یاسین تەها
ماستەر لە مێژووی لەئاین و ئاینزاکانی کورد
مێژووی دامەزراندنی خوێندنگا ئیسلامییەکان دەگەرێتەوە بۆ سەدەی چوارەمی کۆچی / دەیەمی زاینی (المقريزي: الخطط 4/199)، بەڵام وەزیری سەلجەقی نیزامولمولکی توسی (485ه/1092مردووە) لەسەدەی پێنجەمی کۆچیدا/ یازدەیەمی زاینی، بەناوبانگترین خوێندنگای ئیسلامی شافیعی مەزهەبی دامەزراند لەپایتەختی خەلافەتی عەبباسی کە بەغدایە، نەک هەر ئەوە بەڵکە سیستمێکی نوێی بۆ بەرێوەبردنی ئەو قوتابخانەیە گەڵاڵە کرد کە لەقوتابخانەکانیتری ڕۆژهەڵاتی ئیسلامیدا کۆپی کراو لەسەرچاوە مێژوییەکانیشدا ئەم سیستمە وەک داهێنانێک بۆ نیزامولمولک تۆمارکراوە (نظام الملک: سياستنامة، ص 21).
ئامانجی نیزامولمولک لەدروستکردنی قوتابخانە ئیسلامییە شافیعییەکەی کۆمەلێک شت بوو کە بریتی بوو لە؛ بەرەنگاربوونەوەی هزری شیعە فاتمییەکان و دەزگا پەروەردەییەکانی ئەم دەوڵەتە لەمیسر، لەگەڵ ئامادەکردنی کۆمەلێک زۆری بانگخواز لەناو ئاینزای شافیعی، لەپەنا ئەمانەشدا دەرچوانی ئەم قوتابخانانە لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا دەبوونە کادر و هەڵسوڕێنەری کاروبار (عبدالمجيد أبو الفتوح: التاريخ السياسي والفکري، ص 176؛ مريزن عسيري: الحياة العلمية في العراق، ص121).
هەموو سەرچاوەکان کۆکن لەسەر ئەوەی کە پرۆژەکەی نیزامولمولک سەرکەوتنی بێوێنەی بەدەستهێناوە لەبەغدا، بەجۆرێک شەش هەزار فێرخوازی جۆراوجۆر لەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ئیسلامییەوە ڕوویان تێکرد (عبدالمجيد أبو الفتوح: التاريخ السياسي والفکري، ص 184)، بەشێک لەو خوێندکارو فەقێیانەش لەناوچە کوردییەکانەوە ڕوویان لە نیزامییە کردبوو. ژمارەی ئەو کوردانەش هێندە زۆر بووە کە ڕەوەندێکی تایبەتیان بۆ خۆیان دروست کردبوو لەناو ئەم فێرگە زانستییە، تەنانەت ئیبن مستەوفی دەگێرێتەوە ئەو کوردانە هێندە زۆربوون بەردەوام لەگەڵ هاوتا عەجەمەکانیان لەشەڕو ململانێدابوون (تاريخ أربل، ق1، ص 368)، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زۆری ژمارەیان لەم قوتابخانەیە کە تاقانەی بێ ڕکابەری سەردەمی خۆی بووە.
لە ناو کوردەکانی قوتابخانەی نیزامییە ژمارەیەک کەسایەتی کورد یان وردتر بڵێین خەڵکی ناوچە کوردییەکان هەڵکەوتوون و تا کۆتایی حوکمڕانی عەباسییەکان لە ساڵی 656ک/ 1258 ز ناوبانگیان دەرکردووە. ئەم ڕیزبەندییەی خوارەوە ناوی ئەو ناودارانەیە بەپێی ساڵی وەفاتکردنیان و سەرجەمیشیان شەرعزانی ناوداری شافیعی بوون:
1 أبوبکر الشاشي محمد بن أحمد، الميافارقيني، 507 ه/1113م.
(ابن شهبة: طبقات الشافعية، ج1، ص 323).
2 يحيی بن علي (بندار) الحسن ابن الحلواني، 520ه/1126م.
(السبکي: طبقات الشافعية، ج7، 333).
3 محمد بن عبدالله بن أحمد الجاواني، 540ه/1145م.
(السبکي: طبقات الشافعية، ج6، 152).
4 أبو فتح الدويني نصرالله منصور بن سهل، توفی عام 546ه/1151م.
(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص 28).
5 أبو النجيب السهروردي عبدالقاهر عبدالله، 563ه/1168م.
(الحموي: معجم البلدان، ج3، ص 290).
6 الخضر بن عقيل الأربلي، 567ه/1172م.
ابن خلکان: وفيات، ج2، ص 232.
7 کمال الدين الشهرزوري محمد عبدالله، 572ه/1176م.
(السبکي: المصدر السابق، ج6، ص118).
8 ڕضي الدين الأربلي، يونس محمد منعة، 576ه/1180م.
(ابن خلکان: وفيات، ج7، ص 254).
9 طه بن بشير بن محمد بن خليل الأربلي، 577ه/1181م.
(ابن مستوفی: تاريخ أربل، ص 367).
10 أبو عبدالله الأربلي، محمد بن عبدالعزيز، 580ه/1184م.
(السبکي: طبقات الشافعية، ج6، ص126).
11 أبو نصر الشاشي حفيد أبوبکر الشاشي، 584ه/1188م.
(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص23).
12 أحمد بن عمر بن عبدالله الکردي، 591ه/1195م.
(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص23)
13 وجيه الکردي أحمد عمر الحسن أبو العباس، 591ه/1195م.
(السبکي: طبقات الشافعية، ج6، ص 31).
14 أبو الفضائل القاسم بن يحيی الشهرزوري، 599ه/1203م.
(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص 30).
15 أبو الفضل إلياس بن جامع علي الأربلي، 601ه/1205م.
(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص 30).
16 أبو المکارم البندنيجي (ابن بصلا)، عام 602ه/1206م.
(السبکي: طبقات الشافعية، ج8، ص 293).
17 ابو الحسن علي بن علي سعادة الفارقي، 602ه/1206م.
(السبکي: طبقات الشافعية، ج8، ص 31).
18 ابن الشهرزوري، محمد يونس بن منعة الأربلی، 608ه/1211م.
(ابن العماد: شذرات الذهب، ج7، ص 347).
19 عزالدين أبو الربيع بن الخطيب الحصکفي، (616ه/1219م).
(مردوخ الروحاني: ميزووی ناودارانی کورد، ص 50).
20 أبو القاسم الأربلي نصر بن عقيل، 619ه/1222م.
(السبکي: طبقات الشافعية، ج8، ص 388).
21 عبدالله بن إبراهيم بن محمد الهمداني، 622ه/1225م.
(ناجي معروف: علماء النظاميات، ص 32).
22 کمال الدين موسی يونس بن منعة الکردي، 639ه/1241م.
(ابن کثير: البداية والنهاية ج13، ص98).
23 عماد الدين أبو الحسن ابن بصلا البندنيجي، 656ه/1258م.
(محمد جميل الروزبياني: مدن کردية قديمة، ص 137).
$سەرچاوەو پەراوێزەکان$
1 ابن العماد الحنبلي الدمشقي (ت 1089ه/1678م): شذرات الذهب في انباء من ذهب، تحقيق عبدالقادر الأرناؤوط ومحمود الأرناؤوط، دار ابن کثير، بيروت، 1986م.
2 ابن المستوفي الأربلي (ت637ه/1239م): تاريخ أربل، تحقيق سامي بن السيد بن خماس الصقار، دار الرشيد، بغداد، 1980م.
3 إبن شهبة ابن قاضي شهبة الدمشقي، (ت851ه/1448م): طبقات الشافعية، تحقيق الحافظ عبدالعليم خان، دائرة المعارف العثمانية بحيدر آباد الدکن، الهند، 1978م.
4 ابن کثير: عمادالدين إسماعيل بن عمر (ت 776ه/1374م): البداية والنهاية، دار ابن الجوزي، القاهرة، 2009م.
5 الحموي: ياقوت بن عبدالله (ت 626ه/ 1228م): معجم البلدان، دار صادر، بيروت، 1997م.
6 السبکي: تاج الدين ابي نصر عبدالکافي (ت771ه/1370م): طبقات الشافعية الکبری، تحقيق محمود محمد الطناحي وعبدالفتاح محمد الحلو، دار إحياء الکتب العربية، القاهرة، د.ت.
7 عبدالمجيد ابو الفتوح بدوي: التاريخ السياسي والفکري للمذهب السني في المشرق الإسلامي من القرن الخامس الهجري حتی سقوط بغداد، ط3، دار الوفاء للطباعة والنشر والتوزيع، المنصورة، 1988م.
8 مردوخ ڕوحاني: ميَذووی ناودارانی کورد، ترجمة ماجد مردوخ ڕوحاني، سنندج، إيران، 2001م. (تاريخ مشاهير الکرد).
9 مريزن سعيد مريزن عسيري: الحياة العلمية في العراق في العصر السلجوقي، مکتبة الطالب الجامعي، مکة المکرمة، 1985م.
10 المقريزي: أحمد بن علي (ت845ه/1442م): المواعظ والاعتبار بذکر الخطط واڵاثار (الخطط المقريزية)، دار الکتب العلمية، بيروت، ط4، 2010م.
11 ناجي معروف: علماء النظاميات ومدارس المشرق الإسلامي، مطبعة الإرشاد، بغداد، 1973م.
12 نظام الملک: حسن بن علي بن إسحاق الطوسي: (ت485ه/ 1092م): سياستنامة، ترجمة يوسف بکار، مکتبة الأسرة الأردنية، عمان، 2012م.