوە، و جگە لە گۆڕینی دراوی سوری بەدراوی تورکی لەو ناوچانەی کە بە بەکرێگیراو تەنیویتی و ئێستاش بە لێشاو ئەو چەکدارانەی ئێرە و #داعش# بۆ لیبیا دەگوێزێتەوە کە ئەمەش هەڕەشەیەکی مەترسیدارە لە ئاشتی و ئاسایشی دەریای ناوەڕاست و ئاسایشی فەرنسا و ئیتاڵیا و یۆنان و قوبرس جگە لەوەی ئاسایشی میسروتونس دەخاتە بەر مەترسییەوە.
بۆردومان کردنی بەردەوامی کوردستانی باشور جگە لەوەی بە پێشێل کردنی یاسای نێودەوڵەتی دادەنرێت بەشێکە لەو نەخشەیەی کە ئۆردوگان و حزبەکەی دەیانەوێ وەک پۆلیسی ناوچەکە بیبینن، و وەک کارتێکی کاریگەری هەرێمایەتی لەناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی خۆیان نمایش دەکەن.
جگە لەوەی کە بە پێویستی دەزانین هێزە سیاسیەکانی کوردستانی باشوور هەڵویستێکی یەکگرتووی نیشتمانی کوردستانیان سەبارەت بە دەستدرێژیە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا دەربڕن، پێمان وایە یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتوەکان دەبێ هەڵوێستی ئاشکرا سەبارەت بە جموجۆڵەکانی تورکیا لەتەواوی ناوچەکەدا بەتایبەتی باشوور و ڕۆژئاوا و سوریا و لیبیا، وەرگرن و ڕەفتارەکانی تورکیا کە بۆتە هۆی بارگرژی و مەترسی بەردەوام لەسەر ئاشتی و ئاسایش، مەحکوم کەن.
لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی دوپاتی ئەوە دەکاتەوە کە چارەسەری مەسەلەی ڕەوای گەلی کوردستان لە باکوور بە بۆردومان کردنی شنگال و قەندیل و مخمور ناکرێت و، ئەم بابەتە بە دانوستان و هەڵبژاردنی ڕێگای گفتوگۆی شارستانییانە دەبێت کە چارەسەری ئاشتی عادیلانە بۆ مەسەلەی ڕەوای گەلەکەمان لە باکوور دابین بکات.
لێژنەی کاری هاوبەشی چەپی کوردستانی:
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
حزبی شیوعی کوردستان
بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
#15-06-2020#