کۆمەڵگای جەوانانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کەجەرە - KCR) لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەستەی بەڕێوەبەریی کەجەرە ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمدواییە بۆ سەر باشووری کوردستان هێرشی ئاسایی نین و ئامانجی ئەو هێرشانە بۆ قڕکردن و سڕینەوەی گەلی کورد و داگیرکردنی هەموو کوردستانە.
کەجەرە ڕاپەڕینەکانی #سلێمانی# و شێلادزێی وەک هەڵوێستی نەتەوەیی لە دژی ئەو هێرشانە پێناسەکردووە و ئاماژەی بە گرنگیی چالاکییەکانی ڕۆژئاوا و ئەوروپاش کردوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە هێرشەکانی سەر #قەندیل# و شێلادزێ، هێرشکردنە سەر #مەهاباد#، #سەردەشت# و #مەریوان#ە. بۆیە دەبێت ژنان و گەنجانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕۆحی کۆبانێ و قەندیل جارێکیتر ڕوو لە چیاکانی کوردستان بکەن و بەشداری ناو ڕیزەکانی تێکۆشان بن.
کەجەرە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، وەڵامی ئەم قۆناغە بە بەرخودان دەدرێتەوە و ئەو هێرشانەی کە ئەنجام دەدرێن، تەنها لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە ئەنجام نادرێن، بەڵکو ئەو هێرشانە بە هاوکاریی دەوڵەتی ئێران ئەنجام دەدرێن.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەی کەجەرەدا ئەوەش هاتووە، پێویستە گەنجان و ژنان بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ خاکی خۆیان، خاکی کوردستان لە دوژمنی کوردان بپارێزن.[1]
#26-06-2020#