پڕۆژەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا لەلایەن محەمەد عەبدوڵا هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان خویندرایەوە، کە تێیدا هاتبوو:
پلانگێڕیەکی گەورە لەسەر گەلی کوردستان هەیە، دەوڵەتی تورکی داگیرکەر چەندین داگیرکەریی بۆ سەر باشوری کوردستان ئەنجامداوە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بێدەنگە لە ئاستی ئەو داگیرکەریانە.
هەروەها هاتبوو: حکومڕانی هەرێمی کوردستان تەواو بووەتە حوکمێکی خۆسەپێنی دەسەڵاتداری پیاوسالاریی، گرنگی نادات بەپێگەی ژن، هەروەها ماوەی 29 ساڵە گیانی بەرخۆدان و ڕووبەڕووبوونەوە لەنێو دەبات، هەربۆیە ئه و بێدەنگییەی ئێستا لەهەرێمی کوردستان هەیە ئه و دەسەڵاتە لێی بەرپرسیارە، ئەم دەسەڵاته بووەتە مەترسی لەسەرژیاتی خەڵک، وابەستە بوونی سیاسەتی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەداگیرکەرانەوە هۆکارە بۆنەپاراستنی و ئەوەی لەئێستا دەبینرێت، هیچ یەکێک لەدەزگاکانی هەرێم بەسەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمان تاکو ئێستا هیچ هەڵوێستێکی جددیان نەبووه، ئەگەرچی پاراستنی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوری عیراق هەم ئەرکی هەرێمی کوردستان وهەم ئەرکی عێراقیشە، بەڵام تا ئێستا حکومەتی هەریمی کوردستان هیچ هەنگاویکی بۆ پاراستنی خاکی کوردستان نەناوە، لەئێستاشدا ناردنی هێزی عێراق بۆ ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان جێگەی گومانە.
لە پڕۆژەکەی تەڤگەری ئازادیی-دا بۆچارەسەری ئه و مەترسیانە و ڕێگریی لەهێرشی داگیرکاریی و پیلانگێڕیی ئەم هەنگاوانەیان خستبووە ڕوو:
1 پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکرات(ڕزگاری نیشتیمانی) وەک بەدیلی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارەکانی هەرێمی کوردستان، تاکو هەڵبژادنێکی نوێ دەکرێت.
2 ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی پێشوەخت، بۆئەوەش بەپێویستی ئەبینین کۆمیسیۆنێکی هەڵبژاردنی سەربەخۆ و بێ لایەن لەکەسانی پسپۆڕ پێکبهێنرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ یۆنامی.
3 بۆئەوەی ئەم هەرێمە خاوەن ناسنامەیەکی یاسایی و سیاسی بێت پەلە بکرێت لە داڕشتنی دەستورێکی دیموکراتی، بۆئەوەش لیژنەی تایبەتی بۆ پێکبهێنرێت لەخەڵکانی شارەزاو بێ لایەن.
4 ئه و حکومەتە کاتییە لەکارە یەکەمینەکانی پێکهێنانی لیژنەیەکی دارایی و ئابووری بێت، بۆئەوەی لەگەڵ بەغداد بکەونە گفتوگۆ دوور لەبەرژەوەندی حزبی و بۆچارەسەرکردنی کێشە دارایی و ئابووریەکان.
5 بۆ پێکهێنانی ئه و کارانە بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆنی دیموکراتی ناو کۆمەڵگە بەگرنگ ئەبینین بۆ پشتیوانی ئه و حکومەتە ڕاگوزارییه و ڕێگری کردن لەدەسەڵاتی حزبی بۆ ڕاپەڕاندتی کارەکانی تاکو هیچ بەرەبەستێکی بۆ دروست نەکەن.
6 ئەرکێکی تری ئەم حکومەتە ڕاگوزارییە پاراستن و گەڕانەوەی شکۆ و سەروەری هەرێمی کوردستان بێت، ئەویش لەڕێگەی ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا و ئه و پیلان و داگیرکارییەی کە لەسەر هەرێمەکە هەیە، ئەویش بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەولەتی.[1]