ڕێکخراوێکی ژینگەیی، هۆشداریی لە لەناوچوونی ژینگەی کوردستان دەدات بەهۆی بۆردوومان و تۆپبارانەکانەوە و داوای ڕاگرتنیان دەکات.
ئەمڕۆ، ڕێکخراوی وار بۆ پاراستنی ژینگە، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و ئێران بۆسەر ژینگەی باشوری کوردستان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، بە نیگەرانییەوە باس لەوە کراوەتا دێت توپبارانەکانی وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت سوپای تورکیا و ئیران بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە، هۆکاری سەرەکی زیان گەیاندن بە ژینگەی کوردستان و ڕۆژانە دەیان دونم زەوی دەسوتێت لە دەڤەری برادۆست و باڵەکایەتی ناوچەکانی تر.
ڕێکخراوەکە هۆشداریی لە لەناوچوونی ژینگەی کوردستان داوە و داوا دەکاتهەوڵە دیبلوماسییەکان زیاتر بەگەڕ بخرێن بۆ ئاگادارکردنەوەی وڵاتی تورکیا و ئیران، لەو پڕۆتۆکۆڵ و پەیماننامە نێودەوڵەتیانە کە ڕێگە چارەی سەربازیی تاک لایەنانە لە سەر زەوی وڵاتێکی دیکە کارێکی نا ئاسایی و نایاساییە
هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، ئاماژە بە زیانە ژینگەییەکانی تۆپباران و بۆردوومانەکان کراوە:
1.کەمکردنەوەی ڕووبەری سەوزایی و تێکدانی هاوسەنگیی
2.کەمکردنەوەی بڕی بە هەڵم بوونی ئاو و کاریگەریی خراپ لەسەر باران.
3.داڕنینی توێژالی ڕووەکی و لەبەر یەک هەڵوەشانەوەی یەکگرتوویی گڵ و خۆڵی قەدپاڵەکانر
4.کەمکردنەوەی بڕی ئاوی ژێر زەوی، چونکە ڕووەک هۆکاری گلدانەوەی ئاوی سەر زەوییە و ناردنییەتی بۆ ژێر زەوی
5.کەمکردنەوی بڕی ئوکسیجن و زیادکردنی بڕی دووەم ئوکسیدی کاربۆن
6.کەمکردنەوەی بەرگری درەختەکان و خێرا پوکانەوەیان بەهۆی ئەو نەخۆشییانەی، کە بە ئاسانی زیانییان پێ دەگەینن.
7. پەیدابوونی دووکەڵ کە تێکەڵەیەکە لە گەردیلەی ورد و گازەکانی کاربۆن و مونۆئۆکساید و گازی دووەم ئوکسیدی کاربۆن و ئوک#سیدەکان#ی نایترۆجین کە زیان بە چاو و سییەکانی مرۆڤ دەگەینن.
ڕێکخراوەکە، داوادەکات#وەزارەتی ناوخۆ# و کشتوکال و ژینگە و تەندروستی تەواوی هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ، بۆ بیرخستنەوەی وڵاتی تورکیا و ئیران سەبارەت بە ئەرکەکانیان بۆ پاراستنی ژینگەی ناوخۆ و جیهانی بە پێی ئەو ڕێکەوتنامانەی کە خۆیان واژوویان کردووە
داواش لە لایەنە پەیوەندارەکانی تایبەت بە ژینگە دەکات، کە هەوڵەکان چڕتر بکەنەوە چونکە دووبارەبوونەوەی بەردەوامی تۆپبارنەکان کە سوتانی پۆش و شاخ و دەشتەکان کە زیانێکی زۆری بە ژینگە گەیاندووە جگە لە زەرەرو زیانەکان بۆ مرۆڤ و باڵندە و گیانلبەرە کێوییەکانیش زیانیان پێ دەگات. بۆتە هۆی لە ناوبردنی هەزاران داری بەردار وەک مازی، دار بەروو، قەزوان و هتد...[1]
#18-06-2020#