مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (#پژاک#) لەبارەی بۆردومانی سەیرانگای کونەماسی لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە 25ی ئەم مانگەدا، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەی پژاکدا هاتووە، وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هیوای چاکبوونەوە بۆ بڕینداران دەخوازین و لە داهاتوویێکی نزیکدا، زانیاری وردتر سەبارەت بە چۆنێتی ئەو ڕووداوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.
پژاک ئاشکراشی کرد کە لە بۆردومانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا هەڤاڵێکیان شەهید بووە و 3 هەڤاڵیشیان برینداربوون.
ڕاگەیەنراوی پژاک بەم شێوەیەیە:
لە ڕێکەوتی25-06-2020 کاتژمێر پێنجی پاش نیوەڕۆ لە سەیرانگای “کونەماسی” سەر بە هەرێمی شارباژێر، گرووپێک لە هەڤاڵانمان کاتی گەڕانەوە لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان، لە ناو ئۆتۆمبێلێکدا دەبنە ئامانجی هێرشی فڕۆکەی جەنگی و سیخوڕییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورکیا، لە ئەنجامی ئه و هێرشەدا کۆمەڵێک هاوڵاتی باشووری کوردستان کە بۆ سەیران لەو شوێنە بوون، دەبنە ئامانج و هەروەها زەرەر و زیانێکی زۆر به ماڵ و سامانی خەڵک گەیشتووە. هەروەها بە هۆی ئەو هێرشە دڕندانەیەوە هەڤاڵێکمان گەیشتە پلەی بەرزی شەهادەت و سێ هەڤاڵیشمان بریندار بوون. وێڕای شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بڕینداران دەخوازین و لە داهاتوویێکی نزیکدا، زانیاری وردتر سەبارەت بە چۆنێتی ئەو ڕووداوە بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە.[1]
#26-06-2020#