ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان لە باخی گشتی شاری #سلێمانی# گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و لەسەر ناوی ژنان، تارا حوسین هاوسەرۆکی گشتی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان بەیاننامەیەکی خوێندوە و ڕایگەیاند، لەئەنجامی زیهنیەتی پیاوانی پاوانخواز و دەسەڵاتدار و نەبوونی تێکۆشانی ئازاد و دورکەوتنەوە لە ژیانی سروشتی، وایکردوە ژنانی کۆمەڵگاکەمان هەلا هەلا ببن. ئەو دۆخەش هەموومان لێ بەرپرسیارین، لە ئەنجامدا تەواوی کۆمەڵگاکەمان لە کەسایەتی ژنی ژێردەستەدا ڕوخێنراوە و پارچە کراوە.
دەربارەی دۆخی کۆمەڵگاش ئاماژیان بەوەکرد کە کۆمەڵگا لە ئیستادا لە باردۆخی ڕوخان، قیران و هەستانەوە دایە، دوای 17 ساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو چانسەکانی پێشکەشکردنی پرۆژی هەرێمێکی دیموکرات و سەربەخۆی لەدەستدا، لە هەرێمێکی بەهێزەوە گۆرا بۆ هەرێمێکی لاواز و لە دەستدانی ئەو دەسکەوتانەی بە قوربانیدانێکی گەورە بدەست هاتوون.
هەروەها لە بەشێکی تری بەیاننامەی ژنانی تەڤگەری ئازادیدا، ئاماژە بەوەکراوە کە، بەهۆی چەوتی حوکمرانی هەرێمی کوردستان و پێشکەشنەکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و تاکی کورد، وای لێهاتوە هاوڵاتیان هاوسۆزیان بۆ وڵات نەمێنێت و ئەو سوپایەی ڕاپەریانیان لە دژی کرد و لە کوردستان دەریان کرد، ئێستا لە دووبارە گەرانەوەیدا، بێدەنگن و دەست لەسەر سنگ وەستاون، لە لایکی تریشەوە دەوڵەتی تورکیا لەشکەرکێشی دەکاتە سەر وڵاتەکەمان و هاوڵاتیان شەهید دەکات و خاکی وڵاتمان دەسوتێنی و داگیری دەکات، بەڵام بێباکی بەرۆکی کۆمەڵگای گرتووە.
هەروەها ڕایگەیاند، پەیامی ئێمە بۆ بەیکەوە کاردکردنە بۆ سەر لەنوێ بونیادنانەوەی کۆمەڵگا. شەرم نیە ئەگەر خۆمان ڕەخنە بکەین و کار بۆ باشترکردنی کارەکانمان بکەین، شەرم ئەوەیە کە بێباک بین و کەمووکوریەکان چارەسەر نەکەین.
دەبێت کۆمەڵگا و باشوری کوردستان ڕزگار بکەین لە دەسەڵاتی ناوەندی شارەچیەتی و ناوچە چیەتی و حزبایەتی و پیاوسالاری و کار بکەین بۆ پێشخستن و پێشناگەیەتیکردنی ژنان، بە کردار بسەلمێنین کە شۆرشی باشور شۆرشی ژنانە.[1]