چالاکی هێزەکانمان لە دژی جموجوڵە داگیرکەریەکان لە هەرێمی #حەفتانین#ی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامن. زانیاریەکان لە بارەی چالاکی هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین بەم شێوەیەیە؛
لە دوو شوێنی جیاوازی حەفتانین چالاکی ئەنجامدرا؛
2020-07-07 کاتژمێر 09:30 خولەک هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە دژی یەکەیەکی سەربازی سوپای تورک کە لە گردی #قەسرۆک#ێ جێگیر ببوون، چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە گورزێکی کوشتندەیان لە سەنگەرەکانی دوژمندا، حەشارگەکەی دوژمن بە تەواوەتی هەڵوەشێنرایەوە و لە ئەنجامدا 12 سەربازی تورک سزا دران.
بەرەبەیانی 08-07-2020 (ئەمڕۆ)، دیسان هێزەکانمان لە یەژا-ستار لە دژی هێزی داگیرکەران لە ناوچەی #شەشدارا# 2 چالاکیان ئەنجامدا. لەم دوو چالاکیەدا 2 سەربازی دوژمن سزا دران.
لە لایەکی دیکەوە، لە 03-07-2020 لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورکدا، لە ناوچەی #خانتور# دوو لە هاوڕێکانمان بە ناوەکانی گۆران گۆیی و ڤیان دەڤریم شەهید بوون. دواتر لە بارەی ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان زانیاری بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.
لە #بەستا# 3 گەریلا شەهید بوون
2020-06-27 سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەڤەری #ماسیرۆ#ی سەر بە هەرێمی بەستای #شرنەخ# دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کرد. هێزە داگیرکەرەکان، دوای ئەوەی بە فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر ناوچەکەیان بوردومان کرد، بە ڕێگەی هەلیکۆپتەری سکۆرسکی هێزێکی سەربازی لە ناوچەکە جێگیر کرد. لە ئەنجامی ئەو ئۆپڕاسیۆنەدا فەرماندە ساریا بەستا و و دوو هاوڕێی دیکەمان بە ناوەکانی ڤیان و ئاڤاڕەش شەهید بوون.
ناسنامەی شەهیدەکان بەم شێوەیەیە:
نازناو: ساریا بەستا
ناوی تەواو: مەریەم کاپلان
شوێنی لەدایکبوون: #جۆلەمێرگ#
ناوی دایک و ناوی باوک: مایسە - حاجی
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: بەستا 27-06-2020
نازناو: ڤەژین ئاگر
ناوی تەواو: بەسنا تۆمان
شوێنی لەدایکبوون: #وان#
ناوی دایک و ناوی باوک: جەواهیر - مستەفا
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: بەستا – 27-06-2020
نازناو: ئاڤاڕەش هەلهەل
ناوی تەواو: موسا بولان
شوێنی لەدایکبوون: #ئامەد#
ناوی دایک و ناوی باوک: مەنیجە - حوسێن
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: بەستا 27-06- 2020
هەڤاڵ ساریا بەستا لە ساڵی 1990 لە جۆلەمێرگ لە دایک بووە و لە تەمەنی لاویدا ڕاستیی دوژمن و سیستمی کاپیتالیستی بینی. هەڤاڵ ساریا لە ساڵی 2015 بەشداری لە تێکۆشانی ئازادی کوردستان بوو. لەو ڕۆژەوەی هاتووە بۆ شاخەکانی کوردستان بەو دڵە گەنجەی و بە کەسایەتیە ڕاست و دروستەی هەمیشە لە ئاستێکی بەرزدا ژیا. لە سایەی ژیری و لێهاتوویەکەی، لە ماوەیەکی کورتدا بووە گەریلایەکی زانا و تێگەیشتوو. هەڤاڵ ساریا لە ئەزمونە سەربازی و قوڵبونەوەی ئایدۆلۆجی و ئەزمونی ڕێکخستنی بوو بە یەکێک لە فەرماندەکانی یەژا-ستار. هاوڕێ ساریا هەموو ئەرک و بەرپرسیارێتیەکانی خۆی بە دڵ و گیان جێبەجێ کرد و لە هەر ناوچەیەک کە مایەوە، لە ناو دڵی هاوڕێکانیدا جێگای خۆی کردبووەوە.
هەڤاڵ ڤەژین ئاگر لە شاری وان لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لە دایک بوو، هێرشە داگیرکراوەکانی دەوڵەتی تورکی قبوڵ نەکرد، لە ساڵی 2014 بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. هەڤاڵ ڤەژین لە هەرێمی بۆتان تێکۆشانێکی بێوێنەی بەڕێوە برد. لە شەڕیشدا بە بێوەستان هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ کرد. تا ئەو ڕۆژەی شەهید بوو، لە ناو سوپای یەژا-ستاردا فەرماندە بوو.
هەڤاڵ ئاڤاڕەش هەلهەل لە ساڵی 1997 لە ناوچەی حەزرۆی ئامەد لە دایک بوو. لە تەمەنی لاویەوە بەشداری لە خەباتی گەنجاندا کرد، بە هۆی فشارەکانی دوژمن لە ساڵی 2015 بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. هەڤاڵ ئاڤاڕەش لەو ڕۆژەوەی بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کردووە، بە بەرپرسیارێتیەکی گەورەوە تێکۆشا و هەمیشە لە بەرەی پێشەوە بوو. هەڤاڵ ئاڤاڕەش تا ئەو ساتەی شەهید بوو، بە شێوەیەکی فیداکارانە خەباتی کرد.
سەرەخۆشی خۆمان بە تایبەت ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدان و گشت گەلی وڵاتپارێزی خۆمان دەکەین و بەڵێن دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادیمان تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.
لە کاتۆ ژیرکا ئۆپڕاسیۆنی سەربازی
2020-07-01 سوپای دەوڵەتی تورک لە دەڤەری کانی ڕەش کە دەکەوێتە هەرێمی دەریی قاچێی سەر بە هەرێمی کاتۆ ژیرکای شرنەخ دەستی بە ئۆپڕاسیۆن کردبوو. هێزەکانمان دوای ماوەیەک لە چاودێریکردن، لە دژی یەکەیەکی دوژمن چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا گورزێکی بەهێز لەو یەکەیەی دوژمن درا، بەڵام ژمارەی سەربازە سزادکراوەکان و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
لە جودی 2 کۆنترا سزا دران
2020-07-05 هێزەکانمان دووکەسیان بە ناوەکانی سەباحەدین گونگور و هەژار باتمان، سزادا کە بە بیانووی ڕاو لە هەرێمی جودی وێنەی ناوچەکەیان دەگرت و بۆ دەوڵەتی تورک کاریان دەکرد. دوای سزادانی ئەو 2 کەسە، دەست بەسەر 2 چەک و 2 ئامێری بێتێل و دووربینێکدا گیرا.
لە ناوچەکانی گەریلا، هێرشی ئاسمانی
2020-07-07 کاتژمێر 19:30 خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەڤەری کەرکەر و سیدای سەر بە هەرێمی زاپی هەرێمەکانی پاراستنی میدیایا بوردومان کرد. بوردومانەکە هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.