رێکەوتی لە دایکبوون: 12-02-1994 لە شارۆچکەی (شارەزوور) لە دایک بووە.
بنەچەی خانەوادە: سەنگاو
شوێنیی نیشتەجێبوون: #هەڵەبجە#ی تازە (#شارەزوور#)
خوێندنیی قۆناغیی سەرەتایی: قوتابخانەی هەتاوی سەرەتایی-قەزای شارەزوور
قۆناغی ناوەندیی و ئامادەیی: خوێندنگای شەمێرانی کچان- لە قەزای شارەزوور.
دەرچووی: بەشی زمانی ئینگلیزی- زانکۆی صەلاحەدین-#هەولێر#.
پاش تەواوکردنی خوێندنی زانکۆ دەستم کردووە بە فێرکاری لە بوارەکەی خۆمدا وەک مامۆستا، لە ناوەندە حوکمی و ئەهلییەکاندا.
وە لە ڕێکەوتی: 14-03-2019 وە دەستم کردووە بە کاری وەرگێڕان لە زمانی ئینگلیزییەوە بۆ زمانی دایک- وەک خولیایەکی تایبەت و چێژبەخش لە کاری وانەوتنەوە و وەرگێڕان دەڕوانم..
یەکەم کاری وەرگێڕانم بە ناوی #خووەکانی ملیۆنێری سەرکەوتوو# لە ساڵی 2019 دا بڵاو بووەتەوە- وە لە ئێستاشدا بەرهەمێکی ترم کاری بڵاوکردنەوەی بۆ دەکرێت بە ناوی #چۆن بدوێین تا خەڵکیی بە تامەزرۆییەوە گوێمان لێ ڕابگرن#
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/zardaparr.sahar=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: سەحەر عەلی ئەحمەد=KTML_Link_Facebook_End=