ناوی تەواوی (موسعەب جەمیل عەلی پیرداود یوسف عەبدوڵڵا بەگ) ە ساڵی 1976 لەشاری هەولێر لەدایکبووە دەرچووی کۆلیژی ئاداب بەشی مێژووە مامۆستای ئامادەییە کارمەندی کەناڵی ئاسمانی سپێدەیە ساڵی 1992 دەستی بەکاری هونەری کردووە لە ڕێگەی سروودی ئایینی ساڵی 1994 لە ڕادیۆی یەکگرتوو دەمگی هەولێر دەست بەکار بووە دوو بەرنامەی ئامادەو پێشکەش کردووە (ژیانی پێغەمبەری مەزن) و (ژیاننامەی هاوەڵەکانی پێغەمبەر) ساڵی 1996 وەک کارمەند لەبەشی دۆبلاژ لە تەلەفزیۆنی یەکگرتوو دامەزراوە بەشداری کردووە لە دۆبلاژ کردنی زیاتر لە (200) کورتە کارتۆنی بۆ منداڵان هەروەها سەرپەرشتی دۆبلاژ کردنی هەر دوو زنجیرە کارتۆنی (سالی) و (بێل و سباستیان) ی کردووە ساڵی 1997 بۆ یەکەمجار ڕۆڵی کەسایەتی (کەروێشکە فەندی) بینیوە و چەندەها بەرنامەی ڕاستەوخۆی بۆ منداڵان پێشکەش کردووە چەندین مەنەلۆجی بۆ منداڵان تۆمارکردووە ساڵی 1998 هاتۆتە ناو بواری دراما لەڕێگەی فیلمی (وێران) لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند ئوسامە جەمیل لەهەمان ساڵ بەشداری لە زنجیرە درامای ڕادیۆیی (هەیاسی دوڕناس) کردووە لە نووسین و دەرهێنانی هونەرمەند ئوسامە جەمیل ساڵی 2000 – 2001 بەشداری لە بەشی یەکەم و دووەمی زنجیرە درامای (کۆچ) کردووە ساڵی 2006 بەشداری لە زنجیرە درامای (ئازارەکانی بارام) کردووە هەروەها بەشداری چەندین کورتە درامای کردووە وەک (مێوان و مانگا) (مۆبایل) (بەخشین) (دووکەڵی مەرگ) (جەرگ) (باوەش) (گۆڕان) (پەرژین) (دۆڕاو) (قەڵپ) (لێدە عەلۆ برنجە) (خەیاڵ پڵاو) (دراوسێ) (لێزەر) (ماری نەخۆری لۆ چەکمە سۆری) (هێلانە) (خوێن) (ئاگر) (نزا) (دەڕبچی) [1]