لە ڕاگەیەنراوی #04-07-2020# ڕامانگەیاند کە لە هەرێمی #خواکورک#ی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە ئەرمووش لەنێوان داگیرکەران و هێزەکانماندا شەڕ ڕوویداوە. لەو شەڕەدا گورزی گەورە لە داگیرکەران دراوە و هاوڕێکانمان ماسیرۆ و شاهۆ شەهید بوون. زانیاریەکان لەسەر ناسنامەی شەهیدانمان ماسیرۆ و شاهۆ بەم شێوەیەیە:
نازناو: ماسیرۆ بۆتان
ناو و پاشناو: #یونس سەرت#
شوێنی لەدایکبوون: ئێلح
ناوی دایک و باوک: فاتیمە و فادیل
مێژوو و شوێنی شەهادەت: 1-7-2020خواکورک
نازناو: شاهۆ جاف
ناو و پاشناو: #ئاکۆ شاهمورادی#
شوێنی لەدایکبوون: #جوانڕۆ#
باوک و دایک: خایڵ و ستار
مێژوو و شوێنی شەهادەت: 1-7-2020خواکورک
کوردستان مێژووی دێرینی پاراست و شارستانی دیموکراتیکی لەناو کۆمەلگای خۆیدا خوڵقاند. لە ڕووی بناغە و ڕیشەی مێژووە هەموو کاتێک بووەتە ئامانجی سیستمی کاپیتالیست و هەوڵی داوە لەناو ببرێت. ئەم عەقڵیەتە فاشیتە کە دەیەوێت کوردستان و گەلی کورد لەناو ببات، نە تەنها قڕکردنی فیزیکی هەروەها دەیەوێت مێژووی شارستانی دیموکراتیکیش لەناو ببات کە بە هەبوونی کۆمەڵگای گەلی کورد خوڵقێوە. فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ئەم بەها دیموکراتیانەی سەرلەنوێ ڕێکخستنەوە و تێکۆشانی ئازادی لە دەوری یەوە خستە ناو تێکۆشانێکی مێژوویی. تێکۆشانی ئازادی لە هەموو سەردەمێکدا بە داستانی قارەمانێتی گەیشتە لوتکە و بازنەیەکی نوێی تێکۆشانی دروست کرد. ڕوحی فیدایی کە لەم سەردەمەکی تێکۆشاندا دروست بوو، گەلی کوردی زیاتر نزیکی ئازادی کردووە. هاوڕێکانمان ماسیرۆ و شاهۆ کە لەناو کۆمەڵگای کورددا گەورە بوون، بوونەتە ئەو قارەمانە فیداییانەی گەلەکەیان کە مەشخەڵی ئازادیان بەرزکردەوە.
لەدژی هێرش و پلانی داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورکدا لەبەرامبەر باشووری کوردستان و هەموو کوردستان، هاوڕێکانمان ماسیرۆ و شاهۆ بە ڕوحی فیدایی سەرکەوتن هێرشیان کردە سەر دوژمن و لە سەر ڕێگای ڕاستی لەدژی زوڵم و داگیرکەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە بەرخۆدانی و قارەمانێتی تا دوایین گولەی خۆیان شەڕیان کرد. لەدژی هێرشی داگیرکەری لە خواکورک لە ڕۆژی دەستپێکەوە تا شەهادەت بە ئیرادەیەکی گەورە و بە ڕوحی فیدایی ئاپۆیی لەدژی دوژمن بەشداریان لە بەرخۆدانی مێژوویی کرد.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانمان ماسیرۆ و شاهۆ و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین مەشغەڵی ئازادی شەهیدان بە شێوەیەک کە شایەنی شەهیدە قاڕەمانەکان بێت بگەیێنینە سەرکەوتن.