کۆمیتەی دیپلۆماسیی #پەکەکە# لەبارەی داخستنی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئۆلۆف پاڵمێ لە دوای 34 ساڵ، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی پەکەکەد هاتووە داخستنی دۆسیەی لێکۆڵینەوە لە کوشتنی ئۆلۆف پاڵمێ سەرۆک وەزیرانی سوید، کە لە 28ی شوباتی 1986دا کوژرا، بۆ بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان ڕووداوێکی گرنگ بوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بزووتنەوەکەمان و گەلەکەمان تاوانبارکران بەو کوشتنە و لەبەر ئەوەی ئەو تاوانبارکردنانە هێشتا لانەبراون، قبوڵ ناکرێت. چونکە بەهۆی ئەو ڕووداوەوە بزووتنەوەکەمان پەکەکە و لە کەسایەتیی پەکەکە دا گەلی کوردیش تاوانبارکرا و تەریککران. دوای ئەوەی ڕووداوێکی لەو شێوەیە داخرا نە لە پەکەکە و گەلی کورد داوای لێبوردن کرا و نە لە دژی تیرۆریزەکردنی پەکەکە بەهۆی ئەو تاوانبارکردنەوە دەوڵەتی سوید دەستی بە هەوڵێکی ئەرێنی کردووە. بە ناوی پەکەکەوە و لەبەر ئەوەی ئێمە تاوەکو ئێستا لەو چاوەڕوانییەدا بووین، تەنها سەیری گفتوگۆکانمان لەوبارەیەوە دەکرد و چاوەڕێ بووین، کە دادپەروەری بچەسپێت. لەبەر ئەوەش ئێمە ڕاستەوخۆ دەستبەکار نەبووین، بەڵام لەبەر ئەوەی گفتوگۆکان خەریکە لە چوارچێوەی خۆیان دەچنە دەرەوە و ناهەقیی 34 ساڵان بەهۆی ئەو ڕووداوی کوشتنەوە بەسەر بزووتنەوەکەمان و گەلەکەماندا سەپێندراوە ڕاست نەکراوەتەوە، ئێمە بڕیارماندا بەشداری ڕووداوەکە ببین و ڕاستەوخۆ چاودێریی بکەین.
تاوانبارکردن، ناشیرینکردن، تیرۆریزەکردن و تەریککردنی کوردان و پەکەکەی بزووتنەوەی ئازادییەکەی 34 ساڵە بەردەوامە. بۆیە ڕووداوێکی ئەوەندە ئاسان نییە، کە قبوڵ بکرێت و سەری دابپۆشرێت. بەهۆی ئەو تاوانبارکردنەوە کە ئێستا ئاشکرابووە بێ بنەمایە، تاوەکو لە گەلی کورد داوای لێبوردن نەکرێت، تاوەکو سوید و یەکێتی ئەوروپا ئەو تاوانبارکردنەی پەکەکە بە 'تیرۆریست' کۆتایی پێنەهێنن، تاوەکو پەکەکە لە 'لیستی گروپە تیرۆریستییەکاندا' دەرنەهێنرێت، ئێمە بە ناوی پەکەکەوە لە ڕووی سیاسییەوە چاودێریی ئەو ڕووداوە دەکەین. بێگومان دەبێت گەلی سویدیش قبوڵی نەکات، کە دۆسیەی کوشتنێکی لەو شێوەیە دابخرێت، چونکە ئەوە گەورەترین چەواشەکاری و ناهەقییە بەرامبەریان.
'بەرپرسیاریی کوشتنەکەیان خستە ئەستۆی کورد، کە پاڵمێ زۆر خۆشی دەویستن'
کۆمیتەی دیپلۆماسیی پەکەکە ئەوەی بە بیرهێنایەوە، گەلی کورد وەک هەموو گەلانی تری بندەست، پاڵمێی بە سەرکردەیەک دەزانی، کە ئامێزی بۆ بندەستان و کوردان کردووەتەوە و پارێزگاری لە مافەکانیان دەکات. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە وەک ڕێبەرمان #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# لە ساڵی 1996دا لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی 'پاڵمێ وتبووی 'داوام لێدەکەن بەرامبەر بە پەکەکە بوەستمە، بۆ من لە بەرامبەریان بوەستمەوە'، پاڵمێ مرۆڤێکی ئاوا هێژا بوو. پاڵمێ سەرۆک وەزیرانێک بوو، کە تورکیا بەهۆی کودەتای سەربازیی 12ی ئەیلولی 1980 بووە ئەشکەنجەخانەیەک، بەهۆی هێرشەکان بۆ سەر کوردان لە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا سکاڵای تۆمار کردبوو. کاتێک ئۆلۆف پاڵمێ لە ساڵی 1982 دا و سەرلەنوێ بۆ سەرۆک وەزیرانی سوید هەڵبژێردرایەوە، کوردان دەیانوت 'ئیدی پارێزەرێکمان هەیە، کە پارێزگاریمان لێدەکات' سەرکردەیەک، کە کوردان ئەویان بەو شێوەیە دەناسی و لە گۆڕەپانی نێونەتەوەیی دا بە بەهێزی بەرگری لە مافی کوردان دەکرد، بۆ پەکەکە و کورد هەستن هێرش بکەنە سەر کەسێکی لەو شێوەیە؟ بەڵام باجی ئەو کوشتنە بەسەر کورددا بڕا، کە پاڵمێ زۆر خۆشی دەویستن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی ئەوە کراوە، لە 3ی ئاداری 1986 دا بە ناوی پەکەکەوە ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە و کوشتنی پاڵمێی بە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەیی ناساندبوو.
'داخستنی ڕووداوەکە قبوڵ ناکرێت'
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە سەرباری ئەوەی هەڵوێستمان بەرامبەر بەو کوشتنە بەو ڕادەیە ڕوون بوو، هەوڵیاندا بیخەنە ئەستۆی ئێمە و تێکۆشانی ئازادیی مافدارانەی گەلەکەمان تەریکبخەن. ئەوە دەزگایەکی دەوڵەتی تورک بوو و دەزگا سیخوڕی و هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ڕۆژئایان خستە ناو ئەو دەزگایە. تاوەکو ئەو لایەنەی ڕووداوەکە ڕوون نەکرێتەوە و ئەو تاوانبارکردنەی تیرۆر، کە بەسەر کورداندا سەپێنراوە لانەبرێت، قبوڵ ناکرێت کە ڕووداوەکە بەپێی دەستووری بنەڕەتیی سویدەوە دابخرێت.
'ئێمە چاودێری ڕووداوەکە دەبین'
کۆمیتەی دیپلۆماسیی پەکەکە ڕایگەیاند، ئەوەی چاوەڕێی دەکەن ئەوەیە؛ هەنگاوی فەرمی و حقوقی هەڵبگیرێن و ئەو نزیکایەتی و ڕەفتارەی دژ بە کوردان و پەکەکە ئەنجامدراون ڕاست بکرێنەوە. ئێمە لە ئێستا بەدواوە چاودێریی ئەوە دەکەین.
بە ناوی پەکەکەوە ئێمە جارێکیتر کوشتنی ئۆلۆف پاڵمێ ئیدانە دەکەین و داوا لە بەرپرسانی سوید دەکەین، کە ڕاستییەکان ئاشکرا بکەن. ئێمە ئامادەین کە بۆ ڕوونکردنەوەی کوشتنی سەرکردەیەکی دۆستی کورد و بندەستان تێبکۆشین. ئێمە دوای ئەو ڕووداوە دەکەوین تاوەکو ئاشکراکردنی ڕووداوەکە درێژە بە تێکۆشانەکەمان دەدەین.[1]
#18-06-2020#