#عەبدوڵڵا ئیبراهیمی#
لەو نووسینەمدا تێدەکۆشم بەبەڵگەی جۆراوجۆر بیسەلمێنم، مێژوونووسانی ئێرانی چۆن بەناوی هەخامەنشییان و بەتایبەتیش کوورۆش و داریووش شانازییەکی بێ بنەما وبەدرۆیان بۆخوسازکردووە تا هەبوونی دیرۆکێکی پڕ لە سەروەری بەخەڵکی ناوخۆ نیشان بدەن و بەدەرەوەش بڵێن ئەوە ئێمەین. ئەوان تێکۆشاون ئەو زنجیرە پاشایە خوێنمژ و تاڵانکارە بۆخۆیان بکەنە بەردی بناخەی نەتەوەپەرستییەکی توندئاژۆ، ڕەگەزپەرستییەکی بێزارکەر و دژەمرۆیی وخۆبەزلزانی و شانازی بەخۆکردن و سووکایەتی بەنەتەوەکانی ژێرچەپۆکیان. بیستوومە ئینگلیسی دەڵێن: منداڵ هەرچەند لێدان لەدەستی دایکی دەخوا، زیاتر دەستەودامێنی دەبێتەوە، هەر بەوەش سیاسەتی ئیستیعماریی خۆیان بەوە پەرەگرتووتر کردۆتەوە، کە سووکایەتی بە بوون و مان و بەهانەتەوەیییەکانی گەلانی ئیستیعمارکراو بکەن وپێهەڵاکوتن بەخۆ، شانازی بە ڕابردوو، زەقکردنەوەی سەرەتییەکانی خۆیان و تەنانەت دزینی شانازیی ئەوانی دیکە و کردنی بە ئی خۆیان، ڕامیاریی سەرەکی و قانی یەکەمیان بووە. ئەوە سیاسەتێکە ڕەگەزپەرستانی ئێرانیش، کە پەروەردەی دەستی ئەو داگیرکەرانەن، بۆ گەلانی ژێرچەپۆکی خۆ ڕەچاویان کردووە. سیاسەتێک کە بە سیاسەتی “گۆپاڵ و شیرینی” ناودێر کراوە. یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی زۆر لەسەر ئەوباسە ڕۆینەم ئەوەیە کە، پێموایە بۆ ئەوەی خۆمان باشتر بناسین، دەبێ بەوفێڵەی دوژمن بزانین و خۆشمان لەوان بەچووکتر نەیەتە بەرچاو و ئەو شانازییانەیان لێ بستێنینەوە کە لێیان زەوت کردووین وپێیان بڵێن ئێمەش ئەوەین و… ئەوە مافمانە، جگەرخوون کوتەنی کینە ئەم.
هەمووگەلانی جیهان شانازی بە ڕابردووی خۆیان دەکەن، دەیکەنە دەرسی ژیان و وەک پێناسەی نەتەوەیی کەلکی لێوەردەگرن. یەکێک لە بوارە هەرە پڕتەم و مژ و شێوێندراوەکانی پێناسەی نەتەوەییمان مێژووی کۆنمانە. ئەو بەشەی بەداخەوە نەک هەر بۆخۆمان لێی نەبووینە خاوەن، بەڵکوو ئاومان بۆ شێواندنی دەئاوی دوژمنانیشمان کردووە. لەخوارەوە چەند نموونەیەکتان لە داگیرکەرانی کوردستان، – یان یاریدەدەرانی ڕۆژئاوایییان – بۆ دێنمەوە کە بۆخوڵقاندنی بەدرۆی پێشینە و شانازیی بێبناخەیان بەڕابردوویان سازیان کردوون:
کوورۆش و ساختەکارییەکانی پەهلەوی بۆ سازکردنی مەزنیخوازیی ئێرانی
ڕەنگە بڵێن کوورۆشی فارس چیی بە مێژووی کورد داوە کە لەوی ڕا دەست پێ بکەین؟ پێویستە ئاگاداربین کە هەموو تێکدانەکان مێژووی کورد گەلانی ژێردەستە و حاشا لێکراوی ئەوسەرزەمینەی ناویان ناوەئێران، لەوخوێنمژەی مێژژووڕا دەست پێدەکا، هەربۆیەش دەبێ لە سەرەتای باسەکەمان ڕا بزانین کوورۆش و فارسەکانی دەستەڵاتداری دوای وی چیان بەکورد و گەلانی دی کردووە. بؤچی مێژووی بەدرۆیان بۆ سازکردووە و ذڕندەیی و خوێمخۆرییەکانیان شاردوونەوە و تەنانەت داگیرکارییەکانیان بە پاراستنی مافی مرۆڤ داناون و پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە بۆ ئەوەی کۆڵەکەنووسراوەکەی بەناوی یەکەم جاڕنامەی مافی مرۆڤ لە نەتەوەیەکگرتووەکان دانێن و تۆماری کەن.
ئەگەر مێژووی ئێران دوای ئیسلام بە وردی بپشکنین، تا سەردەمی ڕەزاشا لەهیچکوێ چاومان بە دەوڵەتێک بەناوی ئێران ناکەوێ. تا ئەوکاتە هەر زنجیرەپادشایەک هاتبێتەسەرکار وڵاتەکەی بەناوی خۆی ناو ناوە و هیچ نیشانەیەک لە ناوی ئێران و ئێرانی (وەک وڵات یا خەڵکی وڵاتێک)، لەگۆڕێدا نەبووە و لەدەرەوەی ئەو سەرزەمینەش، ناوەکەی هەر بە (پێرشیا یا وڵاتی پارس) هاتووە. ناوی ئێران و ئێرانی (وەک وڵات و ڕەگەز و نەتەوە، بەپێ پاشگرو پێشگر) لەڕاستیدا بەپیلانی ئاڵمانی نازی – کە ئەوکاتی نێوانێکی زۆر خۆشی دەگەڵ ڕەزاشادا هەبوو – و بەلاساکردنەوەی ئاتاتورک، بەبیانووی یەک دەوڵەت و یەک نەتەوە دانرا. بۆ دانی ڕەنگی مێژووییش بەو ساختەکارییە، کەوتنە گیانی زەردەشت و ئوولەکەی و ئاڤێستا و چیرکەکانی. ناوی (ئەئیریانم ڤەئێجە) – کە دوایە کرا بە ئیرانویچ – بەواتای بێژەی ڕەسەنان هاتووە و زاراوەیەک بووە بۆ زەردەشتییان دانراوە.ئەو ناوەیان کردە بناخەی بیردۆزی خۆیان وشەی ئێران زەمینی ساسانییەکانیشیان کردە بناخەی مێژویی بۆ بوونی دەوڵەتێک بەوناوە. ئەوانەی باش شارەزای مێژووی ناوچەکەن، دەزانن ئەو وشەیەش نەک بۆ ناوی دەوڵەتێک، بەڵکو بۆ ئەو سەرزەمینانە دەکار کراوە کە خەڵکەکەی زەردەشتی بوون و مانای سەرزەمینی زەردەشتی نشین دەداتەوە. سرزەمینێکیش بەناوی ئاریانا لەدەشتاییەکانی خوارەوەی ئیسفەهان واتە سنووری خوارووی وڵاتی مادو تەنیشت وڵاتی پارس دیاری کراوە کە لەنەخشی سترابۆ دا ئاوایە ی لێکەن آریانا لەکوێ هەڵکەوتووە:
یەکێکی دیکە لەو ئاریکار (کاتالیزۆر)انەی بۆ زیاتر خۆ گرتن و چەسپاندنی باشتری ئەو ساختەکارییە کەلکی لێوەرگیرا، بیردۆزی کۆچی ئاریاکان و ڕەگەزی ساختەی ئاریا بوو کە ئالمانی بۆ کردنی گەلانی ناو ئەو ئێرانە بە هاوڕەگەزی خۆ(بێگومان وەک براچووکەش!) سازیان کردبوو. بەردەنووسی ساختە تێداکراوی بێستوونیش، بەناوی بەردەنووسی داریووشی مەزن یەکێکی دیکەبوو لەو ئاریکارانەی بۆ چەسپاندنی ئەوناوە فێڵاوییە کەلکی لێوەرگیرا. ئەو بەردەنووسە لەو شوێنەدا کە پەیکەری چەند دیلێکی جەلەکراوی بەبێ هیچ نووسراوێک لەسەربوو – وەک لەوبابەتەدا باسی دەکەم – کرابە هەوێنی ساختەکاری و درۆنامەیەکی مەزن. ئەوساختەکارییەش هەر بەدەستی پسپۆڕێکی ئاڵمانی ئەنجام درا. دەزانین هێمای فرەوەهر، هێمایەکی زەردەشتییانەو لەسەر گۆڕی پادشایانی ماد (بۆنموونە لە ئەشکەوتی قیسقەپان لەلای سلێمانی) هەڵکەنراوە. هەخامەنشی تا پاش داریووشە مەزنەکایان بەشاهیدیی مێژوو خودایانی بابلییان دەپەرست. لەهیچکام لە شوێنەوارەکانی تا ئەوکاتەیاندا باسی زەردەشت و ئاهوورامەزدا نەکراوە. بۆ نموونە بەردەنووسی کوورۆش، ئەوهەمووە بە مەردووکی هەڵاکوتووە، بەڵام هیچ شوێنەوارێکی لە ناسینی ئاهوورامەزدا تێدا نابینرێ. دیارە ئەگەر ئەوەش بسەلمێنین کە ناوبراو کەسێکی (وەک فارس دەڵێن) ئازادیخواز بووبێ، دیسان هیچ پاساوێک هەڵناگرێ کە ئەوهەمووە بە خوای بابلییان هەڵابڵێ، بەڵام بە یەک وشەش باسی خودای خۆی نەکا!!. ئەو وڵاتە تا سەردەمی داریووش، بە وڵاتی ماد و لەکاتی داریووسیشدا بە ماد و پارس ناسێندرا و دوای ویش ناوی مادی لێ دەراویشترا و تا هێرشی ئەسکەندەریش، هەر بەناوی وڵاتی پارس بوو.
باوک و کوڕی پەهلەوی تەنانەت بەزەیییان بە شوێنەوارە مێژوویییەکانی وڵاتیشدا نەهات. بەڕێنوێنیی ئینگلیس و ئالمان وکەلک وەرگرتن لە سەرچاوە شێوێنەرەکانی ئوڕووپایی – کە زۆرینەیان ئالمانی و ئینگلیس و جوولەکەن – بەڵگەنامەی نووسراوی دەستکردیان بۆ هەخامەنشییان سازکردن و بەیاریدەی وەستایانی شارەزای میسوری لە بەردەنووسیدا، دەستیان دە پاسارگاد بێستوون وەرداو چی ویستیان لەسەریان هەڵقەندن.
لەسەر بەردەنووسی بەناوی داریووش لە بێستوون، من بەیاریدەی برادەرێکی لێزانم، لەسەر گووگڵ شێوەی دەس تێوەردان و ساختەکارییەکەم بەوردی و بەڵگەوە دۆزییەوە، تەنانەت لەشوێنێک تۆماریشم کرد، بەڵام بەداخەوە ونم کردووە و ناشتوانم بیدۆزمەوە. سەرچاوەکە بە ئینگلیسییە و وابزانم دەبێ گالێریی ءارتۆر سایکلێر بێ، من تەنیا چەند وێنەیەکم لێ لەهێندێک ماڵپەڕی فارسیدا دیون. (ئێرنست هرتسفلد Ernst Herzfeld) چەند وێنەیەکی لەساڵێ 1913 پێش دەست تێوەردان لێ هەڵگرتوون، کەلەبەشی دەستکاریی بەردەنووسی بێستووندا دەیبینن.بڕواننە ئەو وێنانەی خوارەوە و پێکەوە هەڵیان سەنگێنن:
بابەتێک لەسەر ئەو دەست نتێوەردانە لەلایەن دوکتۆر ئازاد سلیمان لە ماڵپەڕی ئاگری پۆستدا دانراوە، ئەوە ئادریسەکەیەتی:
https://agripostendotcom.wordpress.com/2013/02/14/%D8%AC%D8%B9%D9%84-
بیستوومە وێنەی لای چەپ لەو دواییانەدا لەگالێرییەکە هەڵگیراوە.
ئەوەش وەرگێڕاوە کوردییەکەیەتی:
“ئەگەر بەوردی بڕواننە ئەو وێنەیە(مەبەستی وێنەکۆنەکەیە لەلای چەپ، کە ئێرنست هرتسفلدی ئاڵمانی لەساڵی 1913 کێشاویەتی – وەرگێڕ) لەگەڵ دۆخی ئێستا(وێنەی لای ڕاست – وەرگێڕ) هەڵی سەنگینن، قووڵایی کارەساتەکەتان بۆ دەردەکەوێ و لەوانەیە بیسەلمێنن کە ئەوکاتەی سیدتەمێک توانای سازکردنی مێژووی تا ئەوڕادەدا هەیە، دەتوانێ مێژووی جیهان تووشی گەندەڵی بکا و لە ڕێڕەوی سروشتیی خۆی لای بدات. 1- بەردەنووس داریووش و هاوڕێکانی تێدانین. 2- فرەوەهر لەسەرەوەی بەردەنووسەکە دیارنییە. 3- هیچ نووسراوەیەکی تێدانییە، 4- دەوری بەردە نیگارلەسەرەکە، تەخت و ڕێک نەکراوە، تا نووسین لەسەری دەست پێ بکرێ.”
لەخوارەوە ئەو وێنەی ساڵی 1913 بەگەورەتر، بەتەنێ و ڕوونتر دادەنێم، لەگەڵ چەند وێنەیەکی ساختەگراو بۆ داریووش کە هێشتا وێنەی فرەوەهرەسازکراوەکەی سەرسەری ناتەواوە.
لەسەر ئەوتێکدانانە ناسر پورپیراریش لەچەند ڤیدیۆیەکدا بە بەڵگە و وێنەی بەپێزئەوساختەکارییانەی لەقاوداوە و لەسەر یووتیووب بڵاوی کردوونەوە کە دەتوانن بە ناوەکەی لەسەر ئینتێرنێت هەم ئەوانەی خۆی و هەم ڕەدکردنەوەی بێناوەرۆکی قسەکانی لەلایەن ڕەگەزپەرستانی کوورۆش پەرسی ئێرانی ببینن. یەگێک لەو ڕەگەزپەرستانە کە بەناوی کوورۆش ناسێندراوە، دەڵێ ئەووێنەی لەسەرەوە داریووشی تێدا دیارنییە، نیوەی خرابووە، ئەویش ڕاست ئەولایەی داریووشی تێدا هەڵقەندراوە؟!! چاوێک لەو وێنەی خوارەوە بکەن. هەر ئەو وێنەیە بە ڕوونی و گەورەتریش، نە شوێنەواری تێکچوونی پێوە دیارە و نە فرەوەهریش لەسەر سەری هەڵقەندراوە. ئەگەر جوان سەرنج بدەن جێگای فرەوەهر و ئەوشوێنەی دەبوو داریووشی لێ هەڵقەندرێ هێشتا تەخت نەکراوە و پڕە لەگنج و چرچ و لۆچ و قوتکە و قووڵی. ئەوجار ناوبراو وێنەیەکی بەردەنووسەکە بە داریووشەوە ددادەنێ و دەڵێ ژمارەی نووسراولەسەر ئەو وێنەیە کەمترە لەوەی داریووش و فرەوەهری لەسەر نییە! کەواتە ئەو وێنەیەی بەداریووشەوە کۆنترە. کە ئەوەشی کردۆتە بەڵگە بۆ وەدرۆخستنەوەی ئەو وێنەی لەخوارەوە دامان ناوە. پێویستە لێرەدا ئەوە ڕوونکەینەوە کە هەڵگری ئەو وێنەیە (هرتسفلد) بەکرێگیراوی ڕەزاشا بووە و بۆخۆی کەسی سەرەکی بووە لە ساختەکارییەکەدا، بۆیەش وێنەی پاش و پێش دەست تێوەردانەکەی هەردووک کێشاون و لەوانەیە ئەو پاش و ێش کردنە بە ژمارەی وێنەکان تەنیا بۆ هەڵسەنگاندنێک بووبێ، نەک بەومانایەی کە وێنەکەی بەژمارەی بچووکترەوە کۆنتر لەو وێنەی بێ و ناشتوانێ وابێ!
هەر بۆ ئەوەی بزانن نرخی وەدرۆخستنەوەی لەقاودەانی ئەوساختەکارییانە چەندە و دەرخستنی ڕووی ڕاستییەکان کوورۆشە نوێیەکانیش وەک کوورۆشە مەزنەکەیان چەندە بێ ئابڕوون، و پەلەقاژەکانیان بۆ مرۆڤی وریا و لێزان چەندە بێنرخە، وەرگێڕاوی بەشێک لە وێنەکانی کلیپەکەی ناسری پوورپیرار و وەڵامەکەی کوورۆش بڵاو دەکەینەوە، کەکوورۆش و کوورۆشانی لەوچەشنە زۆری پێ قەڵسن. هەر بۆ باشتر ئاکام وەرگرتن لە باسەکە، منیش هەر بەشێوەی خۆی بڕگە بە بڕگە وەڵامی دەدەمەوە.
ئەوکوورۆشە دەڵێ: “جەنابی پوورپیرار لە چرکەکانی سەرەتای کلیپەکەیدا کە بەردەنووسە مێژوویییەکانی کێوی بێستوون “مێژووی لەدایکبوونی نوێ’یان هەیە. ئەوان تەمەنیان کەمتر لە 100ساڵە و…. کلیپ ابطال شناسنامه، دقیقه 3 تا4… سەیر ئەوەیە کە ناوبراو پێشتر لە کتێبی (12سەسەدە بێدەنگی ساڵی1379 لاپەڕەکانی234 – 242 و 40-43)دا دەگەڕێتەوە بۆ بەردەنووسەکە و بە ئی داریووش دەزانێ و لەو ڕەخنانەیدا کە لەکتێبەکەدا لە بەردەنووسی بێستوون کراون، ئەو بە درۆزن ناودەبا و…. بەڵام لەوکتێبەدا (پوورپیرار، 1379: ل 242 و 241 و 235و41 و42و43و86و168و256) هیچ ئاماژەیەک بە ناڕاستەقینەبوونی بەردەنووسەکە نەکراوە. …. لەوپەیوەندییەدا جارەهای جار باسی ڕووداوی پووریوم دەکاو ئاماژە بەو بەردەنووسە دەکا…”
پاشان بەشێک لە وتەکانی دادەنێ و پێیوایە بە کەڵک وەرگرتن لەوانە وەدرۆی دەخاتەوە:
پوورپیرار دەڵێ: “دەیسەلمێنین ئەو وێنەیە وێنەی ڕاستەقینەیە و یەکەم دۆخی بەردەنووسەکەی بێستوونە، کە لەسەر ئەو ڕەوەزە دیتراوە، حەوت کەسی تێدان کە ملیان بە پەت بەستراوەتەوە. نە هەواڵێک لەوداریووشە هەیە و نە لە ئاردەڵانی و نە لەو دیلەی داریووش خەوووە و نە لە بەناو ئاهوورامەزدای باڵدار و نە دێڕێک و نە وشەیەک لەوبەردەنووسەی بێستووندا.” ئەوەش وێنەی وەرگیراو لە کلیپەکەی ناوبراوە.
لەخوارەوەش بۆ هەڵسەنگاندن وێنەی دانراوی ئەوکوورۆشە دەمارگرژەدادەنێین، کە دەڵێ لایەکی خراپ بووە و شوێنە خرابووەکەشی بە لاکێشەیەکی سوور، بەحیسابی خۆی دیاری کردووە. بۆخۆتان هەڵیسەنگێنن، هەردووک وێنە بێ ئەملاوئەوا یەکن و هییچ جیاوازیان نییە.
عکس مورد نظر پورپیرار، عکاس دکتر هرتسفلد (کد عکس:1549 زمان ثبت عکس بین سال های 1913 تا 1923 گزارش شده)(سایت موسسه collections search center)
(کلیپ ابطال شناسنامه)
ناسر وێنەی سەرەوەش دادەنێ و لەدرێژەدا دەڵێ: “ئەوە وێنەیەکە ئێمە لە بێستوونی ئەوڕۆدا دوای وێنەکەی سەرەتا کە ئی ساڵی 1913یە دەیبینین و لە گالێرییەکەی ئارتۆر سالکلێردا ماوە و ئەوەی پێشووش هەر هەبوو و (ئێستا) لەوێ وەدەرنراوە. وەک دەبینن هەوڵ دراوە لەسەر دیمەنەکەی پێشوو هێندێکی زیادی دابتاشن، کە لەسەرووی ئەو لێ زیادکراوەدا داریووش بۆخۆی و دوو پاسەوانەکەی هەن و هەڵقەندنی باڵندە بەردینەکە لە سەرەتا یا ناوەڕاستەکانی باڵندەکەیە کە ئەوڕۆ بە ئاهوورامەزدا ناوبراوە، لێرەدا دەبینن کە ئاهوورامەزدا هێشتا کارەکەی دانەڕێژراوو و نیوەچڵە و هەروەها لوێدا ئێوە وا نابینن کە بەردەنووسێکی، واتە ئەو دەقە هەیشەتەی لێبووبێ کە لە دیمەنەکەی ئەوڕۆی بردەنووسی بێستووندا دەیبین. لێرەدا تەنیا چەند مرۆڤێک ڕاوەستاون، کە پێشتر حەوت کەس بوونە و دووسێ کەسیان لێ زیادکراون، کە پاش دیلەکان، داریووش بۆخۆی لێی زیادکراوە و دەستیان کردووە بەو وێنە زەق هەڵقەندراوی ئەوشتەی ئێمە ئەوڕۆ بە ئاهوورامەزدا پێمانی دەناسێنن، کە بەڕواڵەت خوای زەردەشتییەکانە. کلیپ ابطال شناسنامه، دقیقه 8 تا 10.”
ئەوجار کوورۆشی داخلەدڵ ئاوا وەڵام دەداتەوە : “لەبابەت بانگەشەی ئەو کلیپە سەبارەت بەوەی وێنەی سەرەتاییی نیشان دراو ئی کۆمەڵە وێنەکانی بێستوونە، دەبێ بزانین کە ئەو وێنەیە ئایا وەک کلیپەدە بانگەشەدەکا ئی ساڵی 1913یە؟ کێ وێنەکەی گرتووە؟ و لەکوێدا بڵاوبۆتەوە؟”
بە گەڕانەوە بۆ گالێریی ئارتۆر ساکلێر واتە هەر ئەو گالێرییەی ئەو فیلمە کەلکی لێوەرگرتووە، پێمانزانی کە مێژووی هەڵگیرانی وێنەکە بە شێوەی ماوەیەکی سەردەمی دیاری کرابوو کە بەپێی ناوەرۆکی ڕوونکردنەوەی، ئەو وێنەیە لەنێوان ساڵەکانی 1913 تا 1923 گیراوە، جانازانین لەسەر چ پێومان و بەڵگەیەک، سازکەرانی ئەو فیلمە بەوردی وێنەی ئاماژەپێکراویان ڕاست بە ئی 1913 دەزانن؟”
“بەگوێرەی زانیارییەکانی نووسراو لەوگاێرییەدا، دوکتۆر ئێرنست هێرتسفێلد هەڵگری ئەو وێنەیە و مایەی سەرسووڕمانێکی زۆرە جەنابی ئاماژە بە وێنەیەی (گیراو بەدەستی) کەسێک دەکا کە پێشتر لە کتێبەکەیدا هێرتسفێلد و دێرینەناسەکانی بە کۆنەپەرست، درۆسازکەر، دز، بێنرختر لە پژگاڵ و ئارداف ناونابوون….. هەرچۆنێک بێ جەنابی پوورپیرار، دوکتۆر ئێرنست هێرتسفێلد بە درۆزن و ئارداف دەزانێ، لەوانەیە ئەو وێنەش درۆ و فێڵ بێ!! کەلک وەرگرتن لە وێنەی فێڵاوی بێجێ و نادروستە…. دوکتۆر هێرتسفێلد لەوگالێرییەدا وێنەیەکی دیکەی بە کۆدی 1548 لەبەردەنووسی بێستوون هەیە کە مێژووی گیرانی ئەویش وەک وێنەی پێشوو، مێژووەکەی لەنێوان ساڵەکانی 1913 تا 1923 نیشان دراوە….”
لێرەدا بەپێویستی دەزانم بۆ نیشاندانی ڕاستبوونی ئەوەی ناسر پوورپیرار و سوورکردنەوکەی سەبارەت بە نەزانی، بێ بیرسایی و درۆی کوورۆش وکوورۆشە دەمارگرژەکانی وەک وی بڵێم: نەخێر وێنەکەی پێشێ درۆوفێڵ نییە، هەر ژمارە بەفێڵ لەسەردانراوەکەینەبێ، وێنەی ژمارە 1548 ەکەی، فێڵاوی و بوخۆشی و ژمارەکەشی درۆن، ژمارەکەیان بۆ داسەپاندنی کاری درۆی خۆیان واتە دەست تێوەردانی بەردەنووسەکە و وەرگێڕان و پێچەوانەکردنی مێژوون. واتە ئەو وێنەی هێرتسفێلد دوای دەست تێوەردان و ساختەکاری کێشاویەتی و بۆخۆی یا ئەو نەزانە یا گالێرییەکە بۆ چەواشەکاری لەسەریان داناوە، و هەر لە وێنەکاندا دەبینن، خرابوونی بەشێک لە وێنە ڕاستەقینە بێفێڵەکە درۆیە. ئەوجار ئاماژەکردن بە کاری فێڵاویی فێڵبازێک بۆ سوورکردنەوە و هەڵسەنگاندنی ساختەکارییەکەی بە چ پێوانەیەک بێجێیە؟ بێگومان بە پێوانەی دەمارگرژانی کۆنەپارێزی شۆڤێنیستی وەک ئەو کوورۆشە!!! ئەگەر باش سەرنج بدەن، لەوێنەکانی 1948) (Herzfeld, Ernst 1879- ئەوی بە ژمارە 1549 دیاریکراومان بۆ هەڵسەنگانێکی دیکە لەسەرەوە داناوە. لەگەڵ ئەوەی خوارەوەش ژ مارە 1548 هەڵیسەنگێنن، کە هەردووکیان ئەوکوورۆشەە بۆ وەدرۆخستنەوەی پوورپیرار دایناون:
(مندرجات عکس، collections search center).
عکس دکتر هرتسفلد از کتیبه بیستون با کد 1548 (این عکس در بین سال های 1913تا1923 گرفته شده)(سایت موسسه collections search center)
پاشان کوورۆشی درۆپەرست دەڵێ: “ئێستا ئەگەر بیسەلمێنین وێنەی مەبەستی پوورپیرار، بەهۆکارێکی نادیار، ڕێک ئی ساڵی 1913 یە دەبێ ئەوەش بسەلمینی ئەو وێنەی دوکتۆر هێرتسفیلدیش کە هەر لەو گالێرییەدایە و هەر لەوبڕگەیە لەکاتدا هەڵگیراوە، ڕێک هەر ئی ساڵی 1913 نییە؟ ….”
فارس دەڵێن: قافیە چو تنگ آید / شاعر بە جفنگ آید و بەکوردییەکەی واتە: کاتێک سەروای لی تەگ دەبێ / شاعیر تووشی جەفەنگ دەبی بەڵام لەوەش خراپتر کوورۆشەکەی ئێرە لەجیاتی سازکردنی سەروایەکی دروست، تووش (جفتک) بووە. ئەوەی خوارەوەش وێنەکەی ئاماژە پێ کراوی کوورۆشە لە گۆڤاری خێرەدگان وەرمان گرتووە.
کوورۆش دەڵێ: “لەو وێنەئ دوکتۆر هێرتسفێلد بە کۆدی 1548 دا بەردەنووسەکە لەگەڵ شێوەی ئەوڕۆی خۆی چ جیاوازییەکی نییە. داریووشیش و سەربازانیشی لە سەر جێگای خۆیانن ودەستبەند و دیلەکان و بەردەنووسەکان و نیشانەی فرەوەهریش….بەڵام بۆچی نیوەکە دیکەی بەردەنووسی بێستوون لەو وێنەی بەکۆدی 1549 دیاری کراوە، دیار نییە؟ وەڵامی ئەوپرسیارە بە وردبوونەوە لە وێنەی مەبەست وەدەست دێ.
ئەگەر بەوردی دەوێنەکە بفکرین، دەبینین لایەکی وێنەکە زیانی پێگەیشتوووە و سپی بۆتەوە….”
مقایسه دو عکس دکتر هرتسفلد با کد های 1548و1549 که زمان ثبت هر دو عکس ڕا بین سال های 1913تا1923 گزارش کرده اند
پاشان ئەو کوورۆشە بەوپەڕی بێ چاووڕوویییەوە، کە هەر لە شۆڤێنیستێکی دەمارگرژی ئێرانی دەوەشێتەوە، وەک ئەوەی خەڵکی پێ گێل بێ، وێنەیەکی دیکە لەوەی بەکۆدی 1548 دادەنێ کە لەخوارەوە دەیبینن و لەڕاستیدا بۆخۆی زۆرتر پێی بە ڕووڕەش و درۆزن دەردەچێ، دەڵێ: “… بۆ ئەوەی هەرچی زیاتر ئەو زیاندیتوویییە ببینن، ڕەنگە واباشتربێ بچنەسەرماڵپەڕی گالێرییەکە و وێنەکە بەچۆنیەتیەکی باشترببینن… بەدیتنی وێنەیسەرەوە بە گەورەکردنەوەی وێنەکە بە بەرزترین چۆنیەتی لەسەر وێنەی دیلەکان، بەهەڵەیەکی دیکەی پوورپیرار دەزانی، ئەویش ژماوەی دیلەکانە کە نەک 7 بەڵکو 8کەسن. لەوانەیە بەهۆی تێکچوونی وێنەکە، جەنابی پوورپیرار کەسەکەی دیکەی بۆ نەناسرابێتەوە کە لەسنووری ئەو تێکچوونەدایە. هەر وەک لە وێنەکەدا دیارە، تێکچوونی وێنەکە لە ڕاستەوە بۆ چەپ لەزیادبووندایە و ڕوونی و چلۆنایەتیی وێنەکە لەهەڵکشاندایە و جیگای خۆی دەداتە سپیبوونەوە….”
کە دەڵێم ئەو شوڤێنیستە خەڵکی پێ گێلە، لێم بەهێند مەگرن. جوان چاو لە وێنەی خوارەوەش کەن کە کوورۆش دایناوە و بە لاکێشەیەکی سوور – خۆی کوتەنی – شوێنە تێکچووەکەی دیاری کردووە!! کە دەبینین نەک هەر ئەو دیاریکردنە تێکچوونی وێنەکە نیشان نادا، بەڵکو ئەوەشمان بۆ ڕووندەکاتەوە:
1- وەک دەبینن، لە شوێنە دیاریکراوەکە کە دەڵێ تێکووە! قەڵش و چرچولۆچی بەردەکە بەئاشکرا و ڕوونتر لە وێنەکەی کلیپی ناسرپوورپیرار دیارن وکە بەڕەخنە دەڵشڵێ دیلەکان هەشتن نەک ناسر کوتەنی حەوت، لە وێنەکەدا ئەوەی هەشتەم، زۆرتر وە ناڕێکی و گنجی بەردەکە دەچێ تا وێنەی مرۆڤ.
2- با بڵیین لای چەپ وەک کوورۆش دەڵێ تێکچووە، ئەدی کوا وێنەی فرەوەهرەکە – یا لانیکەم نیوەی تکنەچووی – لە لا ڕاستە (تێکنەچووە)کە، لەسەر سەری دیلەکان؟ خۆ ئەو وێنەیە ڕەخنەگرەکە دایناوە نەک خۆی کوتەنی جەنابی ناسر! ئەدی جێگای فرەوەهرەکە لەسەر سەری دیلەکان بە ناڕێکی بو تەخت نەکراوی چی؟ کوا وێنەی فرەوەهر؟ خۆ ئەویش ناسر بەدزیی (کوورۆش) سەدەی بیستەم نەیسڕیوەتەوە!
ئەوچەشنە وێنانە بە پیلانی ئێران و ئینگلیس بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر ئینتێرنێت ون ببوون. بەخۆشییەوە لەساڵانی دواییدا ژمارەیەک لێکۆڵەرەوەپەیدابوون کە ڕاستییەکان بە لەقاودانی ڕووی دزێوی ئەو ساختەکارییانە باش نیشان دەدەن. ئەگەر باش سەرنجی بدەنێ، لە وێنەکەی پێش هەڵقەندنی بەردەنووسی داریووش (1913)، نە شوێنی لێهەڵقەندرانی وێنەی فرەوەهر و نە جێگای داریووش و دوو پاسەوانەکەی و نە بەردیای خەوێندراو لەبن پێی شا و نە جێگای نووسراوەکان تەخت و لووس نەکراون. ئەگەر بەقسەی ئەو وتووێژکارەبێ، کە گۆیا وێنەکە لایەکی تێکچوو، ئەدی لایەکەی دیکەی چی؟ بۆ شوێنی فرەوەهرەکە هیچی لێ نییە؟!
بر خلاف تصور پورپیرار در عکس دکتر هرتسفلد با کد 1549 هشت نفر دیده میشوند نه هفت نفر(آسیب دیدگی عکس در این بزرگ نمایی کاملا مشخص است)
لەخوارەوەش سێ وێنە لە دەست تێوەردانی بەردەنووسی بێستوون پێش تەواوبوونی ساختەکارییەکە دەبینن. لەدوویاندا باڵەکانی فرەوەهر هێشتا تەواو نەکراون. لەوێنەی دواییشدا ئەو تەختەبەردە لووسەی تەنیشتێ دەبینن – کە پاشان بو لەسەرنووسین ئامادە و ڕێکوپێک کراوە – کە پڕە لە گنج و ناڕێکییە و ئامادە نەکراوە بۆ لەسەر نووسین.
ئەوەی خوارەوەش وێنەی فرەوهره لە پێرسپۆلیس. کە دەتوانێ یەکێکی دیکەبێ لە بەڵگەکانی لەقاودەری ئەوساختەکارییە، ئەگەر باش سەنجی بدەن و دەگەڵ ئەوەی بێستوون هەڵیسەنگێنن، دەبینن، جیاوازییەکان چەند زەقن.
لەو وێنانەدا و لە وێنەتەواوکراوەکەشدا، باڵەکانی فرەوەهر بەشێوەی لاکێشەن و دەڵەی بەدەستی منداڵ کێشراون، کەچی لە وێنەی فرەوەهری خوارەوەدا، سەری باڵەکان زۆرتر وەباڵی ڕاستی دەچن و خوارترن. بەئاشکرا دیارە ئەو وەستایەی فرەوەهرە ساختەکی هەڵقەندووە، ئاشنایەتییەکی باشی دەگەڵ وێنەکانی تا ئەوکاتەی فرەوەهری ڕاستەقینەدا نەبووە.
هەمووی ئەو پیلانانە بەئامۆژگاریی ئینگلیس و ئاڵمان بەڕێوەچوون. لەو پێناوەدا، ڕەزاشا بە ئامۆژگاریی ڕاوێژکارانی و لە سەرووی هەمووشیان، سەعیدی نەفیسی، ناوی وڵاتی پارسی گۆڕی بە ئێران و بۆئەوکارەشی دەبوو بوتێک لەمێژوو داتاشێ و خەڵکی بۆ پەرستنی هاندا. ئەوە بوو کوورۆش کرا بەوبوتە و ئێستا تەنانەت کار گەیشۆتە ئەوجێگایەی لەتاجیکستان پارک بەناوی دروستدەکەن.
دیسان ساختەکاری:
(تاریخ دە هزار سالە ایران، عبدالعظیم ڕضائی، جڵدی یێکەم، چاپ اقبال)، لە لاپەڕەی 176ی کتێبەکەیدا، لەسەر داگیرکرانی هەمەدان، بەشانازییە وە دەڵێ: “لەشکری کوورۆش دەستیان کرد بە تاڵانی شارو زێڕو زێوو سامانێکی زۆریان چەپاوکرد کە بەشی زۆرتری بردرایە ئەنزان”و هەروەها دەنووسێ “… (ئاستیاک) پاشان هەموو ئەوکەسانەی لەشار بوون – له پیرو گەنج – جاڕی دان و چەکداری کردن و بۆخۆی بوو بە فەرماندەریان و چووە شەڕ، بەڵام تێشکاو لەشکرەکەی لەناو چوون و خۆی بوو بە دیلی پارسەکان… پادشای پارس پاش گرتنی ئاستیاک چووە ئۆکباتان و ئه و شارەی گرت (550ی پ.ز)و سپایییەکانی دەستیان کرد بە تاڵانی شارەکه و ئامرازو کەرستەی زۆری زێڕو زێویان بەتاڵان برد و بەشێکی زۆرتری ناردرا ئەنزان. لێرەدا وەک دەبینن مێژوونووسێکی دەمارگرژی فارس، ئاوا دڕندەیی کوورۆش و لەشکرەکەی نیشان دەدا، بەڵام وەک دەڵێن درۆزن فەرامۆشکارە، ئه و جەنابە لەبیری دەچێتەوە لەوێ چی کوتووه و لە لاپەڕەی 248 دا دەڵێ: “… کوورۆش بە شێوەیەکی ئاقڵانە دەستی بەسەر وڵاتی ماددا گرت و بەبێ خوێن ڕشتن هەمەدانی کرده پێتەختی خۆی و بەڵگەنامەکان و ڕێکخراوی حکوومەتی خۆی گواستەوەوێ” هەر لەوبارەوە، لەلاپەڕەی 159ش دەڵێ ئاستیاک نیزیکەی بیست و چوار ساڵ پادشایەتییکرد کەچی هەر بۆخۆی له لاپەڕەی176 دەڵێ: “ئاستیاگ پادشایەتیی سیوپنێجساڵەیخۆی لەدەست دا.”
کوورۆش دوای داگیرکردنی وڵاتی ماد، بابل، لێدی و…. تەماحی پڕنەبوو و ویستی وڵاتی ماساژێتەکانیش داگیرکا، بەڵام لەو شەڕەدا سەری خۆشی دۆڕاند. پارسەکان وادیارە ئەوڕووداوە هێندە بۆخۆ پە شوورەیی دەزانن، کە بەپێچەوانەی ژیانی تژی لە پڕوپاگاندەی خۆیان، هیچ باسی چۆنیەتی مردنی دامەزرێنەری زنجیرە پادشایەتییەکەیان نەکردووە. مێژوونووسانی بێگانەش هەرکامە بەپێی پێخۆشبوونی خۆ یا بیستنی لەم و ئەو، باسیان کردووە. سەرچاوە ئێرانیەکانیش یا بێدەنگەیان لێڕاکردووە، یا بۆ شوێنەونکە، گێڕانەوەی جۆراوجۆریان لەسەر ئەوبابەتە هێناوەتە گۆڕێ.دوومێژوونووسی نیزیک لەوسەردەمە، هەرکامەیان بەجۆرێک ئەوڕووداوەیان تۆمارکردووە:
1- هێرۆدۆتی (باوکی مێژو- بە وتەی ئێرانییەکان)، کە بۆ گەڕان چۆتە وڵاتی هەخامەنشییان و گێڕانەوەکانی خۆیانی تۆمار کردوون. بەشی هەرەزۆری گێڕانەوەکانی ئەو مێژوونووسە، بەتایبەتیش لەسەر (ئیختوویگوو) بوونەتە بناخەی مێژووی ئەو سەردەمەی ئێرانییان. ئەو گێڕانەوانەشی هەمووی لەزاری هەخامەنشییان و دارودەستەکەیانەوە بووە، کەنەیارانی پادشاکانی ماد بوون. مێژوونووسانی ئێرانی، ئەفسانەکەی ماندانایان وەک ئایەتی قورئان لا پەسندە و هەموویان هەردەیڵێن و دەیڵێنەوە.
مردنی کوورۆش لەدەوروبەری ساڵی 529پ.ز، لە ساڵی بیستوهەشت یا سییەمی پادشایەتییەکەی لە ئەنشان و بیستودووساڵ دوای دەست بەسەرداگرتنی پادشایەتیی ماد، ڕوویداوە. گێڕانەوەی جۆراوجۆر لەسەر ڕووداوەکە هەن.
هێرۆدت کە کوژرانی کوورۆشی مەزن لە شەڕ لەگەڵ ماساژێتەکان بە گونجاوترین ڕووداو دەزانێ، نووسیویەتی: کوورۆش پاش داگیرکردنی بابل، لەشکری بۆدەستەمۆکردنی ماساژێتەکان وەڕێخست، کە لە ڕۆژهەڵاتی چۆمی ئاراکس (سەیحوون) نیشتەجێبوون. ئەو لەپێشدا پێشنیاری زەماوەندی دا بە (تۆمیریس)ی فەرمانڕەوای ماساژێتەکان، بێوەژنی پادشای پێشوویان، بەڵام شاژن بەمەبەستەکەی زانی، کە دەست بەسەرداگرتنی وڵاتەکەی بوو.ئەو ملینەدا وکوورۆش بۆ شەڕ بەرەوسەیحوون چوو. لەپێشدا بە فێڵێکی شەڕ توانیی یەک لەسەر سێی سپای ماساژێتەکان قڕکا، بەڵام شاژن تۆمیریس بە کۆکردنەوەی هەموو هێزی خۆی هێرشی کردەسەر و لە شەڕێکی قورسدا سەرکەوتنی بەدەست هێنا. زۆرینەی لەشکری کوورۆش لەناوچوون و بۆخۆشی کوژرا. هێرۆدۆت ئاماژە بەوە دەکا کە زۆر چیرۆک لەسەر کوژرانی کوورۆش هەن، بەڵام ئەوەیان لەهەموان زیاتر لە ڕاستی نیزیکە…
تێبینی: لێرەدا دەمارگرژانی ڕەگەزپەرستی ئێرانی کە چیرۆکە ڕاستەکەیان لەلا پەسند نەبووە، گومان دەخەنە سەر ئەو گێڕانەوەی هێرۆدۆت. بۆ نموونە بڕواننە: https://fa.wikipedia.org/wiki/%D9%85%D8%B1%DA%AF_%DA%A9%D9%88%D8%B1%
کە ئاوێنەیەکی ئەو شێوە بۆچوونەی ئێرانییانە، دەڵێ: “…. ئەوە دەریدەخا کە ئەو بۆخۆشی (واتە هێرۆدۆت) لە ڕاستی و درۆکەی دڵنیا نەبووە. ”
لەجێگایەکی دیکە هەر هەو سەرچاوەیە دەڵێ:
“….. هەرچەند چۆنیەتی مردنی کوورۆش بە وردی نازانین، بەڵام دیارە کە ئەو لە پاسارگاد بەخاک ئەسپێردراوە. ئەو ڕاستییە لەوانەیە وتەکانی هێرۆدۆت وەدرۆ بخاتەوە، بەڵام لەوانەشە دوایە جەنازەی کوورۆش لە دوژمن وەرگیرابێتەەوە و هێنرابێتەوە پێتەخت!! ”
هەرئەوسەرچاوە، لەزمانی (پروفسور ڕیچارد نلسون فرایRichard N. Frye,) یەوە دەڵێ:
“وێدەچێ چیرۆکی هێرۆدۆت سازکراوبێ، بەڵام داگیرکردنی ئاسیای ناوەڕاست بەدەستی کوورۆش ڕاستە چونکە ناوی دوورترین شاری هەڵکەوتوو لە سوغد، سایروس چەتا (سایروپۆلی)یە کە بەربڵاویی داگیرکارییەکانی کوورۆش لە ڕۆژهەڵاتدا دەنوێنێ.”
لێرەدا بەپێویستی دەزانم سەرنجی خوێنەرانی بەڕێز لەسەر ئەو ڕووداوە بۆ سەرلێشێواویی ئەو چەشنە مێژوونووسانە ڕاکێشم، کە دژبێژی و لێکدانەوە سەیروسەمەرەکانی سەرچاوە ئێرانییەکان – یا لایەنگرو بەکرێگیراوە ڕۆژئاوایییەکانیان – لەسەر مێژووی ئێران و ناوچەکە، کاری ناسینی ڕاستییەکان و هەڵێنجانیان لەناو ئەوهەموو درۆودەلەسانەی بەناوی مێژووی سەرکەوتنەکانیان دەرخواردی خەڵکی خۆ (یا نیزیک بەخۆیان)یان دەدەن، گەلەک وەسێنەیی دەخا و تەنانەت زۆرجاران پێویستی بە سەرچاوەی زیاتر – بۆ لێکۆڵەری کسی وریا – کەم دەکاتەوە. هەرچەندیش بیانەوێ لەبەر ڕاستییەکان هەڵێن و لە هەمووشتێکی مێژوویەکەیان لەمەڕ ئەوسەردەمە بەتایبەتیش ئەفسانەی ماندانا و … گێڕانەوەی هێرۆدۆت بە دوور لە هەرگومانێک بزانن، لەسەر ئەو بابەتە، بەبەرژەوەندی نازانن ناوبراو بەدرۆزن دابنێن و مێژووە سازکراوەکەیان لەسەربنەمای قسەکانی ئەو وەدرۆ بخەنەوە، دەڵێن : “لەوانەیە دوایە جەنازەی کوورۆش لە دوژمن وەرگیرابێتەەوە و پاشان هێنرابێتەوە پێتەخت!! ”
2- کتێزیاس(Ctesias): 17ساڵان پزیشکی تایبەتیی پادشایانی هەخامەنشی بووە و وەک وەرگێڕیش بۆ وتووێژ دەگەڵ یۆنانییەکان دەخزمەتیاندا بووە. سەرەڕای ئەوەش مێژوونووسانی ئێرانی کە گێڕانەوەی ناوبراویان لەسەر کوورۆش لەلا پەسند نییەو بە درۆزن ناوی دەبەن و تەناتەت هەرچەند زۆر بەدەگمەن وتەکانی دە گێڕنەوە و سەرەڕای تێکەڵاوی وهاوکاریی نیزیکی دەگەڵ دەرباری هەخامەنشییان (وەک پزیشکیش و وەرگێڕیش)، دەڵێن زمانی دەرباری هەخامەنشیی نەزانیوە!! ئەو قسەی ناوبراویان بەدڵە کە دەڵێ: کوورۆش بەمردنی ئاسایی مردووە و پێش مردنی، جێنشینی خۆی دیاریکردووە. هەروەها دەڵێ کەمبووجیە، باگاپاتس – یەکێک لە دەربارییەکانی خۆی – لەگەڵ تەرمی کوورۆشدا بۆ ڕێوشوێنی ناشتنەکەی ناردووە.
یەکێکی دیکە لەو دژبێژییانەی ئەو سەرچاوە ئێراییانە بابەتی (Ctesiasکتێزیاس)ە. سەیر ئەوەیە مێژوونووسانی ئێرانی بەشی هەرەزۆری مێژووی هەخامەنشییان لە زمانی هێرۆدۆتەوە دەگێڕنەوە و زۆر بەکەمی مەگەر لەوجێگایەی بەسوودی بیردۆزەکەی خۆیان لەسەر کوورۆش بێ، دەنا وتەکانی بە جێگای باوەڕ نازانن و کەمتریش باسی دەکەن.ئەوەش دەکرێ بە یەکێک لە دژهۆنییەکانی مێژوونووسانی فارس دابنیین. لێرەدا وادیارە قسەی کتێزیاسی خۆیان کوتەنی پارسی نەزانی درۆزنیان بەدڵترە، چونکە نایانەوێ ئەو مردنە پڕشوورەیییەی کوورۆش و شکستە پڕ لە ئابڕووچوونەکەی بسەلمێنن!!،
گزنۆفۆن مێژوونووسی یۆنانی: مردنی کوورۆشی لە کتێبی کوورۆش نامه(بڕواننە ل 258-264) بەشێوەیەکی ئاسایی و لە پارس گێڕاوەتەوە و بەقسەی وی لە خەوندا لەمردنی خۆی ئاگادار دەکرێتەوە و پاش نوێژکردن و ڕاسپاردەکانی بۆ نیزیکان و دۆستانی و مەزنانی وڵات دنیا بەجێ دێڵێ. گێڕانەوەی گزنۆفۆن لەسەر مردنی کوورۆش وەک چیرۆکە ئەفسانەیییەکانی لەمەڕ مەرگی کەیخەسرەوی پادشای کەیانی دەچێ.
ئەو مێژوونووسە، کە نووسراوەکەشی بە لایەنگریلەو پادشایەیە، سەلمێنەری خوێنڕێژی و وێرانکارییەکانی کوورۆشە.ئەو لە کتێبیکەیدا، لەسەر بەرزنرخاندنی ئاکار و کەسایەتیی ناوبراو، باسی ئەوە دەکا کە چۆن کوورۆش بەزۆرەملی دەستی بەسەرماڵی خەڵکداگرتووە و بەسوودی ئەوسەردارانەی بەکاری هێناون، کە زیاتر بۆ خزمەتی وی خەباتیان کردبوو. ئەوە بابەتێکە هێندێک لە ئێران ناسانی ڕۆژئاواییش ئاماژەیان پێکردووە.
لێرەدا دیسان دەمارگرژی تێکدەر خۆی پێ ڕاناگیرێ و لەکەوانەدا دەڵێ: (وبێگومان کتێبەکەی بەگەواهیی هەموو مامۆستایانی مێژوو ئەوەندەش جێ بڕوانییە).سەیرتریش ئەوەی کە هەر ئەوانە گومان ناخەنە سەر مردنی کوورۆش بە شێوەی ئاسایی و نێژرانی لە زیارەتانی (مشهد) دایکی سولەیمان!! کەچی گومان دەخەنە سەر کوژرانی بەوشێوە پڕلە شوورەیییەی.
ماڵپەڕی http://tarikhirani.ir/fa/news/1737/%D9%82%D8%A8 بەگێڕانەوە لە ڕۆژنامەی (اطلاعات) دەنووسێ:” گۆڕی کوورۆشی مەزن دۆزرایەوە. ئاغای سەمەندەر (کار ناسی هونەریی دێرینەناسی – وەرگێڕ) لەکاتی نۆژەنکاریی سەربانی گۆڕەکە، پێدەزانێ کە لەژێر ڕیزەبەردێکی سەرداپۆشراودا، قووڵکەیەکی بەردین هەیە. پاش دانەوەی ورد، دوو قووڵکەی بەدرێژایی نیزیکەی 2 و بەرینایی 1 میتر و قووڵایی 85 سانیتمیتر دەدۆزنەوە کە پڕبوونە لە گڵ…. زانایان و دێرینەناسان پاش دۆزینەوەی ئەو دوو گۆڕە پێیانوایە ئەوانە بۆ گۆڕی سەرەکیی کوورۆش بوونە، بەڵام تەرمەکەی بۆ پاراسترانی لە دزی، بەدوورلەوشوێنە بەخاک ئەسپێردراوە. گرنگیی ئەو دۆزینەوە لێرەدایە کە تا ئێستا لە هیچکام لە بابەتە مێژوویییەکاندا باسی ئەو دوو گۆڕە نەکراوە کە لە بانی ئەو بینا بەردینە گەورەیەدایە و ئاشکرایە ڕابردووان ئاگایان لێی نەبووە و ئاوا زۆر لە گێڕانەوەکانی مێژوویی دەبنەوە هیچ….
بەو هەواڵەی ڕۆژنامەی ناوبراو، ئەو پرسیارانە بۆ مرۆڤی وریا و هەڵوەدای ڕاستی دێنەپێش:
1- بەچێ ڕا دەزانن ئەوە گۆڕی کوورۆشە؟
2- خۆ ئەوە دوو گۆڕن! ئەگەر یەکیان وەک دەڵێن بۆ شوێنەوەنکەبێ ئەوی دی بۆچی بووە؟
3- کێ لەوسەردەمەدا بەتەمای ئەو دزی یا دەست تێبردانە بووە؟ ئەویش لەسەردەمی هەخامەنشییاندا کی توانیویەتی کاری وا بکا؟
بۆ ئاگاداریی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە بڕواننە https://www.farhangumejuikawa.com/2020/05/23/788/
تێکدان و پێچەوانە نواندنەکانی دەمارگرژانی ئێرانی هەر بەوەندە نابڕێتەوە. تەختی جەمشید بە دزینی ژمارەیەک کۆڵەکە لە بیناکانی بەجێماو لە یۆنانییان و هەروەها لاساکردنەوەیان بە تاشینی چەندی دیکەی زۆر زل و چەقاندینیان لەسەرزەوی، دەست تێوەردان دە تاقی بوستان هەڵقەندن لەسەری و دروست کردنی بەردەنووس و وێنەی بەئاشکرا درۆیین بۆ داریووشی هەخامەنشی – کە دوایە دەچمەوە سەری – و گۆڕینی شوێنی زەردەشت و ئەفسانەکانی ئاڤێستا لە سەرزەمینی ماد و وڵاتی میتانییان (لەدەماوەند ڕا تا بەلخی سەرچاوەی چۆمی خاپوور) بۆ (بەلخی ئەفغانستان) هەر وەک لە دوو کتێبی خۆمدا بەوردی باسم کردوون و زۆری تر ….
ئەودووکتێبەم بریتین: لە 1- لێکۆڵینەوە و ڕوونکردنەوەیەکی مێژوویی لەسەر کورد و کوردستان 2- زەردەشت و مێژووەکەی، کە لەماڵپەڕی https://www.farhangumejuikawa.com/ دامناون و دەتوانن دایانبەزێنن.
لەسەر ئەو گۆڕەی دایکی سولەیمان پێویستە ئاماژە بە ڕاستییەکی دیکەش بکەم کە گومانی ئەوە پێکدێنێ ئەو گۆڕە هەر ئی سەردەمی یۆنانییەکان بێ لە ئێراندا، چونکە وە بیناکۆنەکانی وێش دەچێ. ئەو بەڵگەی بۆ من ئەو گومانەی پێکهێاوە، ئەوەیە کە بەردەکانی ئەو بینایە لەشێوەی کوڵەکانی پەرستگای زیئووس (کە لەخوارەوە دەیبینن) و ئاکرۆپۆلیس و… بە تێکێشانی کانزا لەنێوانیاندا لەجیاتی شتی دیکە لێک قایم کراون و وەک دەبینین، ئەوەی لە شەڕ و وێرانکارییەکان ڕزگار بووە، بەو شێوەکارە، لە دەوری 2600 تا 2200 ساڵ پێش ئێستا ڕا خۆیان ڕاگرتووە و نەکەوتوون.
لە سەرەتاکانی سەدەی 16 وسەدەی 17، واتە لانیکەم نیزیک بە 2 تا 3 سەدە پێش ئەوەی کەس لەئێران ناوی کووروش یا هەخامەنشییانی بیستبێ، لەڕووی گێڕانەوەی هێرۆدۆت لەسەرمردنی کوورۆش زۆر وێنە کێشراونەوە کە دوونموونەیان لەخوارەوە دەبین. بۆ دیتنی تابلۆی زیاتر لەمەڕسەربڕانی کوورۆش، کە لەلایەن چەند نیگارکێشی ئوڕووپایی کێشراون، دەتوانن لە سەر گووکڵ لە Images for سر کوورۆش کبیربدۆزنەوە. هەروەها بڕواننە ویکیپدیا، دانشنامه آزاد. بۆ وێنەکانی سەر بڕانی کوورۆش، بڕواننە دوای دوای پەرستگای زێئووس داناون. یا بۆ وێنەی زیاتریش: https://fa.wikipedia.org/wiki/تهم%E2%80%8Cرییش/media/پرونده:Tomiris.jpg
1-سەدەی 16، بردنی سەری (کوورۆش) مەزن بۆلای(تەهم ڕەییش)، کاری (پیتر پل ڕوبنس 1577 -1640)
2- سەدەی 17، https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/6/69/Tomiris.jpg
نیگارکێشێکی ئیتالیایی بەناویAntonio Zanchi (1631-1722)، وێنەی سەری بڕاوی کوورۆشی کێشاوەتەوە کە دەڵێ بەفەرمانی تومیرووس(شاژنی ماساژتەکان – سەکاکان) سەری کوورۆشیان بڕی و ئەوجار شاژن سەرە بڕاوەکەی دە هیزەیەکی پڕ لە خوێن نا و کوتی: هەی خوێنخۆر، ها لەوخوێنە بخۆ تا تێردەبی! ئەوە ئاماژەیە بەو هەموو شەڕ و خوێنڕێژی و وێرانکارییە چەنگیزئاسایانەی کوورۆش کە بۆ داگیرکردنی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردی.
مەرگی کوورۆشی مەزن – ویکیپدیا، زانستنامەی ئازاد
ئەوماڵپەڕە باسی مەرگی کوورۆش دەکا، کە وەرگێڕاوی چەندبەشێکی وەک خۆی دینینەوە. پێویستە بگوترێ ئەو بەناو زانستنامەیە بەکەلکوەرگرتن لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە نووسراوە. ڕەنگە خوێنەرانی بەڕێزی ئەوبابەتە بڵێن، جا ئەوە ماڵپەڕێکی ڕەگەزپەرستانی فارسە و بایەخی بۆ دانەنێن! ئەوە وێدەچێ گەلەک لەڕاستیش بەدوور نەبێ، بەڵام ئەگەر بچنە سەر ماڵپەڕەکە دەبینن کە ئەو دەربڕینانەی هەروا بێ سەرچاوەش (جا هەڵە، پێچەوانە، بەلاڕێدابەر یا هەرچۆنێک)بێ نین. دەتوانن بە چوونە سەر ماڵپەڕەکە سەرچاوەکانیش بدۆزنەوە و لێرەدا بۆ درێژنەکردنەوەی زیاتری بابەت، ئاماژەیان پێ ناکەم. لەهەر بەشێکیشدا بەپێویست بزانم، ڕوونکردنەوەی خۆم بەتێبینییەک دەردەبڕم.
ئەوماڵپەڕە دەڵێ: مردنی کوورۆشی مەزن لەدەوروبەری ساڵی 529پ.ز، لەساڵی بیست وهەشتەم یا سیئەمی پادشایەتییەکەی لە ئەنشان و بیست ودووهەمی پاش داگیرکردنی پادشایەتیی ماد ڕوویداوە. لەسەرمردنەکەی گێڕانەوەی جۆراوجۆر هەن. زۆرینەی ئەو مێژوونووسانەی لەسەریان نووسیوە، کوژرانەکەیان لەشەڕ دەگەڵ یەکێک لە خێڵەکانی….لەباکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دا گێڕاوەتەوە، بەڵام لەسەر ناوی ئەو گەلەی کوورۆش لە شەڕیاندا کوژراوە یا بریینداربووە و بەبرینەکە چووە، کێشەیان هەیە. هێرۆدۆت بە ماساژێتی ناوبردوون، کە تاقمێکی هیندوئێرانی لە (تیرەی سەکاییان) بوونە. کتێزیاس بە دێربیک(Derbices) و بڕۆسی کلدانی بە دەها ناوی هێناون. هەرسێکی ئەوناوانە لە سەکاکان ونیشتەجێینێوانی گورگان تا ئەودیوی دەریای ئاراڵ و چۆمی سەیحوون بوونە. ئاکامی شەڕەکەش دیار نییە. بەقسەی هێرۆدۆت، لەشکری کوورۆش تێشکا، کتێسیاس دەڵێ بەیاریدەی یەکێک لە هۆزەکانی سەکایی سەرکەوت.
تێبینی: ئەوبەشەی بە ….. دیاریم کردووە، ئاوا نووسراوە (یکی از طوایف گایتارانی شخصی به نام ژنرال منصور اباریان) کە ناروونە و وادیارە بەهەڵە دەوێ کەوتبێ. لەسەر بەناو ڕەگەزی هیندوئێرانیش پێویستە ئەوە بڵێم کە ئەو دەستەواژەیە ساختە و نادروستە، و یەکێکی دیکەیە لە فێڵەکانی بێ بناخە لەلایەن ئورووپاییانەوە بۆ سازکردنی وڵاتی ئێران، کە پێشترلەشوێنێکی دیکەدا باسم کردووە، دەنا ئەوانیش یەکێکن لە گەلانی سەر بە نەتەوەی کورد، کە بەداخەوە ئەوڕۆ بەشی هەرەزۆریان لەژێر گوشاری داگیرکاریدا تواونەوە و بەکورد ناونابرێن.
سەرچاوەی ناوبراوهەروەها دەنووسێ: “لە برۆسوسی کلدانی دەگێڕنەوە کە کوورۆش لە شەڕ دەگەڵ داهایەکان (لەخێڵەکانی دانیشتووی دەوروبەری گورگان) کوژراوە. ”
“تروگ پۆمپەیی مێژوونووسی ڕۆمی هەر شتێکی وەک ئی هێرۆدۆت دەگێڕێتەوە، بەڵام دەنووسێ لەشکری 200 هەزار کەسیی کوورۆش لە ملەکێوەکان کەوتە گەمارؤی سپای شاژنی ماساژێتەکان و هەموو قڕبوون و تەنانەت کەسێکیشیان نەما تا هەواڵی ئەوڕووداوە بگەیەنێتە ئێرانییان(مەبەست هەخامەنشییانە – وەرگێڕ).”
“هێرۆدۆت دەڵێ کوورۆش بە فێڵ لە یەکێک لەو سەربازگانەی هێزەکانی تێیدا دامەزراندبوون لەبەر لەشکری ماساژێت هەڵدێ و شەرابێکی زۆری بۆتاڵان تێدا بەجێ دێڵێ. سەربازانی ماساژێت دەیخۆنەوە و پێ تێکدەچن و هێزە سەرخۆشەکان لە هێرشی کوورۆشدا تێدەشکێن. بەڵام پاش ئەوڕووداوە، بەشی هەرەزۆری هێزەکانی ماساگێت بەسەرۆکایەتیی شاژن، شکستێکی قورسیان بەسەر ئێرانییەکانداهێنا و کوورۆش کوژرا. سەری بڕاوی کوورۆش خرایە نێو هەمبانەیەکی پڕلەخوێنی مرۆڤ تا تینوێتیی خوێن خواردنەوەکەی پێ دامرکێنێ. هێرۆدۆت دەنووسێ ئەوە خوێناویترین شەڕی بەربەرەکان بوو. بەگێڕانەوەی یۆنانییەکان بێ، کوورۆش لەشەڕی ماساگێتەکاندا 200هەزار پیاوی شەڕکەری لەدەستدا، کە گربێژییەکی ئاشکرایە.”
“لەڕوانگەی داندامایۆڤەوە، گێڕانەوەکانی مێژوونووسانی یۆنانی زیاتر لەوەی تاوتوێی ڕووداوێکی ڕاستەقینەبن، ڕەنگ و بۆی ڕۆمانێکیان پێوەیە. هەرچەندە ڕاستەقینەی مەرگی کوورۆش نازانین، بەڵام ئاشکرایە کە ئەو لە پاسارگاد ناشتراوە. ئەو ڕاستییە لەوانەیە وتەکانی هێرۆدۆت وەدرۆخاتەوە، بەڵام وێدەچێ جەنازەی کوورۆش لە دوژمن وەرگیرابێتەوە و هێنرابێتەوە پێتەخت.”
تێبینی: ئەوەش یەکێکە لەو لێکدانەوەسەیروسەمەرانەی سەرچاوەکانی بەناو مێژووی ئێران. داندامایۆڤ هەرچەندە ویستوویەتی بابەتێکی ڕەخنەگرانە لەسەر هەخامەنشییان بنوسێ، بەڵام دیسان فریوی درۆی ناشترانی کوورۆشی لە پاسارگاد خواردووە و وەک ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر وەری گرتووە.
“ریچارد نێلسون فرای، (Richard Nelson Frye) دەڵێ لەوانەیە چیرۆکەکانی هێرۆدۆت دروست کراو بن، بەڵام گیرانی ئاسیای ناوەڕاست بەدەستی کوورۆش ڕاستە، چونکە ناوی دوورترین شاری هەڵکەوتوو لە (سوغد) سایروس چەتا(سایروپولیس)ە کە بەر بڵاویی داگیرکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی دەنوێنێ.”
تێبینی: سەیر ئەوەیە هەمووی ئەوانەی دەیانەوێ ئەو شەڕە وەدرۆ بخەنەوە و بیسەلمێنن کوورۆش لە (مشهد مادر سلیمان) ناشتراوە، کۆڵەر و نووسەری جوولەکەی ئاڵمانی یاگەڕیدە و جاسووسانی ئینگلیسن. لەسەر (قبر مادر سلیمان) کە بە وەدیارکەوتنی ناوی کوورۆش لەئێران، لەسەردەمی ڕەزاشادا، ناو نراوە (مقبرە کوورۆش بزرگ!!) نووسیویانە. ئەوانەش بوونەتە سەرچاوە بۆ گەوجاندنی خەڵکێکی زۆر و پەرەپێدانی کوورۆش پەرستی. فارس دەڵێن (قافیە چو تنگ آید // شاعر بە جفنگ آید! واتە کاتێک سەروای لێ تەنگ دەبێ // شاعیر تووشی جەفەنگ دەبێ!). کاتێک ڕاستەقینەی مردنەکەی نازانی، چۆن ئەوەندە دڵنیای تەرمەکەی لە پاسارگاد، (تا پێش ڕەزاشا قەبری /مەشهەدی دایکی سولەیمان) ناشتراوە؟ وەک دەبینین، فرای تەنیا ناوی شارێک بە سنووری دەستەڵاتیان دەزانێ. بەچی ڕا دیارە ئەوناوە لەسەردەمی داگیرکاریی کوورۆشدا دانرابێ؟ لەوڕۆژانەدا بەشانازییەوە!! خەبەرێک لەلایەن تێلێڤیزیۆنی تاجیکستان بڵاو بۆوە، کە ناوی پارکێکی پێتەختی ئەو وڵاتەیان ناوە (پارکی کوورۆش!) کەوابوو دەکرێ هێندێک مێژوونووسی لەوچەشنە پاش ماوەیەکی دیکە بڵێن کوورۆش بەمنداڵی لەوپارکە دەگەڵ هاواڵانی کایەی کردووە!!
ماڵپەڕی ویکیپدیا، دانستنامەی ئازاد ئەوجار بە کەلک وەرگرتن لە چەندین سەرچاوە ئاکام وەردەگرێ: “گواستنەوەی تەرمی کوورۆش، یەکێکی ترە لە نیشانەکانی نادروست بوونی شەڕی کوورۆش دەگەڵ ماساژێتەکان؛ چونکە ئەگەر شاژن تومیریس، کوورۆشی کوشتبێ و سەری بڕیبێ، چۆن هەخامەنشییان تونیویانە بەلەشکڕکی شکاوەوە تەرمەکەیان لێ وەرگرنەوە و بیهێننەوە نێوخۆی ئێران؟ئەماڵپەڕە هەر وەک بۆخۆی دەگەڵ ناشتنەکەی بووبێ ئەوە دەڵێ، بەڵام ناڵێ بەچی ڕا وا دلنیایە کوورۆش لە جێگای دایکی سولەیمان نێژرابێ؟ ……لەدوازدەی ئۆگۆستی (ئووت)ی 560پ.ز، ژنێکی بابلی بەناوی (بورسیپە)خاکێکی لەنیزیک دەروازەی (سنگ براق) بەناوی یەکێک لە خزمانی کرد. مێژووی ئەو خشتە گڵە کە بە ڕێنووسی بزماریی ئاکەدی لەسەری نوسرابوو، نۆیەمین ساڵی کوورۆشی شای وڵاتان نیشان دەدا. لە سیویەکەمی ئۆگۆستی هەر ئەوساڵە لە پێتەختی بابل، پیاوێکی بابلی گوێدرێژەکەی فرۆشت. ڕێکەوتی ئەو خشتە گڵە ئی ساڵی دەستپێکی پادشایەتیی کەمبووجیەی فەرمانڕەوای وڵاتەکانە. ئەو دوو بەڵگانە کە بەڕواڵەت گرنگییەکی ئەوتۆیان نییە، لەڕاستیدا ئەوە نیشان دەدەن کە کوورۆش لە نێوان 12 تا 31ی ئووتی 530ی پ.ز مردووە، یا لانیکەم هەواڵی مردنەکەی و لەسەرتەخت دانیشتنی کەمبووجییە لەو نێوانەدا گەیشتۆتە بابل. ”
بابەتی گۆڕی کوورۆش کە پێشتر بە مەقبەرە /مشهدی دایکی سولەیمان ناوبانگی دەرکردووە، یەکێکی دیکەیە لە پەلەقاژەکانی دەمارگرژانی ئێرانی، بۆ هەڵگێڕانەوەی ڕاستییەکان. نووسراوەکانی مێژوونووسانی ئێرانی وەک ئەو نموونانەی سەرەوە، پڕن لە دژبێژی و چەواشەکاری لە ڕووداوەکاندا. بەپێچەوانە نواندنی ڕاستییەکان، نیشاندانی تێشکانەکان بە سەرکەوتن و تەنانەت داتاشینی پیرۆزیی ساختە بو داگیرکەران، کاری هەرە ئاسایی و بەرچای ئەونووسەرانەن. با نموونەیەکی چووکەتان لە مێژووی سەردەمی سەفەوییەکان بۆ بێنمەوە. ئەوانەی کەم تا کورتێک لە مێژووی بەناو ئێران بزانن، لە هێرشی تورکان و مەغوولان بۆ سەر ئەو وڵاتەی ئەوناوەیان خستۆتەسەری، ئاگادارن. پێشوونانی سەفەوییە خوێنڕێژەکان، نموونەیەکن لەو تورکانەی، بەزەبری هێز، خۆیان بەسەر ئێراندا سەپاند، بە کوشتار و دڕندایەتییەک کە تەنیا هەر لە مەغوولان دەوەشایەوە ئوولی خەڵکەکەیان گۆڕی، و… ئەوانە بوونە مایەی شانازی، بەڵام کاتێک مەحموودی ئەفغان هات و تانجەکەی لە شا سوڵتان حوسێن ئەستاند، ئەوەیان بەداگێرکاری لەقەڵەم دا، کەچی باش دەزانین، سەردەمێک غەزنەینی سەرزەمینی ئەو مەحموودە پێتەختی وڵاتی داگیرکراو بەدەستی ئەو تورکانە بوو و مەحموودی ئەفغانێ ئەوکاتی لە شا سوڵتان حوسێن (ئێرانیتر) بووە.
کوورۆش و ئیختوویگوو
پاش مردنی هووەخشتەرە، ئیختوو ویگوو(Ikhtuvegu)و وەک هێرۆدۆت دەڵێ، ئاستیاک بوو بە شا. وەک زەبیحوڵڵای مەنسووری لە زمانی (ماریژان مولە، هرتز فلد، گیرشمن)ڕا دەڵێ: دەبێ پێش وی سێ ئیختوویگووی دیکەش پادشایەتییان کردبێ چونکە ئه و لە بەردەنووسەکانی بابلیدا بە ئیختوویگووی چوارەم ناودەبرا. یۆنانییان له زمانی ئەرمەنییە کانەوە بە(ئاستیاگێس Astyages) ناویان بردووە. ئه و پادشایە دەرباری خۆی بەشێوەی دەرباری ئاشوور ڕێکخست و تاساڵی 550ی پ.ز واته 35 ساڵان وڵاتی بەوپەڕی لێزانی و لێوەشاوەیی بەڕێوەبردو له و ماوەیەدا هیچ شەڕی گەورەی لەگەڵ دراوسێکانیدا نەکردن. تەنیا هۆکاری تێکدانی ئاسایشی وڵات لەوکاتەدا هێرشی پەیتا پەیتای “هێپتالەکان”بوو کە بۆ ماوەی چل و دوو ساڵان خاکی مادیان کردبووە ئامانجی کوشت وبڕو ڕاووڕووت و تەراتێنی خۆیان. ئەوان به و کوشت و کوشتارە دڕندانەیان مادیان زۆر لاوازکرد. هێرشەکانی وان بەشێوەی کوتوپڕو خێرا بوو. دەیانکوشت، دەیان ڕفاندو بۆی دەردەچوون. ئه و کارەشیان دۆخێکی دیکەی یاریدەدەری بۆ تێشکانی ئیختوویگوو و تێکچوونی زنجیرە پادشایانی ماد پێکهێنا.
ئیختوویگو و دەیەویست دەستەڵاتی شا بچکۆلەکان کەم کاتەوە، کە هەرکامیان تەنیا بەرژەوەندییی خۆیانیان لەبەر چاو بوو. ئه و دەیەویست وڵاتێکی یێکپارچەی بەهێزو دەستەڵاتێکی ناوەندیی پته و دامەزرێنێ. لەلایەکی دیکەشەوە زۆر لە موغەکان نیزیک بوو. ئه و نیزیکییە له دوو بارەوە بۆی بەگران تەواو بوو. چونکە موغەکان لەوسەردەمەدا یێکگرتوو نەبوون. ئەوان هەرکام لەشوێنی خۆیان، دوژمنی لەئاشتی نەهاتووی مەزنانی ماد و شایەکانی ناوچەیی (دەهیووپووتی) بوون. ئه و پادشا چکۆلانە کە خۆیان ئوولی تایبەتیی خۆیانیان بەڕێوە دەبردو لەگەڵ دەستەڵاتی شایەتیدا دەستەڵاتی ئایینیشیان بەدەستەوەبوو و بەتوندی دژایەتیی ئامۆژگارییە کانی زەردەشتیان دەکرد. پادشاچکۆلەکان هەرکام خوایەکی جیایان بۆ خۆیان هەبوو و ئەوەش لەگەڵ باوەڕی موغەکان کە یێکخواپەرست بوون، نەدەگونجا. لەلایەکی دیکەشەوە موغەکان لەگەڵ گەوره و پسمیرانی ماد کۆک نەبوون و مەزنانی هۆزەکانی مادیش ئه و نیزیکییە ی شاو موغانیان بەزیانی خۆ دەزانی.
گرتنی ئاشوور لەسەر دەمی هووەخشتەرە مەزنانی مادی دەوڵەمەند کرد، مڵک و ماڵ و کۆیلەیەکی زۆریان وەدەست کەوتن، بەڵام زۆرینەی خەڵک کە له شەڕەکەدا بەشدار نەبوون هیچیان پێ نەبڕا. نەبوونی شەڕو هێرش نەکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و له ئاکامدا بێبەشبوونی سەردارانی ماد لەتاڵان و دەستکەوتەکانی شەڕ، ئەوانی، کە دەمیان به سەرکەوتنەکانی سەردەمی شای پێشوو شیرن ببوو، ناڕازی کرد. ئاوا دەردەکەوێ ئه و خەڵکەی بە وتەی هێرۆدۆت و زۆر مێژوونووسان لە ئاستیاک ڕازی نەبوون، کێن. لەڕاستیدا ئه و ناڕازییانە هەر ئه و قازانج خۆرانەی شەڕەکانی پێش ئیختوویگوو و شا چکۆلەکان واتە کەمایەتییە کی بچووک بەڵام بەدەستەڵات بوون، که لەدژی ئیختوویگوو پیلانیان داڕشت و سەروەریی گەلی کوردیان تا ئەوڕۆش دەبەر بەرژەوەندیی تەسکی خۆیان مراند. ئه و دۆخە بەردەوام بوو تا ئیختوویگوو سپیتامەی کوڕی “ئامیتیدا”ی کچە گەورەی، کە بابی موغێک بوو، کردە جێنشین بۆ دوای مردنی خۆی. ئه و هەڵبژاردنە مەزنانی مادو شاچکۆلەکانی هێندەی دی هاڵۆز کردو کێشەی نێوان لایەنگرانی ئیختوویگۆ و ئەوانی گەورەتر کردو “کوورۆش”ی (بە درۆی هێرۆدۆت) کوڕی ماندانای کچە چووکەی ئیختووگوویشی لێ وەخۆ خست، کە کوڕی کەمبووجیەی شای پارس بوو و خۆی بەکەمتر لە سپیتامە نەدەزانی. سەردارانی ناڕازیی ماد و شاچکۆڵەکان، ئه و هەلەیان قۆستەوه و کوورۆشیان لەدژی باپیری هان دا و بەڵێنییان پێدا بۆ بەدەستەوەگرتنی تانج و تەختی ماد یاریدەی بدەن. ئیختوو ویگوو بیستی کە کوورۆش خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکا، هارپاکی، کە یێکێک بوو لە نیزیکان و باوەڕپێکراوانی، ناردە شەڕی نەوەی سەربزێوی. هارپاک بەپێچەوانەی ئه و ئەفسانەی هێرۆدۆت لەسەری دەگێڕێتەوە، دڵ ئێشییە کی لە باوکی ئیختوویگۆ هەبوو و لە هەلێکی ئاوا دەگەڕا، به لەشکرەکەیەوە لەگەڵ ژمارەیەکی دیکە لە خائینانی ماد ڕەگەڵ لەشکری هەخامەنشی کەوتن. دیاکۆنۆف دەڵێ: “… دژایەتیی نێوان مەزنانی نیزامی و هۆزەکان (کە خەریکی کۆکردنەوەی سامان بوون)و دەستەڵاتی پادشایەتی کە ئەوکاتی بەدوای ڕامیارییە کی پێشکەوتنخوازانەی یێکێتیی خاکی وڵاتدا دەچوو، ناچار بوو له ماف و دەستەڵاتەکانی پێشووی شا چکۆڵە سەربەخۆیەکانی ناوچەیی کەم کاتەوه و تێدەکۆشا پاڵ وە توێژی بەربڵاوی کۆیلەداران و تەنانەت – بەگشتی – ئازادەکان بدا، …” بەپێچەوانەی ڕوانگەی نووسەری (تاریخ دە هزارسالة ایران) و مێژوونووسانی دیکەی ئێرانیی دەمارگرژی فارسی وەک خۆی، کە خەیانەتی سەردارانی ماد دەگێڕنەوە بۆ خۆشگوزەرانیی ئاستیاک و دەربارەکەی و خافڵبوونیان لە ئاسایشی خەڵک، هۆکاری سەرەکیی تێشکانی دەوڵەتی ماد، خەیانەتی مەزنانی پاوانخوازو سامانپەرستی بوو. زۆرینەی خەڵک لەگەڵ ئەواندا نەبوون، بەڵام ئەوان دوو قانیان بەدەستەوه بوو. یێکەم سامانی زور، کە دەستەڵاتی لەخۆ کۆکردنەوەی بەشێکی زۆر له هەژارانی لەژێر دەستی خۆدا پێ دەدان، دووهەم هەلی خۆ نیزیک کردنەوەیان لە پادشا و ئیمکانی وەشاندنی خەنجەر لەپشتەوەڕا کە گەورەترین دەرفەتی بە خافڵگیرکردنی بۆ ڕەخساندن و هەروەک لەخوارەوە دەیبینن، سەردارانی خاین و تەماحکاری ماد، بە پشت کردن دە پادشاکەیان، نەک هەر گەل و وڵاتی خۆیانیان بەدیلی دادەستی پارسەکان، بەڵکو خۆشیان سەربەخۆیییان بەتەواوی لەدەست دا و کەوتنه ژێردەستەیی. هۆکارێکی دیکەی شکستی ئیختوویگوو، هێرش و کوشتارو تاڵانی پەیتاپەیتای هێپتالەکان بوو کە بەدرێژایی ماوەی پادشایەتیی ناوبراو بەهەزاران پیاویان کوشتن و وڵاتی مادیان لاواز کرد.
سەرچاوەکانی بابلی دەڵێن شەڕی نێوان کوورۆش و ئیختوویگۆ سێ ساڵان درێژەی کێشاو له و ماوەیدا هەرجارەی لایەنێک سەردەکەوت. بەپێی ئه و سەرچاوه و لێکدانەوەی وتەی کتێزیاس و هێرۆدۆت، دەکرێ پیلانەکە بە چوار قۆناخ دابەش کەین: یێکەمیان پێکهێنانی سەرەتاکانی پیلان: پیلانگێڕیی مەزنانی ماد لە ناوخۆدا بەهۆی هارپاکە لەلایەک و هاندانی گەلانی دیکە بۆ یاخیبوون لەلایەکی دەکەوە بەهۆی ئۆیبار (سەردارێکی کوورۆش)ەوە. لە قۆناخی دووهەمدا هاتنە مەیدانی کوورۆش و لەشکری پارس و تێشکانی پارسەکان و چوونەپێشی مادەکان بەره و پاسارگاد. ئەوە دەکەوێتە ساڵی 553ی (پ.ز). مادەکان ناچار بوون لەشکرەکەیان لەسەر سنوورەکان ڕا بۆ شەڕ لەگەڵ سەرهەڵداوان بانگ کەنەوە. ئەوە هەلی دا دەستی بابلییە کان تا حەڕڕان، لە باکووری نێوان دووچۆمان بگرن کە تا ئەوکاتە ئی دەوڵەتی ماد بوو. قۆناخی سێهەم کە دوو ساڵی خایاند جار به سەرکەوتنی ماد و جاریش به سەرکەوتنی پارس تەواو دەبوو. قۆناخی چوارەم ساڵی 550ی (پ.ز) بوو کە بە خەیانەتی هارپاکە، شەڕی کۆتایی دەستی پێکردو هیرکانی و پارتەکانیش ڕەگەڵ پارسەکان کەوتن. ئیختوویگۆ کشاوە هەمەدان و پارسەکان پێتەختی مادیان گرت. بێگومان مادەکان لێبڕاوانە بەربەرەکانییان کردو ئەگەر خەیانەتی ناوخۆی مەزنەکانیان نەبووبا، نەدەشکان و حکوومەت نەدەکەوتە دەستی پارسەکان.
هێرۆدۆت دەڵێ: “ئاستیاگ سەرەڕای ئەوەی تا ئەوکاتی نێوانی لەگەڵ موغەکاندا زۆرخۆش بوو، ئیعدامی کردن، چونکە لەسەر پێشنیازی وان ڕێگای کوورۆشی دابوو بڕواتەوە پارس.” وا وێدەچێ بەشێک لە موغەکانیش لەبنەوە پەیوەندییان لەگەڵ یاخییان پەیدا کردبێ. لەڕاستیدا دوایە موغەکان لە دەرباری کوورۆش و کەمبووجیە ی کو ڕیدا ڕێزێکی زۆریان هەبوو.
ئیختوویگۆ هەموو خەڵکی هەمەدانی چەکدار کردن و بۆ شەڕ لە شاری هاتەدەر بەڵام تێشکاو بەدەستی پارسەکان بەدیل گیرا. پارسەکان هەمەدانیان گرت و بەپێی مێژووی نابوونید تاڵانیان کردو بەشێک لە خەڵکەکەیان بەکۆیلە بردن. کتێزیاسدەڵێ ئیختوویگۆ دەستبەجێ به دیل نەگیرا، هەڵات و خۆی لە هەمەدان شاردەوە. کوورۆش فەرمانی دا ئامی تیدای کچی و سپیتامەی زاوای و کوڕەکانیان “سپیتاک و مەهابێرن”یان ئەشکەنجەدان و ئیختوویگۆ بۆ ڕزگار کردنی وان خۆی بەدەستەوەدا.
پادشای بابل باسی ئه و ڕووداوە دەکا کە پوختەکەی ئەوەیە: “ئه و لەشکرێکی کۆکردەوه و چووە شەڕی کوورۆش، بەڵام لەشکرەکەی یاخی بوون و ئیختوویگۆیان گرت و دایانه دەستی کوورۆش. کوورۆشیش پاش گرتنی هەمەدان، زێڕو زێو و سامانێکی زۆری کەوتە دەستی کە تەواوی ئه و دەستکەوتانەی بردە ئەنشان. داگیرکرانی هەمەدان لە 550ی پ.ز ڕوویدا.” له و شەڕەدا سەکاکانیش یاریدەی کوورۆشیان دا کە نوو سەرانی ئێرانی هیچ ئاماژەی پێ ناکەن.
کوورۆش لە بەردەنووسەکەی خۆیدا بەوشێوەیە گەورەبوونی لە وڵاتی ماد و – بەتایبەتیش لە لایەن شوانێکەوە – وەدرۆدەخاتەوە و چیرۆکە ئەفساناوییەکەی هێرۆدۆت بێنرخ و پووچ دەکاتەوە، کەدەڵێ:
“مادەکان شتی باشیشیان هەبوون و من پاش ئەوەی بەپادشایەتی گەیشتم، ئەوانەم لە مادەکان وەرگرتن و لەوڵاتی خۆمدا بڕەوم پێدان. یێکێک له و شتە باشانەی له مادەکان فێری بووم، ئەلف و بێی وان بوو، کە 36 پیتی هەبوون و هەر ئه و ئەلف و بێ یەیە کە ئەوڕۆ لە وڵاتی مندا بۆتە باو. ئەمن خوێندن و نووسین بە ئەلف وبێی 48 پیتی فێربووم، بەڵام زانیم کە ئەلف وبێی 36 پیتیی مادەکان بۆ خوێندن و نووسین کەلکی زیاترە و مرۆڤ به و ئەلف و بێیە زووتر فێری خوێندن و نووسین دەبێ. ئەمن تێگەیشتم بۆ ئەوەی خەڵک بەهاسانی فێری خوێندن و نووسین بن، دەبێ نووسین لەسەر تەخته گڵیسوور وەلانێن و وەک خوێندنگەکانی هێگمەتانە تەختە بەرد دەکارکەن و فەرمانبەرانی دیوان و بازرگانان و کارمەندانی تۆمارکردنی بەڵگەنامەکانم ڕاسپارد کە لەسەر چەرم بنووسن و یێکێک لەسوودەکانی نووسین لەسەر چەرم ئەوەیە کە ماوەیەکی زۆر خۆ ڕادەگرێ….”
ئه و بەڵگەنامەیە نیشان دەدا کە ناوبراو لە دەرەوەی خاکی ماد دەرسی خوێندووه و پەروەردە کراوە، چونکە وا دەردەخا ڕێنووسی مادیی دوای خوێندن دیوه و لە و خەتە ی پێ باشتر بووە کە بۆخۆی دەرسی پێ خوێندووە. ئەگەر ناوبراو لەنێو خاکی ماد دا خوێندبای و لەوێ پەروەردە بووبا، بێگومان دەبوو بە ڕێنووسی مادیش بخوێنێ، نەک بەڕێنووسە هەر خۆی کوتەنی 48 پیتییە سەختەکە.
سەرەڕای ئەوەش و دوای ئه و هەموو خراپه بۆ سازکردنە، هێندێک مێژوونووسی فارسیش ناتوانن بیشارنەوە که ئیختوویگوو چ خزمەتی گەورەشی بە وڵاتی ماد کردوون. بۆوێنە زەبیحوڵڵای مەنسووری له کتێبی(سرزمین جاوید، ص182) دەڵێ: “ئیختوویگوو پێش شکانی بەدەستی کوورۆش، خزمەتێکی گەورەی بەئێرانییان کرد، ئەوێش سازکردنی بەندی دەربەند بوو بۆ پێشگرتن بەهێرشی هێپتالەکان. هێندێکان سازکردنی ئه و بەندە بەئی کوورۆش و تەنانەت بەئی داریووشی دەزانن، بەڵام وا نییه و لەوانەیە ئه و بەندە لە سەردەمی ئیختوویگۆ تەواو نەکرابێ، و کوورۆش دوایە تەواوی کردبێ…”
“… ئەگەر هێپتالەکان بۆ ماوەی چل ودوو ساڵان ئێرانیان نەخستبا بەر هێرش و مێشکی سەری منداڵانیان نەخواردبا و ئاوەدانییەکانیان لەناو نەبردبان و پیاو و ژنیان بە ده هەزار ده هەزار نەکوشتبان، کوورۆشی دامەزرێنەری زنجیرەی هەخامەنشی نەیدەتوانی ڕۆژئاوای ئێران بەسێنەیی بگرێ و زنجیرەی مادەکان لەناوببات.”
نووسەرانی فارس ئیختوویگو بەگرنگیدان بە زیوەرو خۆ ڕازاندنەوەی زۆر تاوانبار دەکەن بەڵام کاتێک کوورۆش به دنیایەک زیوەرو خۆ ڕازاندنەوە دەچێتە شاری “سوور” بابزانین چۆنی بۆ پاساو دەدەنەوە. زەبیحوڵڵا مەنسووری دەڵێ: “کوورۆش هەروەک دەڵێن و ئەفلاتوون و هێرۆدۆت و گەزەنفۆن و هیتر نووسیویانە، خۆ ڕازاندنەوەی پێ جوان نەبوو و لەژیانی تایبەتیدا خۆی لێ دەپاراست، بەڵام دەیزانی که له ڕێوڕەسمی فەرمیدا دەبێ خۆ بڕازێنێتەوە… لەوڕۆژەدا کوورۆش لە بەرزێڕو گەوهەر دەدرەوشایەوه و ئەسپەکەشی ڕووپۆشی گەوهەرداری پێدا درابوو، بۆلای پەرستگای (بەعل)، خوا گەورەی (صور) چوو….”
ئه و نووسەرە هەروا لەزمانی “دیۆدۆری مێژوونوس”ڕا – نابێ لەگەڵ دیۆدۆری پیتۆڵی یۆنانی لێمان تێکچێ- دەڵێ: “هەر کەس لەجێگای کوورۆش با هەر ئەوکارانەی دەکرد.” کەواتە کوورۆش تەربیەتی گەورانی وەرگرتووە نەک شوان و چونکە ئه و ڕەفتارە لە پەروەردەکراوی دەستی شوانان، ئەویش شوانی ئەوکاتی هەر ناوەشێتەوە.
دوکتۆر خودادادیان دەڵێ: “هێندێک له و ناوانەی پارسەکان کەلکیان لێوەرگرتوون، (ماد)ین، لەوانە ناوی کوورۆش کە بەواتای “هۆکار”و تەنانەت کرێکار”و تەنانەت بەکرێگیراوە، کە ئەوەی دوایییان لە هەڵەی هێندێک مێژوونووسی وەک دیاکۆنۆف ڕا پەیدا بووە” بەڵام ئەوانە هەموویان له ڕاستیدا نادروستن و لەبەر تێنەگەیشتنی دروستی وەرگێڕان لە زمانی ماد بووە. ”
ناوی کوورۆش لە لاپەڕەی 201 له نووسراوەی میسرییە کاندا بە کورەس، لە نووسراوە ی پازارگاد کە (دەڵێن) ئی کوورۆشە کور – ئاس و لە نووسراوەکانی عیبری دا کورەس هاتووە.
دوکتۆر خودادادیان ڕاستدەکا کە دەڵێ: “لەساڵی 552 کوورۆشی دووهەم”ی پادشای ئەنشان لەبەرانبەر ئاستیاک (585 – 550ی پ.ز)دا پاش شەڕێکی ناکام دەبێتەهۆی ئەوەی ماد سەربەخۆیی خۆی لەدەست دا و ببێتە پارێزگایەک (ساتراپێک)ی ئیمپەراتوورییەتی پارس، کە دوایە پێکهات…..”
(دارمس تتر)ی فەرانسەیی پێیوایه و تەنانەت له و باوەڕەشدایە کە زمانیئاوێستایی هەر زمانی مادەکان بووە. نەک هەر ڕێکخراوی دەوڵەتیی پارس، بەڵکو ڕێکخراوی کۆمەڵایەتیشی لەژێر کارتێکردنی توندی ڕێکخراوی مادی دا بووە. کوورۆش له بەردەنووسەکەی خۆیدا ئاماژە بەوە دەکاو دەڵێ: “ئەمن دانانی یاسای نەگۆڕم له وڵاتی خۆمدا بڕه و پێدا کە لە مادەکان فێری بووم، …. من تێگەیشتم کە ڕێکخراوی سپای مادەکان که دابەشبوونی دە هەزار کەسی و هەزار کەسی و یێک سەت کەسی و پەنجا کەسی و دە کەسی و پێنج کەسییە، باشترین شێوەی بەڕێوه بردنی کاروباری ئەرتەشێکه …. ئەوڕۆ سپای من بەشێوەی مادەکان بەڕێوه دەچێ… یێکێک لە هۆکارەکانی ناڕەزایی گەلانی ژێردەستی ماد ئەوەبوو که ئەوان ئوولی خۆیان بەسەرخەڵکیدا دادەسەپاند…”
مێژوونووسانی دەمارگرژی ئێرانی چ شاپەرستان و چ ئیسلامییەکان هیچکامیان ئەوە نین کە بەبێ لادان لەڕاستی و بەدوور لە بەلایخۆدا شکاندنەوەی ڕووداوەکان، شتێک لەسەر مێژوو بنووسن. بەڵام ەشەڕەقسەی دوولایەنی دژ، با هەردووکیش درۆزن بن، مرۆفی وریا دەتوانێ بەشێک لەڕاستییەکان هەڵێنجێ.
لەودواییانەدا زۆر بابەتی نوێ لەسەر هەخامەنشییان و شێوەی دامەزران و فەرمانڕەواییەکەیان بڵاوبوونەوە، کە دیوی دزیوی فەرمانڕەوایی و ئەوهەموو ساختەکارییانە دەنوێنێ کە بەناوی مێژووی ئەو سەردەمە نیشان دەدا. داندامایۆڤی ڕووسی، کتێبی (بنەما کۆمەڵایەتی و پێکهاتە ئابوورییەکانی ئیمپەراتووریەتی هەخامەنشی)ی نووسیوە و لێکۆڵەرو مێژوونووس حەسەنی شایەگان مامۆستای خانەنشینی (فلوریدا آتلانتیک یونیورسیتی) وەریگێڕاوەتەوە سەر زمانی فارسی. ئەو کە لێکۆڵەرێکی مێژووییشەو ساڵانێکی زۆرە خەریکی لێکۆڵینەوە و توێژینەوە لەسەر مێژووی هەخامەنشییانە، وتووێژێکی دەگەڵ ماڵپەڕی مێهر کردووە کە من هێندێکی لێرەدا بەکوردی دادەنێم. ئەوانەی هەموو وتووێژەکەیان دەوێ دەتوانن لەو ئادرێسەی خوارەوە بیخوێننەوە:
https://www.mehrnews.com/news/4479540/هرچه-به-نام-تمدن-هخامنشی-گفته-می-شود-هیچ-پایه-علمی-
ئەو ماڵپەڕە دەنووسێ: “کتێبی زۆر لەبابەت سەردەمی هەخامەنشی لە ئێران و جیهادا بڵاوبوونەوە، کە زۆرینەیان باسی مێژوویەکی پڕشنگدار دەکەن. ئێمە هەروەها وەک فەرمانڕەوایانی دادپارێز باسی پادشایانی هەخامەنشی دەکەین و هەڵبەت جاڕنامەی کوورۆشیش بەیەکەم جاڕنامەی مافی مرۆڤ لەمێژوودا دەزانین، بەڵام هەر لەسەرەتادا حەسەنی شایگان دەڵێ: هەرچی بەناوی شارستانییەتی هەخامەنشی کوتراوە، هیچ بناخەیەکی زانستیی نیییە و مێژووەکەیان لە ئابڕووچوون بەدەر شتێکی لێ بەدی ناکرێ. ”
“داندامایۆڤ لێکۆڵینەوەیەکی کردووە کە دەتوانێ سەرەتایەک بێ بۆ لێکۆڵینەوە ڕەخنەگرانەکانمان لەمەڕ سەردەمی هەخامەنشییان. ناڕوونی و چەواشەکارییەکی زۆر هاتۆتە ناو مێژوومان و هەستی ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپارێزیمان ئەو چەواشەکاری و تێگەیشتنە هەڵانەی زیاتر کردوون. بەداخەوە ئەو لادانانەش زۆر پەرە پێدراون و بە چاولێکردنێک تێدەگەین کە ئەو تێڕوانینەمان لە جیهان ڕەسەنایەتییەکی ئەوتۆی نییە…. بۆوێنە مامۆستای کۆچکردوو زەڕڕینکووب کتێبێکی دووبەرگیی هەیە بەناوی (تاریخ مردم ایران) کە سەرچاوەیەکی پتەوە، بەڵام ئەو لەسەر لوولەی جاڕنامەی کوورۆش دواوە و وەک جاڕنامەی مافی مرۆڤی ناساندووە. کەچی کوورۆش دەستدرێژیی کردۆتە سەر وڵاتێک و داگیری کردووە و باجی قورسی مرۆڤی و دارایی و پیتەواییی بەسەردا سەپاندووە. ئەوباجە تا 204ساڵان، واتە تا سەردەمی کوێربوونەوەی هەخامەنشییان هەر ئەستێندراوە. مێژووەکەمان تلاسانی گەورەی ئاوای تێدا بەدیهاتوون، جا ئێمەش ناسناوی مەزن و سەرکەوتوو دەدەینە کەسایەتیی کوورۆش.”
“بۆنموونە بەشک لە باجی پیتەوایی و مرۆڤیی بابل ساڵانە 500 کوڕ و مێرمنداڵی جوان بوون کە دەبوو درابانە پارس. لەوڕۆژەوە بابل داگیرکرا تا سەردەمی هاتنی ئەسکەندەر بۆ ناو ئێران ماوەی 208 ساڵە و سەرجەمیان دەبنە دەوری 104هەزرکەس. ئەوە بێجگە لەو کوڕانەشە کە لە حەبەشە و ناوچەکانی دیکەڕا وەک باج دەهێنرانە ناوچەی پارس….. (ئەوبەڵگانە) بڵاوبوونەوە، بەڵام لێکۆڵەران نەیاندیون یا سەرنجیانی ڕانەکێشاوە…. (نیشانەکانی ئەو هەستە نەتەوەپەرستییە لەمەڕ هەخامەنشییانەوە)، بۆوێنە لەهەموو کتێبەکان لە وشەی (کورش کبیر = کوورۆشی مەزن) کەلک وەردەگرین، کەچی کوورۆش لەهیچ شەڕێکدا سەرکەوتوونەبووە. لە یەکەم شەڕی لەگەڵ مادەکاندا، هارپاگ نامەی بۆ کوورۆش نووسی کە دەتوانێ دەست بەسەر ئەرتەشی ماددا بگرێ. ئەو توانیویەتی چەند کەس لە فەرماندەرانی سپای ماد بۆین و پێمل کات. کەوابوو هۆکاری سەرکەوتنی کوورۆش ئەوەیە کە هارپاکەیان ڕەگەڵ کەوت.”
“کوورۆش تەنانەت لەتەمەنی 70ساڵیشدا شەڕانی و جیهانخۆرە و لەوکاتەشدا لەشەڕێک لەگەڵ ماساژێتەکاندا جگە لەوەی هەموو لەشکری گەورەی خۆ بەقڕکردندا، بۆخۆشی بەکوشت چوو…. شەڕی دووهەمی کوورۆش لەگەڵ لیدی بوو. ئەو بەتەمابوو دەست بەسەر پاشەکەوتی زێڕی لیدی و زەوی و پاشماوەی سامانی وڵاتەکەدا بگرێ… لەوشەڕەشدا کوورۆش بەفێڵی ناجوامێرانە سەرکەوت و توانی لیدی واتە ناوەندی زێڕی جیهان داگیرکا. سێهەمین شەڕی کوورۆش لەگەڵ بابل بوو. پیاوانی ئایینیی بابل (کاهینان) کە خوای مەردووخیان دەپەرست، لەسەر دابەشکردنی سامان، کۆیلەگەل، زەوی، ئاژاڵ و سەرچاوەکانی دیکەی سامان لەگەڵ پادشا لەکێشەدابوون، لەوکاتەدا کە نابوونید لە باشووری بابلدا خەریکی هێندێک کاروبار بوو، لەدەرفەت کەلک وەردەگرن و کوورۆش بانگهێشتنی بابل دەکەن. لێرەدا خۆڕاگریهایەکیش دێنەگۆڕێ، بەڵام کوورۆش دێتە نێوشار و بابلییان لوولەکە دەنووسن. ئەولوولە لەبنەڕەت ڕا سەرکەوتتننامەیە کە دوایە دەبێتە چاڕی مافی مرۆڤ.”
“… بابلییان لەتاو ئەو زەبرانەی وێیان کەوتبوو، بۆ دانەوەی باجەکانیان تا دووسەت و چەند ساڵان لەبەر نەداری کیژەکانیان دەفرۆشتن. بابل تەنانەت گڕامێک زێوی نەبوو، کەچی دەبوو ساڵانە 500 تالان (15500کیلۆ – وەرگێڕ)زێوی نەغد بدات…. ئایا ئەوە جێگای شانازییە یان شەرم و بێزاری؟”
“کۆیلە لە بنەمای دەوڵەتی هەخامەنشیدا دەوری گرنگیان هەیە. لەسەرچاوەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە کوورۆش لە بنەمای فەرمانڕەوایی خۆیدا ڕێزی بۆ مافی مرۆڤەکان داناوە. لە ڕێکخستنی بەراتەکاندا دانی پارەیەکیشی بە کۆیلەکان دیاری کردبوو. لێکدانەوەی مێژویی ئەو ڕەوتە دەبێتە چی؟”
“داندامایۆڤ پێیوایە ئەوەندە جیرەیان وەرگرتووە. محەممەدعەلی خونجیش هەر لەسەر ئەوباوەڕەیە. هەرچۆنێک بێ کۆیلەکانیش دەبێ بژین و کار بکەن، هەربۆیەش جیرەو خواردەمەنیی ڕۆژانەیان دەدرێتێ و ئەوە بەرات نییە….لەسەرچاوەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە لەکاتی سازکردنی تەختی جەمشیددا مووچە دراوە بەو کۆیلانەی لەوێ کاریان کردووە. بێگومان سازکردنی تەختی جەمشید لەسەردەمی داریووشدا دەستی پێکردووە و کوورۆش ئاگاشی لێینەبووە.”
“کوورۆش پاش داگیرکردنی لیدی لە (سارد)، چاوی بە زیارەتانی باوکی پادشای لیدی کەوت و زۆری بەکەیفێ بوو. ئێستاش وێرانەکانی ئەو زیارەتانە لە(سارد) ماوە. ئەو پێیخۆشبوو زیارەتگای خۆشی وەک ئی باوکی کرۆزۆس بێ. جا بەگەڵاڵەیەکی تێکەڵاو، ئەو گۆڕە سازکرا. بەشێکی گەڵاڵەکە ئی فەرهەنگی لیبی و بەشێکیشی ئی دابودەستووری بابلە و لە سەردەمی خودی کوورۆشدا، بەدەستی بیناسازانی ئەو وڵاتانە سازکرا. بەردەکانیشی بەهۆی کۆیلەکانەوە هێنران. ”
“کوورۆش پێیخۆشبوو ئەوکەسانە بخەسێنندرێن کە وەک باجی مرۆڤی دەئەستاندران یا لەشەڕەکاندا بەدیل دەگیران. باوەڕی وابوو کە خزمەتکارانی خەسێندراو ئیتر هۆشیان ناچێتەسەرهیچ شتێک یا هۆگری نابن، جا زۆر لەخۆبردوو دەبن. لەوسەردەمەدا دەزگایەک یا دەرمانێک بۆ سڕکردن دەگۆڕێدا نەبوو و بۆ خەساندن دەبوو هێلکەگونی دیل و گەنجانی باج بکوتن. هیچکام لە مێژوونووسانیمان واتە ئی وەک زەررینکووب، پیرنیا و نەسروڵڵای فەلسەفیش نەک هەر سەرنجیان نەداوەتە ئەو بابەتانە، بەڵکو بە لەخۆباییبوونێکی زۆر، باسی داریووشی گەورە یا کوورۆشی مەزنیان کردۆتەوە.”
“کوورۆش پاش بابل ڕوو دەکاتە ئاسیای ناوەندی و لە جەیحوون دەپەڕێتەوە و هۆزەکانی وێ دەکاتە باجدەر و فەرمانبەرداری خۆی. بەرنامەی دوای ئەوەی داگیرکردنی میسر بوو. کوورۆش لەڕاستیدا بۆیە فەرمانی گەڕانەوەی یەهوودییانی دا تا بتوانێ لە یاریدەیان لە ناوچەدا کەلک وەرگرێ. …. سەرنجی ئێمە دەبێ زۆرتر لەسەر بابەتی بوون یا نەبوونی هەڵدانی ئابووری بێ و ئەوەی کە بوۆچی ئەو ڕێژیمە، هێندە لەناوەوە داڕزابوو کە لە سێ شەڕی یەک بەدوای یەکیدا لەگەڵ ئەسکەندەر، بەلەشکرێکی چووکترەوە تێک بشکێ؟”
“داندامایۆڤ دەڵێ بەردتاشێکی میسری لە وڵاتی خۆی 6 سکەی زێوی وەردەگرت، بەڵام لە پێرسپۆلیس سکەیەک یا سکەونیوێکیان بەرات دەدایە. ئایا نەخۆشیی هەبوو لە وڵاتی خۆی ڕا بەپێخۆشبوونی خۆ بۆ سکەونیوێک بێتە ئێڕە؟! دیارە دەبێ بەتۆبزی هێنرابێ. ”
(ئازادیی یەهوودییان)”… کوورۆش پاش بابل ڕووی دە ئاسیای ناوین دەکا و لە جەیحوون دەپەڕێتەوە و هۆزەکانی وێ دێنێتە ژێر فەرمان و دەیانکاتە باجدەری خۆ. بەرنامەیدوایشی گرتنی میسر بوو. هێندێک لێکۆڵینەوە لەسەر فەرمانی گەڕانەوەی جوولەکەکان کراون کە بەپێی ئەوان، کوورۆش دەبوو بۆ گرتنی میسر بە فەلەستیندا بڕوات و هەر بۆیەش پێویستیی بە ڕێنوێن و یاریدەدەر و پەڕینەوە لە چۆمی نیل و چۆلەواری سینا و… هەبوو. لەڕاستیدا بۆیە فەرمانی گەڕانەوەی یەهوودییانی دا تا لە لە هاوکاریەکەیان لە ناوچەدا کەلک وەرگرێ. …”
“لەسەردەمانی کۆندا، بیناسازی یەکێک بوو لە دیاردەکانی ژیاری و لەو دیاردانە بوو کە بێنیازی ودەوڵەمەندیی فەرهەنگیی دەنواند. بەڵام شوێنەوارە بەجێماوەکانی فەرهەنگیی هەخامەنشی، نیشانەگەلی فەرهەنگیی ژیارەکانی دیکەیان زۆر پێوەدەبینرێ. تەنانەت دەڵێن بیناسازیی تەختی جەمشید، لاساکردنەوەی میسر و ژیارەکانی دیکەیە. … بەردتاشی و ڕێنووسەکەیان کە ئی ئاشووری و بابلییانە….”
“هەموو بیناسازان، ئەندازیاران، بەردتاشان، دارتاشان، خەرتگێڕان و پیشەسازانی دیکەی بەکار لە فەرهەنگی هەخامەنشیدا لە وڵاتانی دیکەڕا بەدیل گیرابوون، کەرستەکانیش هەر لەسەرزەمینی ئەوانەڕا هاتبوون. بۆوێنە داری حەبەنووس بەرهەمی وڵاتی میسربوو. داریووش سیایی ئەو سەرچاوانەی بۆ بەیادگار بەجێهێشتووین….”
“پێویستە ئاماژە بەوە بکەم کە خەساسخانەگەلێکی زۆر لە شووش و پێرسپۆلیس و هێگمەتانە دەکاردابوون بۆ بەردەوام خەساندنی کۆیلە و دیلی شەڕی و دانانیان لەسەرکار… داندامایۆڤ دەنووسێ: ئەوکاتەی ئەسکەندەر دەستی بەسەر ژیاری هەخامەنشیی داگرت، 7 میلۆن کیلۆزێڕوزێویان بە6هەزار وشتر و 20هەزار یا 40هەزار ئێستر و ئەسبان گواستنەوەو ئەوە ببێجگە لەوانەبوو کە سەربازانی ماکدۆنی لە خورجێنی ئەسپەکان یا ئەسپەیێخترمەکانیاندا بەتاڵانیان بردبوون. ئەوهەمووە لەکوێڕا هاتبوو؟…”
لێرەدا پێویستە ئاماژە بە چەند خاڵ بکەم، کە بۆ ڕوونبوونەوەی زیاتر بەکەلکن: وەک دەزانین سکەیەک دوو ڕووی هەن، شێر، کە دەکرێ بە ڕووی دڵخوازی نووسەرانی ئێرانی یا دەرەکیی مێژووی ئێرانی دانێین، واتە ئەوانەی بە وەرگێڕانی ڕاستییەکان یا شاردنەوەیان شاگەشکە بوونە و خۆپەرستییەکی ئێرانییانەیان پێ دەمێشکی دەمارگرژانی ئێرانیدا چاندووە و ڕووی خەت واتە ڕووەکەی دیکەی کە بۆ ئەوان ناشیرین و دڵ پڕووکێنە، واتە لەقاودانی ڕاستییە بەلاڕێدابراوەکان. بەخۆشییەوە لەودواییانەدا ژمارەیەک نووسەری فارس و دەرەوەیی وەدیارکەوتوون کە لەودیوی سکەکەڕا واتە دیوەنەخوازراوەکەیەوە دەڕواننە مێژووی ئێران.
1- ئەو زیارەتگایەیەی دەڵێن کوروش بۆخۆی سازکردووە – بەناوی دایکی سلێمان کراوە – بەڵام تەرمی کوورۆش هەرگیز نەگەیشتە وێ و ئەوەشی بەنسیب نەبوو. وەک لەپێشدا باسمان کرد، بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی نئیتیلاعاتی ئێران، ڕێکخراوی کەلەپووری فەرهەنگیی ئێران دووگۆڕی بەتاڵی دەوبینایەدا دیتوونەوەکە لە خۆڵ زیاتر هیچیان تێدانەبووە و ئەوەش نیشانەیەکی دیکەیە لە ڕاستبوونی بابەتی کوژرانی ناوبراو بەدەستی سپای ماساژێتەکان و بوتپەرستبوونی ونە بوونی لەسەر ئوولی زەردەشت، چونکە بەباوەڕی ئەو ئوولە تەرمی مرۆڤ خاک پیس دەکا و ئەوە تاوانە. نموونەیەکی دیکەش هەر لەوشێوە بینایە بەڵام چووکتر لە ئی پازارگاد، بەناوی (گوردختر) لە دەشتی (میانکووهی پشت پەر “شارستانی دەشتستان”هەیە کە قسەوباسی زۆری لەسەرە.
2- باجە داسەپاوەکانی کوورۆش، تا سەردەمی هاتنی ئەسکەندەر بۆ ناو ئێران بەماوەی 208 ساڵ بەردەوامبوون. لەوماوەیەدا و لە سایەی شەڕوشووڕ و لەشکرکێشانەکانی هەخامەنشییان و دەستدرێژییەکانیان بۆ سەرزەمینەکانی دەوروبەر، ژمارەیەکی زۆری خەڵک و سەربازانی ئەو وڵاتانە لەسایەی سیاسەتی دیاریکراو لەلایەن ئەو بەناو پارێزەرەی مافی مرۆڤ (واتە کوورۆش)ەوە بۆۆنەتەکۆیلەی خەساو و بەبێگاریی نانەزگ گیراون. سەیر ئەوەیە وڵاتانی دنیا و کارگێڕانی ئەوڕۆی نەتەوە یەک گرتووەکانیش ئەوەی دەزانن، بەڵام درۆنامەکەی بەناوی جاڕی مافی مرۆڤی کوورۆش و یەکەم داوای مافی مرۆڤ لەمێژوودا، هێشتا هەر لەجێی خۆی دانراوە.
3- بابل لەلایەن جاشەکانی کوورۆش (هارپاکە وسەردارانی دیکەی خۆفرۆشی ماد) و بەیاریدە و پیلانی کاهینەکانی وڵاتەکە داگیر کراو و کووروش بەبێ ئەوەی چووکرترین دەوری بەکردەوەی لەو شەڕەدا بووبێ، ماوەیەکی بەرچاو پاش ئەو داگیرکارییە، هاتە نێو پایتەختەکەی، بەڵام فشەفش و خۆ هەڵکێشان و دەستکەوتەکان و ناوی (فاتح)ەکە بووە ئی ئەو پادشایە خوێنخۆرە.
4- لە ناردنەوەی یەهوودییەکان بۆ وڵاتی خۆیان، بێجگە لەوانەی لەسەرەوە باس کران، یەکێکی دیکەش ئەوە بوو، کە کوورۆش ئاوا پشتی جەبهەی خۆی بۆ شەڕەکانی دیکە قایم کا و خەڵکێکی بەوەفای لەپشت بن کە بە ڕزگاریدەری بزانن، نەک داگیرکەر.
https://www.kojaro.com/2018/1/18/140220/%d8%ad%d9%82%d8%a7%db%8c%d9%82-%d8%a7%d8%b1%d8%a7%d9%85%da%af%d8%a7%d9%87-%da%a9%d9%88%d8%b1%d9%88%d8%b4/
ماڵپەڕو سەرچاوە سەیروسەمەرەکانی سەر وەنەتەوەپەرستانی ئێران دەربڕینی نابەجێ و بێ بنەمادەبیننەوە بۆ ئەوەی (مشهد مادر سلیمان) بکەن بە قەبری (کوورۆش)ی مەزنیان، بۆنموونە بڕواننە ماڵپەڕی کۆجارۆ(بەو ئادرێسەی لەسەرەرەوەم داناوە) دەڵێ یەکەم کەس کە تێگەیشت (مشهد مادر سلیمان) هەر گۆڕەکەی کوورۆشی مەزنە، کە نووسەرانی گەورەی ئورووپای کۆن ناویان هێناوە، ڕۆبێرت کێرپۆرتێری گەڕیدە و سیاسەتوانی ئینگلیسی بوو.
سێر ڕۆبێرت کێر پۆرتێر(Ker Porter(Sir Robertگەڕیدە و نیگارکێشی ئینگلیسی(1777- 1842)، کە هەوڵێکی زۆری بۆ لەڕوو هەڵگرتنەوەی بەردەنووسی داریووش لە بێستون ئەنجام داوە. وەک دەزانین وەرگرتنی نازناوی (سێر) لەو سەردەمەدا ئەوەندەش بەسێنەیی نەبووە و لەلایەن پادشاوە دراوە بەکەسانی گەورە و جێباوەڕ. ئەوچەشنەگەڕیدانە، زۆرتر بۆ جاسووسی، دەناردرانە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی. وێنەکەشی لەڕاستیدا کێشانەوەی نەخشەیەک و پیلانێک بووە بۆ دەست تێوەردانی ڕەوەزی بێستوون و تۆمارکردنی بۆ داریووشی هەخامەنشی و لە 1913ەش وێنەی داریووش و بەردەنووس و تەنانەت فرەوەهری نیگارەکە وەک پێشتر باسمانکرد، لە بێستوون نەبوونە.
ئەو نووسەرە ئورووپاییانەی لەسەرەوەو ئاماژە یان پێکراوە، پێشتر باسم کردوون. ئەوانە لەسەر چۆنیەتی مردنی کوورۆش نە یەکدەنگن و نە دڵنیا، بەڵام بەڕاستی جێگای شەرم و شوورەیییە ئاوا چاوی خەڵکیان پێ دەبەستن و هەڵڵای گەورەی لێ سازدەکەن و هەمووساڵێ لەڕۆژێکی دیاریکراودا لەدەوری ئەو بینایە کۆدەبنەوە و ڕێز لە کوورۆشی خوێنخۆر دەگرن. ئەوبەزمە لەڕاستیدا جاسووسانی ئینگلیس سازیان کردووە و هیچ بنەمایەکی سەلمێندراویان نییە. ئەوە لەڕاستیدا پیلانێک بوو وڵگەخوازیی ئینگلیس، بەهۆی جاسووسانی خۆی بەناوی گەڕیدە و کەوناراناس و …. لە سەرەتاکانی سەدەی 19 و یاباشتر بڵێم لە کۆتایی سەدەی 18 ڕا بۆ دەستەمۆکردن و تاڵانی سامانەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵات دەیگێڕا. یەکێک لەو پیلانانەش دۆزینەوە و دەستەمۆکردن و بەدەستەڵات گەیاندنی ڕەزاشابوو. بۆ بەڕێوەبردنی ئەو پیلانەش بیری لە سازکردنی شانازییەکی درۆزنانەی نەتەوەیی (ئەحمەدکەسرەوی) کوتەنی، هەخامەنشیبازی بوو. هەلومەرجێکی لەبار لەسایەی حکوومەتەکانی سەفەوی و قاجار و… لەوڵاتی پارسدا ڕەخسابوو. ئینگلیس هەر لە سەدەکانی 15 و دواتریش ڕا، مرخی لە هەڵلووشینی سامان و دەستەمۆکردنی دەستەڵاتدارانی ناوچە خۆش کردبوو. لەسەرەتای ئەو دەورەدا، ئورووپا تووشی بەڵای عوسمانی ببوو، کە وەک کۆرۆنا خەریک بوو دایدەگرتەوە. دەبوو دوژمنێکی لەئاشتی نەهاتووی لە ڕۆژهەڵات بۆ دابتاشرێ، تا ڕووی هێرشەکانی بەو ئاراستەدا بگۆڕێ. ئەوپیلانەشی بەهۆی دەست پەروەردە و جاسووسانی جێبەجێ کرد. پاشان وردەوردە و بەئەسپایی خۆی تێخزاند و کاری گەیاندە ئەوجێگایەی چارەنووسی وڵات بۆخۆی دیاریی بکات. ئەوەبوو ڕەزاخانی خیشەملەی لەسەربازخانەدا دۆزییەوە پەروەردەی کرد و پلەی لە میرپەنجی ڕا بردەسەر و سەرەنجام کردییە پادشای ئێران. هەستی خۆ داسەپاندن و خۆ بە هەمووشت زانینی ئەو خاوەئەستێنە دەستەمۆیەی، وای کرد کە ئینگلیس بۆ پەرەپێدانی هەستی مەزنیخوازی و ڕەگەزپەرستیی ئەو پیاوەی خۆی، گرۆبەرێکی بۆ لەمێژوودا داتاشێ جا ئەویش بکا تەگرۆبەری دووهەم. ئەوەبوو کوروشی هەخامەنشییان لە زبڵدانی مێژووڕا قوت و بەهەڵبەستنی درۆ لەمێژووی ناڕوون تارێکی ڕابردوو، تاپلەی خوایی گەورەی کردەوە. ئەوجار بە نێچیرە لەخۆبایی بووەکەی خۆی کوت: ئەوە کوورۆشی مەزنەو تۆش کوورؤشی سەردەمی نوێی مێژووی ئێرانی!! پاشان کە ئەو بزنە هێندە لەخۆ بایی بوو کە دمی دەتێشووی شوانی نا، وای هەڵداشت کە بە ئاخوڕ و هۆڵی خۆی نەزانێتەوە و لەدەربەریدا ئەو پەندەی کوردیی بۆ وەڕاست گەڕاند کە “هیچ حەرزێک وەخۆی نەگرێ”!! پاشانیش کوڕەکەیان لەجێ دانا و ئەویش پەندی وەرنەگرت و دیسان بەتەمای تێشووی شوانی بەمەرەدی باوکی چوو.
ماڵپەڕەکە دیسان دەنووسێ:
“موریە لەساڵی 1809 ئەو گریمانەی هێنابووەگۆڕێ کە بینای زیارەتانی دایکی حەزرەتی سولەیمان، دەبێ هەر گۆڕخانەکەی کوورۆش بێ، بەڵام ساڵانی دواتر لە بڕوای خۆی پاشگەزبۆوە. جۆرج کورزۆن، کێر پۆرتێری بە یەکەم ئینگلیسی زانیوە کە بینای کووورۆشی ناسیوەو و گریمانەی ئەوەی داوە کە یەکەم ناسەرەوەی گرۆتێفێندی ئاڵمانی بووە. گرۆتێفێند پاش پێداچوونەوە بە سەفەرنامەی مووریە، گریمانەی بەهێزی دا کە دەشتی مەرغاب هەر پاسارگادە و پاش سەردانی شوێنەکە بە هەڵسەنگاندنی تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ ڕووداوە مێژوویییەکان و گێڕانەوەی مێژوونووسانی کەڤنارا بەوئاکامە گەیشت کە ئەو بینایەی بەناوی گۆڕی دایکی سولەیمان ناسراوە، هەر گۆڕخانەکەی کوورۆشی مەزنی دامەزرێنەری زنجیرەی هەخامەنشییانە.”
“گۆڕی کوورۆش تەنیا بینایەکە لە پاسارگاد، کە پەسنەکەی لە سەرچاوە یۆنانییەکاندا هاتووە. لە کۆنترین گێڕانەوەکانی سەبارەت بە گۆڕی کوورۆش، دەکرێ ئاماژە بکەینبە باسەکەی ئەریستوبولوس، یەکێک لە هاوڕێکانی ئەسکەندەری ماکدوونی، لە لەشکرکێشییەکەی بۆ سەرزەمینی هەخامەنشییان دا، کە لەلایەن ئاریانەوە لە کتێبی ئاناباسیسی ئەسکەندەر دا ئاوا تۆمار کراوە. بەشەکانی خوارووی گۆڕخانەکە لە بەردگەلێک پێکهاتبوو کە بەشێوەی چوارگۆشە تاشرابوون و بەگشتی بناخەیەکی لاکێشەیان پێکدەهێنا. سەرەوەی گۆڕخانەکە هۆدەیەکی بەردین بوو، کە بانێک و دەرگایەکی هەبوو. (دەرگاکە) ئەوەندە باریک بوو کە پیاوێکی کورتەباڵا بەئاستەم دەیتوانی پێیدا بچێتە ژوور. دارتەرمێکی زێڕین لەنێو هۆدەکەدابوو کە تەرمی کوورۆشیان تێدا دانابوو.”
“نیو تەختێکی درێژی پێچک لەزێڕی لەسەردانیشتنیش لە تەنیشت دارتەرمەکەدانرابوو. پەردەیەکی (بابلی)ش دایپۆشیبوو(وێدەچێ نیوتەختەکە بێ) و تەختی هۆدەکەش بەفەڕش داپۆشرابو. باڵاپۆشێکی قۆڵداریش لەگەڵ جلوبەرگی دیکەی بابلیی لەسەربوون. پانتۆڵ و جلوبەرگی مادیشی تێدا دەبینران، هێندێکیان ڕەنگ بۆری تۆخ و هێندیک لەڕەنگ گەلی دیکەبوون. ملوانکە، شمشێر، گوارەگەلی بەردینی بەزێڕ نەخشاو و مێزێکیش لەهۆدەکەدابوون. دارتەرمی کوورۆش لەنێوان تەختی درێژی لەسەردانیشتنەکە و مێزەکە دابوو.لە گۆڕەپانی گۆڕخانەکەشدا خانوویەکی بچووک بۆ پێشەوایانی ئایینی هەبوو، کە ئەرکی پاراستنی زێدی کوورۆشیان بەئەستۆوەبوو.”
کاتێک بەوسەرچاوانەی ویکی پێدیادا لەمەڕ ناسرانەوەی پاسارگاد و گۆڕی کوورۆشی هەخامەنشیدا دەچینەوە، کلکی کەڵەشێرەکە لەبن عەبای مەلا وەدیاردەکەوێ، سوودی ئەو بەدواداچوونە و چاولێکردنەی ویکی پێدیا لەوەدایە، کە بە هێنانەوەی نموونە لەسەرچاوەی جۆراوجۆر مرۆڤی وریا بۆ دۆزینەوەی درۆ و ڕاستەکان ڕادەکێشێ و وادەکا زیاتر بەدوای سەرچاوەدا بگەڕێ، ئیدی لێکۆڵەر بۆخۆی دەبێ لێکدانەوەیان لەسەر بدات:
1- وەک ویکی پێدیا دەڵێ:رۆبێرت کێر پۆرتێر (1777 – 1842 Robert Ker Porter)، لەساڵی 1818 سەردانی ئاپادانای کردووە. و ماڵپەڕی (کجارو)، وەک لەسەرەوە باسمان کرد دەنووسێ: “….کورزۆن، کێر پۆرتێری بە یەکەم ئینگلیسی زانیوە کە بینای کووورۆشی ناسیوەو و گریمانەی ئەوەی داوە کە یەکەم ناسەرەوەشی گرۆتێفێندی ئاڵمانی بووبێ.”
“گرۆتێفێند پاش پێداچوونەوە بە سەفەرنامەی مووریە، گریمانەی بەهێزی دا کە دەشتی مەرغاب هەر پاسارگادە و پاش سەردانی شوێنەکە بە هەڵسەنگاندنی تایبەتمەندییەکانی ئەوشوێنە لەگەڵ ڕووداوە مێژوویییەکان و گێڕانەوەی مێژوونووسانی کەڤنارا بەوئاکامە گەیشت کە ئەو بینایەی بەناوی گۆڕی دایکی سولەیمان ناسراوە، هەر گۆڕخانەکەی کوورۆشی مەزنی دامەزرێنەری زنجیرەی هەخامەنشییانە.”
2- لۆرد جورج ناتانیل کورزۆن (Lord GeorgeNathaniel Curzon)، بۆ ئەوەی چاک ئەو پیاوەشەریفە!! بناسن و باشتر دە مەبەستەکانی لەمەڕ قوتکردنەوەی کوورۆش و گۆڕەکەی بگەن:
– ناوبراو لە سیاستمداران و پیاوانی بەناوبانگی بیستوپێنج ساڵەی یەکەمی سەدەی بیستەم، واتە سەرەتای دەستەڵات پەیداکردنی ڕەزای میر پەنج و ڕەزاشای دوایی بوو.ئەو ئێران ناسێک و ئەندامی حیزبی موحافیزەکاری (بریتانیا)بوو.
– وەک ماڵپەڕی www.iichs.ir › News-5885 دەڵێ: “ئەو بیرداڕێژی دەستەڵاتداریی بێ ئەملاو ئەولای ئینگلستان بووە بەسەر ئێراندا. لووتکەی تێکۆشانەکەی لەمەڕ ئێران، دەبێ لە ڕووداوی پەیماننامەی 1919ی (وثوق الدولە) و….دا ببینین. لەو ڕێکەوتەدا بەفیتی ئەو، لەنێوان (وثوق الدوله)ی سەرۆک وەزیرانی ئێران و (سێر پێرسیکاکسPercy CoxSir)ی نوێنەری دەوڵەتی بریتانیا واژۆ کرا، کە دەستەڵاتی بە کاربەدەستانی ئینگلیس دەدا چاوەدێری بەسەر ڕێکخراوەکانی سپا و داراییی ئێراندا بکەن. ئەو لەئەنجومەنە ڕامیارییەکاندا بە کارناس دەهاتە ئەژمار. دەمگۆی ئەوەش هەیە کە دامەزراندنی حەوزەی عیلمییەی قوم بە ڕێنوێنیی ئەو بووە.
3- جیمز مۆریه : James Justinian Morier1780 ئەزمیر -19مارس) دیپلۆمات و نووسەری بریتانیایی لە سەدەی نۆزدە و ڕاسپاردەی سیاسی هاوسەردەمی فەرمانڕەوایی فەتحعەلیشای قاجار.لە ساڵی1808پەیامگیری هارفۆرد جۆنزی باڵوێزی بریتانیا سەفەری کردەئێران. ساڵی دواتر مۆریه بوو بە هاوسەفەری میرزا ئەبوولحەسەن خانی شیرازی، باڵوێزی ئێران لە درباریئینگلستان، لەکاتی چوونیدا بۆ لەندەن. لەساڵی 1810دیسان و ئەوجار لەگەڵ سێرگور ئوزلی گەڕاوە تاران و تا سال 1816 که ئێرانی بەجێهێشت، بۆماوەیەک لەوێ وەزیری موختاری بریتانیاش بوو. شاراوە نییە ئینگلیس چەندە لەو سەردەمەدا دەستی دەئێراندا دەڕۆیشت. ئەگەر لەو سەردەمەدا قانێکیشی دابێ بەئێران چەندین هێندەی سوود وەرگرتووە. ئەوە سەردەمێک بووە کە پێلانەکانی ئینگلیس بۆ سازکردنی ئێرانێکی دەستەمۆ لەوپەڕی بەهێزیدابوون. بۆ باش بەڕێوەچوونی ئەو پیلانانەش کەسێکی وەک مۆریە شاز و لەباربوو. بەڵام چەندساڵ دواتر بە هێندێک هۆکاری نادیار، لە ڕوانگەی خۆی لەسەر گۆڕی کووڕۆش پاشگەزبۆوە. ناوبراو لەسەر ڕازینەبوون بە دەست تێوەردانی بەردەنووسە مێژووتتتەکانی ئێران، کەوتە ژێرگوشاری ئینگلیس بەڵام نەیکرد..
4- گێئورگ فرێدریش گرۆتێفێندی ئاڵمانی: Georg Friedrich Grotefend “یەکەم کەس بووە لەسەدەی 19دا دەستی بەخوێندنەوەی ڕێنووسی بزماری لە شوێنەوارەکانی هەخامەنشیدا کردووە. بەڵام هەر توانیویەتی چەند وشەیەکی لێ بخوێنێتەوە، کە لە هێندێکیاندا بەهەڵە چووە، و بەشێکیان هەر گریمانە بوون، و تەنیا دە وشەیان دروست بوون. بەڵام ئەوکارەی بوو بە سەرەتایەک بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ڕێنووسە….. پاش تێکۆشانەکانی گرۆتێفێند، کە توانیبووی تەنانەت ناوی کوورۆش لەبەردەنووسی مەرغابدا بدۆزێتەوە. …..”
بەکوتەی ماڵپەڕی کجارو دیسان وەک لەپێشدا باسمان کرد، گرۆتێفێند پاش پێداچوونەوە بە سەفەرنامەی مووریە، گریمانەی بەهێزی دا کە دەشتی مەرغاب هەر پاسارگادە و پاش سەردانی شوێنەکە بە هەڵسەنگاندنی تایبەتمەندییەکانی ئەوشوێنە لەگەڵ ڕووداوە مێژوویییەکان و گێڕانەوەی مێژوونووسانی کەڤنارا بەوئاکامە گەیشت کە ئەو بینایەی بەناوی گۆڕی دایکی سولەیمان ناسراوە، هەر گۆڕخانەکەی کوورۆشی مەزنی دامەزرێنەری زنجیرەی هەخامەنشییانە.هەرچۆنێک بێ دۆزینەوەکەی لەمەڕ ئەو بابەتەی ئێمە، نرخێکی ڕوونکەرەوەی نییە.
– دەڵێ: “توانیبووی تەنانەت ناوی کوورۆش لەبەردەنووسی مەرغابدا بدۆزێتەوە….” ئیدی ئەوە کەڵەگایییە، چونکە گۆڕی بەناو کوورۆش یا وەک تا دووسەدە پێش ئەوڕۆ، بە(مەشهەدی دایکی حەزرەتی سولەیمان) ناسرابوو، هیچ بەردەنووسێکی لەسەر نەبووە تا وشەی کوورۆشی تێدا بناسرێتەوە. دوایە پاش بەرنامەکەی ئینگلیس بۆ کوورۆش سازی بەردەنووسێکی ساختەی وەک ئی بێستوون بۆ دروست کرا.
– دەڵێ: “مووریە لەپێشدا پێیوابوو ئەوە گۆڕی کوورۆشە، بەڵام ساڵانی دواتر لە بڕوای خۆی پاشگەزبۆوە.” ئەدی گرۆتێفێند پاش پێداچوونەوە بە سەفەرنامەی مووریە، بەچی ڕا ئەوەندە دڵنیابوو کە ئەوێ پاسارگادە و گۆڕەکەش ئی کوورۆشە؟!!
4- ئەریستوبولوسی بەسەرهاتنووسی ئەسکندر که لە لەشکرکێشییەکانیدا، لەگەڵی بووە و پاش شەڕەکە ئەوەی دیتوونی لەکتێبێکدا نووسیونی، کە لەناو چووە. پاشان نووسەرانی دیکەی ئەسکەندەرنامەی وەک ئاریان و دیۆدۆرۆس، کەلکیان لێوەرگرتووە. ئەگەر باش سەرنج بدەنە وەرگێڕاوی باسەکەی ناوبراو لەسەر ئەوەی لە گۆڕی کوورۆشدا دیتوویەتی، گێڕانەوەکەی بەئاوەز ناگونجی و زۆرتر وە ئەفسانەدەچێ. ئەوڕۆ ئەو گۆڕە دراوەتەوە، لەجیاتی یەک دوو قەبری تێدان، ئەو هەموو شتە لەو شوێنە چووکەدا کە ناوبراو باسی کردوون یان لەزمانی وی ڕا گێڕاویاننەوە، لەو شوێنە چووکەدا، ئەویش بەودەرگاچووکەیەوە کە تەنیا کەسێکی کورتەباڵا پێیدا دەچێتەژوور و ئێستا دەرکەوتووە لەجیاتی گۆڕێکیش دووی تێدان، ئەو باسە زۆرتر وە چیرۆکی پەرییان دەچوێنێ تا مێژوو. جا پیلانگێڕانی ئینگلیسیش ئەوەیان کردۆتە بەڵگە بۆ مێژووی ئێران و فریودانی خەڵک.
بؤڕوونبوونەوەی زیاتر بڕواننە خاڵەکانی12و13ی (حقایق-ارامگاه-کوروش)هەر لەوماڵپەڕەدا:
“ژێربیناکەی سەکۆیەکی بەردیننی لاکێشەی 13.35 بە 12.3 میترە. بیناکە دووبەشە: سەکۆیەکی شەش پلیکانی و هۆدەیەکی سەربان پشتەماسی، لەسەر پلەی شەشەم هەڵکەوتووە. پلەی یەکەم 165سانت بەرزە، پلەی دووهەم کە 60 سانتی نەتاشراو و داپۆشراوبوو، واتە هەر 105سانی بەدەرەوەیە. پلیکانی 2 و 3 هەرکام 105 سانت و ئی 4و5و 6 هەرکام 57.5 سانت بەرزن. بناخەی هۆدەی ئارامگە دەوری 6.4بە 5.35میترە. هۆدەکە لەنێوێدا 3.17 بە2.11 میترە و 2.11 میتریش بەرزە، دیوارەکەی 1.5میترپانە.”
جاوەرن ئەو هەموو شتەی درۆزنەکەی هاوڕێی ئەسکەندەر باسی دەکا دەژوورێکی ئاوا گچکەدا جێ کەنەوە، بەدۆزینەوەی دووگۆڕیش لەودواییانەدا کە لەسەرەوە باسمان کرد، جا ئەوجار حیساب بۆ نرخە مێژوویییەکەی بکەن!!
خاڵی 18 دەڵێ: “دەورو ناوەوەی گۆڕی کوورۆش خاوەنی هێچ ڕازێنەرەوە و وێنەیەک نییە، تەنیا لەسەر سەردەرانە سێگۆشوکەی بن سەربانی پشتەماسی و سەر دەرگای چوونەژوورێ، نەخشێکی کاڵی گوڵێکی دوازدەپەڕهەیە کە دابی هەخامەنشییان بووە و هیچ بەردەنووس و نووسراوەیەک لە زێدی کوورۆشدا نەدۆزراوەتەوە.”
کجارو، لە خاڵەکانی دواتریدا لەسەر ئارامگەی کوورۆش دەدوێ کە کورتکراوەکەی ئەوەیە: “ئاریانی مێژوونووسی یۆنانی دەریبڕیوە کە لە گۆڕخانەی کوورۆشدا نووسراوێک (به خط ایرانی)بەوناوەرۆکە دیتراوە. ئەی پیاو! ئەمن کوورۆشم، کوڕی کەمبووجیە، من بناخەی پادشایەتیی پارسیانم دانا، فەرمانم بەسەر ئاسیادا دەڕۆیی، ئێستا ئێرەییم پێ مەبە. …. وا وێدەچێ بینایەکی هاوشێوەی ئارامگەی کوورۆش پێش دروست کردنەکەی، چ لە ئێران و چ لە دەرەوە نەبووبێ، هەرچەندە دوایە بیناگەلێک لە شێوەی وی دروست کران…، ”
وەک پێشتر باسمان کرد، ئەگەر کوورۆش ئارامگاکەی سازکردبێ، بەلاساکردنەوەی ئارامگای باوکی پادشای لیدی کردوویەتی. کە وابوو ئەوەش فڕی بەڕاستییەوەنیە!
پروفسور عبدالمجید ارفعی دەڵێ:
“مەسعوود گوڵزاری (شوێنەوارناسی پیشڕەو)یش لەسەر ئەوڕاستییانەی مێژوویی کە لەسەر گۆڕی کوورۆش دەکوترێن و ئەوەی کە ئەوە گۆڕی کوورۆشە یان نا؟ دەڵێ: دەزانین کوورۆش ئەو زێدەی بۆ هاوسەری خۆی سازکردووە.بەڵام لەوگۆڕە تەنانەت لە بن سەربانە کووڕەکەشیدا بێجگە لە چەند کوتەئێشک هیچمان نەدۆزییەوە. هیچ زانیارییەکی دروستیشمان لەوبارەوە نییە. تەنیا ئەوە دەزانین کە لە سەردەمانی کۆندا ئەو گۆڕە بەردینەیان بۆ کوورۆش وەبەرچاو گرتووە. و بیناکەی لەشێوەی خانووبەرەکانی ئوورارتوویییە.”
“… ئەرفەعی و گوڵزاری لەسەر ئەوبابەتە سوورن کە پاسارگاد ناتوانێ کۆڕی کوورۆش بێ. کامیار عەبدی (شوێنەوارناسی پسپۆڕ لە بابەتی هەخامەنشییاندا)ش لەوبارەوە پێیوایە: لە دەقە دێرینەکان و بەردەنووسەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە کوورۆش ئەو زێدەی سازکردووە، دیارە لەوسەردەمەدا داب وا نەبووە بۆ مردووان بەردی گۆڕ دانێن؛ لەبابەت داریووشیشدا ئەو هەڵاواردنە هەیە. هەڵبەت لە دەقە یۆنانییەکاندا هاتووە کە لە ڕابردوودا بەردەنووسێک لەوشوێنەدا هەبووە و ئەسکەندەر خوێندوویەتەوە و ناوەرۆکەکەی بریتی بووە لەوەی کە ئەوە گۆڕی کوورۆشە. دیارە بەڵگەنامەی نووسراوی دێرینەناسانەمان هەن کە ئەو بینایە پەیوەندیدارە بە سەردەمی کوورۆش، بەڵام ئەوەیکە گۆڕی هاوسەری بێ یان ئی کچەکەی یان نا، بەدووری دەزانم. نەختێک لەسەرەوەتریش بینایەک هەیە بەناوی زیندانی سولەیمان کە دەکوترێ لەوانەیە ئەوشوێنە گۆڕی هاوسەری کوورۆش بێ، لەوەش دڵنیانیم.
مووریە لەساڵی 1809 ئەوگریمانەی هێنابووەگۆڕێ کە بینای گۆڕی دایکی حەزرەتی سولەیمان، هەر گۆڕخانەکەی کوورۆش بێ؛ بەڵام ساڵەها دواتر، بۆخۆی لێی پاشگەزبووبۆوە. بێگومان ئەو پاشگەزبوونەوەشی بێ هۆکار نەبووە.
https://www.tasnimnews.com/fa/service/9/رسانه-ها خبرگزاری تسنیم
“(محمدعلی فروغی دردشتی)کوڕی(محمدحسین فروغی – ذکاءالملک اول) لە بانگەشەکارانی نوێخوازی لە ئێرانی هاوچەرخدا و هەروەها زیندووکردنەوەو و گەورەنواندنەوەی مێژووی دێرین و کەلەپووری فەرهەنگی-مێژوویی ئێرانی بوو. چاوپێداخشاندنەوەیەک بە بەرهەمە زانستی و کردەیییەکانیدا دەرخەری ئەو تێکۆشانە بێوچانەن. ئەو، سەرەڕای بەڕواڵەت ڕێزی بۆ ئیسلام و مەزنانی دادەنێ و… بەشێوەیەکی بەرچاو لایەنی هەست و سۆزی پێش ئیسلامیشی هەیەو لایەنگریانە و دەیەوێ زەقیان کاتەوە، بەڵام ئەوە لایەنی ڕواڵەتی تێکۆشانەکانیەتی…. بە شاهیدیی بەڵگەنامەکان، فرووغی بەبنەچەکە یەهوودی و ئەزەلی مذهەبە…. بەشداریی چالاکانەی لە بزووتنەوەی مەشرووتەدا، بیرۆکەداڕێژییەکەی بۆ دانانی ڕەزاخان لەسەر تەختی پاشایەتی و جێ گرتنی دە ناو پاڵەی (دیکتاتۆریی ڕوونکەرەوە)دا و هەروەها دەوری نێوبژیوانییەکەی لە گواستنەوەی پادشایەتی لە ڕەزاخان ڕا بۆ کوڕەکەی و بەربەست بوونی بۆ ئینگلیسەکان بۆ گەڕان بەدوای پادشایەکدا لەنێو پاشماوەی بنەماڵەی قاجاردا لە سەرەتاکانی کارەسیاسییەکانی ئەوین. ئەو هەرچەندە زەبری قورسی ڕەزاشای وێکەتبوون، ئەوەندەی کە لە ڕۆژەکانی دوایی پادشایەتییەکەشیدا ئامادە نەبوو لەکۆشکدا بچێتەدیداری، بەڵام سەرەنجام بە دەستەودەستەبەندییەکانی پادشآیەتیی بۆ ماوەی 37ساڵان لە زنجیرەی پەهلەویدا ڕاگر ت. هەر ئەو ڕێدۆزە لەبەرانبەر قەزاقی سەوادکێودا کە هێندێک لە نیزیکانی ویی کوشتبوون یان داخداری کردبوون – نیشانەی ئەوەیە کە تێکۆشانە سیاسییەکانی نەک هەر بەلایەنی کەسێک یا زنجیرەیەکی تایبەتدا بەڵکو بەهۆکاری پەیمانێکی گەورەتر لە هاوپەیوەندییەک یا هاوکارییەکی سیاسییە. …. بەڵام….. یەکێک لە سەیروسەمەرەکانی هەڵسەنگاندنی مێژوویی ناوبراو ئەوەیە کە ئەو لەکتێبی (پوختە مێژووی ئێران)دا کە لەساڵەکانی بەدەستەڵات گەیشتنی ڕەزاخاندا بۆ وانە کوتنەوە لە پۆلەکانی 3و4دا نووسیەتی لەبنەڕەتدا نە هەخامەنشی و نە کوورۆشی دیون!….. هەرچەندە زۆر لە درێژدادڕیی نووسەرانی پەهلەوی لە نووسین لەسەر هەخامەنشیان و دیاردەیەک بەناوی (کوورۆش)، پەیوەندییان هەیە بە دوای نووسرانی ئەوکتێبەوە، بەڵام هەرچۆنێک بێ فرووغی نەدەکرا پێی نەزانیبێ. … بێگومان هۆکارێکی دیکەی هەیە.”
نووسەر لەدرێژەدا باسی ناوەرۆکی کتێبەکەی فرووغی دەکا:
“…..
1 ئێمە ئێرانین و ئێرانییەکان خەڵکی زۆر لەمێژینەن.
2- ئێرانییە کۆنەکان لە زۆرشتاندا لە ئێمە جیاوازبوون. ئێرانییەکۆنەکان بەفارسییەک دەدوان کە ئەوڕۆکە ئێمە تێیناگەین و ڕێنووسەکەیمان پێ ناخوێندرێتەوە.
3- ژیانی ئەوان بەجۆرێکی دیکەبووە و داب و ڕەوشتی تریان هەبوون. موسوڵمانیش نەبوون چونکە هێشتا دینی ئیسلام نەهاتبوو.
4- ناوی پێغەمبەری ئێرانییان زەرتۆشت بوو و هەربۆیەش پێیاندەڵێن زەرتۆشتی.
5- بە خوای ئافڕێنەری جیهانیان دەکوت هورموزد و پێیانوابوو مرۆڤ دەبێ ڕەفتار و گوفتار و بیری خۆی چاکا تا هورموزد لێی ڕازی بێ و پاش مردم بیباتەبەهەشت و ئەگەر وانەبێ دەچێتە جەهەندەم.
6 زەرتۆشتی دەیانکوت هورموزد هەموو شتەباشەکانی ئافراندووە. شتەخراپەکانی وەک تاریکی، نەخۆشی، پیسی، خراپی و ئاژەڵە بەتفەڕەکانیان به ئی ئەهریمەن دادەنان و دەیانکوت دەبێ مرۆڤ دوژمنی ئەهریمەن بێ و شوێنەواری نەهێڵێ.
7- جوار ماکەکان واتە با، خاک، ئاو و ئاگریان بەخاوێنی ڕادەگرتن و بەتایبەتیش ڕێزیان بۆ ئاگر دادەنا. بەوهۆیەوە خەڵک زەردەشتییان بە ئاگرپەرست زانیوە، بەڵام ئەوان خواپەرستن.
8- ئیرانییانی کۆن کشتوکاڵیان زۆر بەفەڕ دەزانی کە هۆکاری ئاوەدانییە،
9- خۆیان لەدرۆ دەپاراست و هەمیشە ڕاستییان دەکوت.
10- ئێرانی هێندەکۆنن ئاگامان لە دۆخی سەرەتایان نییە. هێندێک چیرۆک لەسەر ئەوکاتی کوتراون کە زۆرینەیان ئەفسانە و ناراستن.”
پوختەی باسی ئەو ماڵپەڕە لەسەر کتێبەکەی فرووغی، لەسەر مێژووی ئێران پاش ئەوباسە، ئەوەیە کە باسی پادشایانی شانامەی تا دارا کردووە، تا گەیشتۆتە ئەسکەندەر و دوایەش ئەشکانییان و ساسانییان و تاریخی ئێران دوای ئیسلام، بەڵام هیچ ناوێکی لە هەخامەنشی و کوورۆش و داریووشەکەیان نەهێناوە و وەک لەسەرەوە، هەر ئەو سەرچاوەیە باس دەکا کە چۆن، ڕەزاخان بە نێوبژیوانیی فرووغی و لەسەرداوای ئەو بوو بە شای ئێران، و فرووغیش بۆ ماوەیەک سەرۆکوەزیرانی بوو، بەڵام نێوانیان تێکچوو. تۆ بڵێی فرووغی لەسەر ئەوهەموو دۆستایەتییەی لەگەڵ ئینگلیس، ئاگای لە پیلانەکەشیان نەبووبێ و نە بە بێستوون و تاقی بوستان و نە بە پاسارگاد و تەختی جەمشیدی زانیبێ؟ ئەدی پاشان چی؟ خۆ دیسان هەر بە نێوبژیوانیی فرووغی محەمەدی کوڕییان لەجێ دانا، دەنا ئینگلیس لەناو قاجارەکاندا کە دەستەمۆی بوون بەدوای جێنشینێکدا دەگەڕا، بەگشتی ئەو سیاسەتوانە بەهێزە 37 ساڵان کۆڵەکەیەک بوو بۆ حکوومەتی پەهلەوی، هێشتا بە هەخامەنشییانی نەزانێ تا ناویان بەرێ؟! لێرەدا ماڵپەڕە ئێرانپەرستەکە لە ژیربێژیدا کەمی دێنێ و بەشێوەی کۆماری ئیسلامی، فرووغی دەکاتە بنەجوو و بابی و دژی ئیسلام. ئەوەش دەکاتە بەڵگە بۆ بیدەنگییەکەی فرووغی لەسەر کوورۆش و هەخامەنشییان. بۆ نەسەلماندنی ئەو داوایە پێویستە ئەوە ڕوونکەمەوە، کە ئەگەر باب و باپیرانی جوولەکەبن، خۆئەوان بەپێی دین و مێژووەکەیان لایەنگری کوورۆشن و بەپیرۆزی دادەنێن. ئەگەر سەرنجێک بدەیەنە ئەوانەی ساختەکارییان لە تەختی جەمشید و پاسارگاد و بێستووندا کردووە، چ بەپێنووس و چ بە قەڵەمی بەردبڕ، زۆرینەیان جوون. بێگومان ئەو پاشگوێخستنە هیچ پاساوێک هەڵناگرێ. بەبڕوای من ئەو سیاسەتوانە بەهێزە، نە پەیوەندیی بە جوولەکەوە هەبووە و نە ئەگەر لایەنگری (محدعلی باب) یا وەک دەڵێن (بابی)ش بووبێ دوژمنایەتییەکی دەگەڵ هەخامەنشییان هەبووە. ئەو وەک باس دەکەن نێوانی دەگەڵ ڕەزاشا تێکچووە، وێدەچێ یەکێک لە هۆکارەکانی نەسەلماندنی ئەو ساختەکارییانە بووبێ.
تائێرە پپموایە زۆری لەسەر ڕۆیوم و زۆر ڕوونکردنەوە و ڕاستکردنەوە و لەقاودانی شۆڤێنیستانی ئێرانیم هێناونەڕوو، بەڵام ڕەنگە بپرسن چا ئەوە هەمووی لەسەر کوورۆش و داریووشە و چی بەکورد داوە؟ دەڵێم:
1- ئەودووە گەورەترین دوژمنی کوردبوون و ئەو مادانەی دەگەڵیشیان بوون و یارییدەیان داون، هەر وەک ئەو جاشانەبوون کە ئەوڕۆ لەدژی نەتەوەکەمان پاڵیان وەدوژمن داوە. کەوابوو بەداخەوە لایەنی بێزراوو تاریکی مێژوو دوای هەخامەنشییانیش هەر بۆمان دووپات بۆتەوە.
2- هەمومان باش دەزانین کە زنجیرە پادشایانی ئاڤێستا ئەفسانەیین یا ئەگەر پەیوەندییەکیشیان تەنانەت بە ڕاستییەوە (بەهەرشێوەیەک) هەبووبێ، بەشێکن لەڕابردوومان. ئەوڕۆ بەڕوونی سەلماوە ئەوانە زۆر ئی پێش مادەکانیش و کوردستانیش جێگایان بووە، بەڵام شۆڤێنیستانی فارس کردوویانن بە ئی خۆیان و تەنانەت کوورۆشیشیان لێ کردووین بەیەکێک لەوان کە کەیخەسرەوە و ئیختوویگووش ئاژدەهاکە و…. و زۆر چەواشەکاریی دیکە (کە لە کتێب و نووسراوەکانی مندا دەتوانن لەسەر ماڵپەڕەکەم دەتوانن بیانبینن). بەداخکی گرانەوە تا ئێستاش زۆر کورد هەن کە باوەڕیان بەو چەواشەکارییانە کردووە و دەیڵێنەوە، ناساندنی کوورۆش تادوای داریووشێش دەیسەلمێنێ کە ئەوان هە زەردەشتیش نەبوون و هیچ پەیوەندییەکیان بە ئاڤێستا و کەیخەسرەوەکەیەوە نییە.
3- هەمووگەلانی جیهان برای منن، ئەگەر تێم هەڵنەپێچن و مافم پێشێل نەکەن، بەڵام ناچارم وەڵامی نامێهرەبانی و شێواندن و درۆ و پیلانەکانی شۆڤێنیزمی داگیرکەران، ئەویش نەک بە زمانی زبری وەک ئی خۆیان، بەڵکو بە بەبەڵگەوە تەنانەت بەپێی بەڵگەساختەکانی خۆیان بدەمەوە. کورد لەوەتا هەیە نەیویستووە خاکی کەس داگیرکا و تەنیا شەڕی بۆ پاراستنی خاک و مافەڕەواکانی و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی بووە. بەداخەوە داگیرکەرانی خاک و وڵاتمان تەنیا بەوەندەش ڕانەوەستاون و بەهەمووشێوەیەک هەوڵی دەست بەسەرداگرتن و تواندنەوە و بەلاڕێدابردن و نکوولی لێکردنی زمان و فەرهەنگ و پێشینە و هەموو بەها نەتەوەیییەکانمان و تەنانەت نەتەوەبوونیشمانیان داوە.
ئەوان زمانەکەمان بەرفەرمی ناناسن و بە بن زاراوەیەک و کەمتریش لە زمانی فارسیی ناودەبەن. شوێنەوارەکانی کوردستان یا ناپشکنن، یا ئەگەر بیشیانکۆڵنەوە هەرچی لێی پەیداکەن دەیدزن و بێدەنگە تەنانەت لەو ئاگاداارییە مێژوویییانەش دەکەن کە لەسەر ڕەسەنایەتی و نەتەوایەتیی کورد تێیاندا بەدی دەکرێ. ئەوان تەنانەت لە ساختەکارییەمێژووییەکانیشیاندا ناوی کورد و باپیرانی دەرداوێن، زمانی ناوچەکە بەپێی گەوایی بەڵگەی مێژوویی و ئارکیۆلۆژی یەکەمجار لەکوردستان سەری هەڵداوە، ئەوان بە هیندوئوورووپایی نێودێریان کردووە و باسی کوردی هەر تێدانییە. کۆنترین شاری ناچە لەکوردستاندا دۆزراوەتەوە، کەسیان بە ئی کوردن ناو نابا. یەکەم ئیمپەراتووریی بەهێزی ناوچە بەدەستی مادەکان(بەشیک لە باپیرانی کورد) دامەزرا، ئەوان بەناوی هەخامەنشییانی دەکەن، تەنانەت لەساختەکارییەکانیشیاندا دەورێک بۆ کورد دانانێن و لە چواشەەکارییەکەی تاقی بوستانیاندا بە سێ زمانی بابلی و پارسیی کۆن و ئیلامی بەردەنووس سازدەکەن، کاتێک دەپرسرێ بۆچی زمانی مادی دامەزرێنەری یەکەم ئیمپەراتووریی گەورەی ناوچەکەی تێدانییە، دەڵێن زمانی پارسی و مادی ئەوەندە لێک نیزیک بووە کە بەهاسانی ڵێک تێ گەیشتوون و بۆیە بەپێویست نەزانراوە زمانی مادیش وەبەرچاوبگیرێ، ئەوە لەکاتێکدایە کە وەک دیاکۆنۆف لەکتێبی (مێژووی ماد)دا دەڵێ: “پارتەکان و مادەکان بەبێ وەرگێڕ لەزمانی یەکتری تێگەیشتوون، بەڵام پارس و ماد بۆ تێگەیشتن لەیەکتری پێویستییان بە وەرگێڕ بووە ” بۆ ئەو جیاوازییە بڕواننە خشتەی زمان لەکتێبی ناوبراودا، کە لێرە دامناوە.
ئەوان لە وڵاتی خۆمدا لە خوێندنی زمانەکەمیان بێبەش کردووم، هەزاران وشەیان بۆ زمانە ناتەواوەی خۆیان لێ دزیوم و لە وشەدانەکانی خۆیاندا دایان ناون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکەیان بکەن.
بەگشتی مێژوویان دزیوم، فەرهەنگیان دزیوم، خاک و وڵاتیان دزیوم، زمانیان دزیوم و شوێنەوارە مێژوییەکانیشیان دزیوم وهێشتاش سووکایەتیم پێدەکەن و ددانی بەخێرم پێدا ناهێنن. حاشا لە نەتەوەبوونم دەکەن و کە دەشڵێم دەمەوێ وەک نەتەوەیەک لەناو هەموو گەلانی جیهاندا بێمەئەژمار، ئەوەم بەگەورەترین تاوان بۆ دادەنێن و فەرمانی کوشتنم دەردەکەن. لە گەورەترین بەشی وڵاتەدابەش کراوەکەمدا کە بڵێم کوردم، تاوانە، لەبچووکترینیشیاندا بەکۆچەر و تەنانەت بێگانەیەک دادەنرێم و دانی پێناسە و هەلی خوێندنیشم پێ ڕەوانابینن.
من تا ئێرە ئەوەندەی بۆم کرا لەسەر ساختەکارییەکانی شۆڤێنیزمی ئێرانی نووسیم و وونکردنەقوەی پێویستم دا. داوەری لەسەر کۆی نووسراوەکەم بە خوێنەرانی هێژا دەسپێرم. ئەوەندەی پەیوەندیی بە کورد و کوردستانەوە هەبێ، دەستەیەکی بچووک، لە سەرزەمینێکی بچووکەوە هەستان و بەیاریدەی جاشەکانی ناوخۆی کوردستان و لەسایەی هێرشی پەیتاپەیتای گەلێکی وەحشی و خوێنخۆر بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ، باپیرانمان سەربەخۆیی و شانازییەکانی خۆیان دۆڕاند. پاش ئەو یەکەم دۆڕادنەش ئیتر هەڵنەستاینەوە، هەرکەسە بۆخۆی لەشوێنێک بە پارووە نانێک و بستەزەوییەک ڕازیبوو. تا ئێستاشی دەگەڵ بێ بیری نەتەوەیی و نەتەوەخوازیمان کەوتۆتە بن سێبەر و کارتێکردنی چەمکگەلی پڕ دەردیسەری و گێرەو کێشەی حیزبایەیی، عەشیرەتگەری، خۆمەخۆمە و بەرژەوەندی تاقمی و کەسی. تا ئەوەش حاڵمان بێ، هەر نەکبەتی هاوماڵما دەبێ و دێوەزمەی دووبەرەکی، لەبیرکردنی دوژمنی دەرەکی و خۆیی بەدوژمن زانین لەبەر ماڵمان و شەرمەساری و داخ و حەسرەت و ئەوان لە وڵاتی خۆمدا لە خوێندنی زمانەکەمیان بێبەش کردووم، هەزاران وشەیان بۆ زمانە ناتەواوەی خۆیان لێ دزیوم و لە وشەدانەکانی خۆیاندا دایان ناون، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە سەرچاوەکەیان بکەن.

من تا ئێرە ئەوەندەی بۆم کرا لەسەر ساختەکارییەکانی شۆڤێنیزمی ئێرانی نووسیم و وونکردنەقوەی پێویستم دا. داوەری لەسەر کۆی نووسراوەکەم بە خوێنەرانی هێژا دەسپێرم. ئەوەندەی پەیوەندیی بە کورد و کوردستانەوە هەبێ، دەستەیەکی بچووک، لە سەرزەمینێکی بچووکەوە هەستان و بەیاریدەی جاشەکانی ناوخۆی کوردستان و لەسایەی هێرشی پەیتاپەیتای گەلێکی وەحشی و خوێنخۆر بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ، باپیرانمان سەربەخۆیی و شانازییەکانی خۆیان دۆڕاند. پاش ئەو یەکەم دۆڕادنەش ئیتر هەڵنەستاینەوە، هەرکەسە بۆخۆی لەشوێنێک بە پارووە نانێک و بستەزەوییەک ڕازیبوو. تا ئێستاشی دەگەڵ بێ بیری نەتەوەیی و نەتەوەخوازیمان کەوتۆتە بن سێبەر و کارتێکردنی چەمکگەلی پڕ دەردیسەری و گێرەو کێشەی حیزبایەیی، عەشیرەتگەری، خۆمەخۆمە و بەرژەوەندی تاقمی و کەسی. تا ئەوەش حاڵمان بێ، هەر نەکبەتی هاوماڵما دەبێ و دێوەزمەی دووبەرەکی، لەبیرکردنی دوژمنی دەرەکی و خۆیی بەدوژمن زانین لەبەر ماڵمان و شەرمەساری و داخ و حەسرەت و ژێردەستەیی هاواڵمان دەبێ!!
شۆڤێنیزمی ئێرانی و تێکدانی مێژوو
لەو نووسینەمدا تێدەکۆشم بەبەڵگەی جۆراوجۆر بیسەلمێنم، مێژوونووسانی ئێرانی چۆن بەناوی هەخامەنشییان و بەتایبەتیش کوورۆش و داریووش شانازییەکی بێ بنەما وبەدرۆیان بۆخوسازکردووە تا هەبوونی دیرۆکێکی پڕ لە سەروەری بەخەڵکی ناوخۆ نیشآن بدەن و بەدەرەوەش بڵێن ئەوە ئێمەین. ئەوان تێکۆشاون ئەو زنجیرە پاشایە خوێنمژ و تاڵانکارە بۆخۆیان بکەنە بەردی بناخەی نەتەوەپەرستییەکی توندئاژۆ، ڕەگەزپەرستییەکی بێزارکەر و دژەمرۆیی وخۆبەزلزانی و شانازی بەخۆکردن و سووکایەتی بەنەتەوەکانی ژێرچەپۆکیان. بیستوومە ئینگلیسی دەڵێن: منداڵ هەرچەند لێدان لەدەستی دایکی دەخوا، زیاتر دەستەودامێنی دەبێتەوە، هەر بەوەش سیاسەتی ئیستیعماریی خۆیان بەوە پەرەگرتووتر کردۆتەوە، کە سووکایەتی بە بوون و مان و بەهانەتەوەیییەکانی گەلانی ئیستیعمارکراو بکەن وپێهەڵاکوتن بەخۆ، شانازی بە ڕابردوو، زەقکردنەوەی سەرەتییەکانی خۆیان و تەنانەت دزینی شانازیی ئەوانی دیکە و کردنی بە ئی خۆیان، ڕامیاریی سەرەکی و قانی یەکەمیان بووە. ئەوە سیاسەتێکە ڕەگەزپەرستانی ئێرانیش، کە پەروەردەی دەستی ئەو داگیرکەرانەن، بۆ گەلانی ژێرچەپۆکی خۆ ڕەچاویان کردووە. سیاسەتێک کە بە سیاسەتی “گۆپاڵ و شیرینی” ناودێر کراوە. یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی زۆر لەسەر ئەوباسە ڕۆینەم ئەوەیە کە، پێموایە بۆ ئەوەی خۆمان باشتر بناسین، دەبێ بەوفێڵەی دوژمن بزانین و خۆشمان لەوان بەچووکتر نەیەتە بەرچاو و ئەو شانازییانەیان لێ بستێنینەوە کە لێیان زەوت کردووین وپێیان بڵێن ئێمەش ئەوەین و… ئەوە مافمانە، جگەرخوون کوتەنی کینە ئەم.