ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەبارەی هێرشی داگیرکەری تورک لە حەفتانین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:
سوپای داگیرکەری تورک 23ی ئابی 2019 جموجووڵێکی داگیرکەری لەبەرانبەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەستپێکردبوو و لە بەردەوامی ئەو جموجووڵەی داگیرکردندا 16ی حوزەیران (دوێنێ) لە درەنگانی شەودا سوپای داگیرکەری تورک دەستی بە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمی حەفتانین کردەوە. داگیرکەران لە ڕووی ئاسمانیەوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هاوکاری هەلیکۆپتەر لە گۆڕەپانی بەکتۆریا نێوان گردی شەهید بێریڤان و تەپێ دووپشکی نێوان گردی شەهید سیپان و شەهید کەندان سەربازی جێگیر کرد و دەستی بە جموجووڵی داگیرکردن کرد.
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە پیلانی داگیرکەری کە دەیەوێت جێبەجێی بکات، هەوڵ دەدات شوێنە ستراتیژیەکانی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەدەست بهێنێت و بەو شێوەیە دەیەوێت باشووری کوردستان کۆنتڕۆڵ بکات. دەوڵەتی قڕکەری تورک پلان و ئامانجی داگیرکردنی خاکی کوردستانە، بەهۆی بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیاوە تا باکووری کوردستان هەموو ڕۆژێک گورزی گەورەی بەردەکەوێت، ناوی ئەو جموجووڵەی داگیرکەری ناوی هەرچیەک بێت، ڕووبەڕووی وڵامێکی کاریگەری دەبێتەوە و گورزی مێژوویی بەر دەوڵەتی تورک دەکەوێت.
هەپەگە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا ئاماژەی بەم خاڵانەدا:
فڕۆکە جەنگیەکانی تورک گارە و مەتینان بۆردومان دەکەن
لەبارەی جموجووڵی داگیرکەری دوژمن کە لە هەرێمەکە دەستیپێکردووە، بە شێوەیەکی فراوان تا لە دەستمان دێت، زانیاری بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
15ی حوزەیران کاتژمێر 21:00 فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک، گۆڕەپانی دەڕارای هەرێمی مەتینای سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد.
17ی حوزەیران (ئەمرۆ) لەنێوان کاتژمێر 00:00 و 00:30 دا فڕۆکە جەنگیەکان گۆڕەپانی دەشتی کافیای هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیای بۆردومان کرد.
لەو هێرشانەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت
لە #دەرسیم# ئۆپەڕاسیۆن و شەڕ
30ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی ئۆڤاجیکی دەرسیم، لە گەلی ئاخڤانیس دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو. لە ئۆپەڕاسیۆنەکاندا کە تا 7ی حوزەیران بەردەوام بوو، لە نێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕی قوڕس ڕوویاندا. زۆر سەربازی دوژمن کوژران، لەو شەڕانەدا هەڤاڵانمان (ئاگر، دەلیل، ڕێناز، مونزور، گولان و ژیاندا) کە 8 ڕۆژ بە شێوەیەکی فیداییانە لەدژی دوژمن شەڕیان کرد، شەهید بوون.[1]
#17-06-2020#