#بەدر ئیسماعیل شێرۆکی#
لەبڵاوکراوەکانی #تۆڕی میدیایی ڕووداو#
هەولێر - 2019
ێش ئەوەی پارسە ئێرانییەکان بگەنە ئەم ناوچەیە، گەلانی ماد سەدان و هەزاران ساڵ بوو، ژیانی کۆمەڵایەتی و یەکجێنشنییان دەستپێکردبوو، بەدەیان شارو گوندو قەڵاو دامودەزگای دیوانسالاری و دەوڵەتییان هەبووە. مادەکان خاوەنی شارستانییەکی جێکەوتوو و فەرهەنگ و نەریتی رەگ داکوتاوی خۆیانبوون. کۆچەرە ئێرانییە مەڕدارەکان، تا ئەو کاتە ئەزموونێکیان لەبارەی شارو گوندنشینی خۆماڵی خۆیان نەبووە، دەبێت بەتووندی کەوتبنە ژێر کاریگەری شێوازی ژیان و کولتووری مادەکان و خۆیان لەگەڵ دابونەریت و شێوازی لەبەرکردنی جلوبەرگ و شارستانییەتی ماد گونجاندبێت، بەسیستەمی کشتوکاڵی و ئاژەڵداری گوندی و پێشەسازی پێشکەوتووی مادەکان، شاگەشکە و سەرسامبووبن، بۆیە تێکەڵاوی و خۆنزیککردنەوەیەکی زۆریان لەگەڵ دەربارو ناوەندی دەسەڵاتی مادەکان دروستکردووە.[1]