ناوەندی ڕایگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە بارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەران ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا لە دژی سوپای دەوڵەتی تورک چالاکیان ئەنجامدا. لەم چوارچێوەیەدا؛
20ی تەمموز کاتژمێر 07:15 خولەک هێزەکانمان لە دژی داگیرکەران لە گردی گوندی بەزەنۆی سەر بە دەڤەری چوارچەلای هەرێمی زاگرۆس چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەم چالاکیەدا پلەدارێکی سوپا سزا درا.
چەلێ
یەکینەکانی بزوتنەوەی شۆڕشگێری یەکێتی ژنان- KBDH لە چوارچێوەی هەمان هەنگاودا لە دژی جموجوڵە داگیرکەریەکانی داگیرکەران لە حەفتانین 20ی تەمموز کاتژمێر 11:20 خولەک لە دژی سوپای دەوڵەتی تورک لە گردی شەهید عەلیشێری سەر بە چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا 6 سەرباز سزا دران و سەربازێکیش بریندار بوو.
#ئامەد#
شەوی 20ی تەمموز سوپای دەوڵەتی تورک لە دەڤەری گۆرسەی سەر بە ئامەد بە هەلیکوپتەر ناوچەکەیان بوردومان کرد و لە ئەنجامدا پوش و پاوانی ناوچەکە ئاگری گرتووە و تا ئێستاش ئاگرەکە بەردەوامە.
هەرەکول
19ی تەمموز کاتژمێر 14:30 خولەک سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە دەڤەری شەهید جانخورتی سەر بە هەرێمی هەرەکولی سێرت دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێکی سەربازی کرد. سوپای دەوڵەتی تورک کە لە شەوی 19ی مانگەوە تا بەیانی ڕۆژی دواتر ناوچەکەی بوردومان کرد، دواتر بە هەلیکوپتەری سکۆرسکی هێزی سەربازی لەوێ جێگیر کرد.
هاوڕێمان شیار گارزان کە لە دژی دوژمن بە قارەمانانە شەڕی کرد، شەهید بوو. ئۆپڕاسیۆنەکەش 20ی مانگ لە کاتژمێرەکانی شەودا، کۆتایی پێهات.[1]