لەراگەیەنراوەکەی مەڵبەندی 11ی ڕێکخستننی #گەرمیان#ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا هاتووە:بەڕێزان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا لەکوردستان، ئیدارەی گەرمیان و یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە وبەهەماهەنگی دانیشتوانی سەربەرزی گەرمیان وەک تەواوی ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاری و ڕێکاری زۆرباش گیراوەتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا.
رونیشکراوەتەوە: لەئەنجامدا تا ڕادەیەکی باش سەرکەوتووبوون لای هەمووان ڕوونە لەدوو هەفتەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەربڵاو ڤایرۆسە لە گەرمیانی (بەعس بەزێن) دا بڵاو بووەتەوە بۆ ئەم مەبەستە لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمان لە مەملەکەتی ئەنفالدا بانگەوازێک ئاراستەی بەڕێزتان دەکەین لە مەترسی گەورەی ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا و زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەکە ئاگادارتان دەکەینەوە,
ئەوەش خراوەتەڕوو: داواکارین هەوڵەکانتان چڕتر بکرێتەوە بۆ چارەسەرکردنی تووشبووان و ڕێگەگرتن لە زیاتر تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کوشندەی کۆرۆنا.[1]