دەقی نووسینەکەی #ئومێد خۆشناو#، لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبووک:
یاسا سەروەره و تەواو.
هیچ هێزو کەسێک لەسەرووری یاسا نیه و نابێ، هیچ کەسێکیش ناتوانێ بە نایاسایی بڕیاری یاسایی هەڵوەشێنێتەوە.
لە نزیکترین کات هەموو ڕاستیەکان بۆ خەڵکی کوردستان دەخرێتەڕوو.
پەرلەمان زادەی ئیڕادەی خەڵکی کوردستانه و هیوادارین چیتر بێڕێزی پێوەنەکرێ و شکۆی نەشکێ، پەرلەمان ئه و شوێنەیە، دەبێ چەتری کۆکەرەوەی هەموو جیاوازیەکان بێت.
تکایە پەند لە ڕابردوو وەربگرن، دەبێ کێشەکان لە پەرلەمان چارەسەربێ، نەوەک پەرلەمان خۆی ببێتە خوڵقێنەری کێشە!.
خەڵکی کوردستان بەتایبەت ئەندام و لایەنگرو دەنگدەرانی پارتی دڵنیا دەکەینەوە کە.
1/ یاسایی چاکسازی وەک خۆی چۆن دەرچووە جێبەجێ دەبێ.
2/ بڕیاری ژمارە 4ی 7ی ئایار، هەڵوەشاندنەوەی لەدەسەڵاتی کەس نیه و تەنها لەدەسەڵاتی کۆبوونەوەی پەرلەمانە، ئەوەش لە مەحاڵ مەحاڵترە.
3/ فراکسیۆنەکەی خۆتان و نوێنەرانتان، خودان ئیڕادەیەکی بەهێزی جەماوەرو سەرۆک و سەرکردایەتیەکی تۆکمه و بەرچاو ڕوونی سیاسەتی ستراتیژی نەتەوەیی و نیشتمانین، ناچنە ژێر باری هیچ ناحەقیەک و تەنها خزمەتکاری خەڵک و خاکی کوردستانن.
4/ هیچ ژاوە ژاوو تەشویشێک ساردمان ناکاتەوه و خاوەن گوتارو کرداری کوردستانی بەهێزین.
5/ بەسەر هەموو ناخۆشی و زەحمەتیەکان سەر دەکەوین و ئیڕادە پۆڵا، خۆ ناچەمێنین.
ئینجا دەبێ بزانن، ئێمه ئێمەین و ئەوانیش ئەوانن.....[1]
#16-06-2020#