زۆر بەداخەوە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە هونەرمەندی دەنگ و بەرهەم ڕەسەن #عەتا چاوشین# ماڵئاوایی یەکجارەکی کرد.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکارو بنەماڵەکەیان و هونەرمەندانی شاری #سلێمانی# دەکەین.
لەدەستدانی ئەم هونەرمەندە کە خزمەتێکی بەرچاوی هونەری گۆرانی و مۆسیقای کوردی کردووە داخێکی گرانە.
ئومێدەوارین ئەمە دواناخۆشی هەموولایەک بێت و ڕۆحی کاک عەتا چاوشین-یش بۆ هەمیشە شادبێت.
ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
#22-06-2020#