#هەپەگە# لەبارەی چالاکیەکانی حەفتانین ئەم زانیاریانەی بڵاوکردەوە:
بەرخۆدانی گەورەی گەریلاکانمان بە ڕوحی بەرخۆدانی 14ی تەموز لە حەفتانین بەردەوامە، گورزی گەورە لە دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدرێت. لە بەرانبەر داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگیری جەنگی حەفتانیندا گورزی گەورەیان لە داگیرکەران داوە و زانیاریەکان بەم شێوەیەن:
لە خانتوور لە داگیرکەران درا
سەرلەبەیانی 12ی تەموز لە خانتوور لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا شەڕ ڕوویدا و لە 13ی مانگدا ئاماژەمان بەو شەڕە کردبوو. هێزەکانمان لە نزیک گردی شەهید ڕۆژین گەودا لە یەکینەکانی دوژمنیاندا. بە پێی زانیاریەکانمان 5 سەرباز سزادران و سەربازێکیش بریندار بوو. دوای چالاکیە کاریگەرەکە، سوپای داگیرکەر بە ئۆبۆس و هاوەن و فڕۆکە خانتووری بۆردومان و تۆپباران کرد. لە شەڕ و بۆردومانی خانتووردا هەڤاڵمان ڕۆستەم بە قاڕەمانێتی لەدژی دوژمن شەڕی کرد و شەهید بوو.
11 سەرباز کوژران
هێزەکانمان لە 12ی تەموزدا کاتژمێر 07:50، 09:00، 10:45، 15:30، 16:30 لە گردی دووپشک لەدژی داگیرکەران چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 5 سەربازی دوژمن سزادران.
12ی تەموز کاتژمێر 08:00 یەکینەکانی پاراستنی ئاسمانی شەهید دەلال لە گردی قەرتەل لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا کە لە 2 لاوە لە دوژمندرا، ژمارەی کوژرا و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 08:30 هێزەکانمان لەدژی داگیرکەران لە گردی شەهید جوانا و شەهید سەرفراز چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا 2 سەرباز سزادران.
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 15:00 هێزەکانمان لە گردی کۆردینە لە هێزەکانی دوژمنیاندا و لە چالاکیەکەدا سەربازێک سزادرا.
سەرلەبەیانی 13ی تەموز هێزەکانمان لە گردی شەهید بێریڤان و گردی تونێل ژمارەیەک چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکاندا 3 سەربازی دوژمن سزادران.
لە ڕاگەیەنراوی 13ی تەموزدا لەبارەی چالاکیەکانی ناوچەی بەکتۆریا و شەڕی ئەو ناوچەیە بۆ ڕای گشتی ڕامانگەیاندبوو: هێزەکانمان لە گردی قەرتەل و شەهید بیرهات گورزی گەورەیان لە داگیرکەران داوە و داگیرکەرانیش ناوچەکەیان بۆردومان کردووە. لەو شەڕ و بۆردومانەدا هەڤاڵانمان ئۆزان، زەینەب، گەڤەڕ و شۆڕش کە لە دژی داگیرکەران بە قاڕەمانێتی شەریان کرد شەهید بوون.
هەپەگە لەبارەی چالاکی و هێرشە داگیرکەرەکانی ناوچەکانی تر ئەم زانیاریانەی ڕاگەیاند.
لە باگۆک چالاکی
12ی تەموز کاتژمێر 19:30 هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا لەدژی گردێک کە ئاسایشی قەڕەقۆلی سیڤاخای هەرێمی باگۆکی مێردینیان دەپاراست چالاکی ئەنجامداوە. لە چالاکیەکەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانراوە.
لە ئەلباک سەربازێک سزادرا
5ی تەموز بە شەو، هێزەکانمان لە ناوچەی ئەلباکی وان لەدژی سەربازانی قەڕەقۆلی مەندینە چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورە لە دوژمن درا و سەربازێک سزادرا. هێزە داگیرکەرەکان دوای چالاکیەکە لە هەرێمەکە دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. ئۆپەڕاسیۆن لە گوندەکانی لسەکە، خۆچتا و بەزەکە بەرێوەچوو، سەربازە داگیرکەرەکان هەڵیانکوتایە سەر گوندەکان. جموجووڵی دوژمن لە ناوچەکە بەردەوامە.
فڕۆکە جەنگیەکان هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد
سوپای داگیرکەری تورک 13ی تەموز هێرشی ئاسمانی لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا ئەنجامدا و زانیاریەکان لەوبارەیەوە بەم شێوەیەیە:
کاتژمێر 12:20 فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەکانی بۆلکا و گوندی بەشیری هەرێمی مەتینایان بۆردومان کرد.
کاتژمیر 13:00 و 17:30 فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی سیدای هەرێمی زاپیان بۆردومان کرد.
کاتژمێر 17:30 فڕۆکە جەنگیەکان ناوچەی مەرڤانۆسی ئاڤاشینیان بۆردومان کرد.
لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت، بەڵام ئاگر بەر دارستانەکانی هەرێمەکە کەوت.[1]