'تەنها بەرخودان سەردەکەوێت'
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە قۆناغیی ئەمدواییە نیشانی دا، کە تەنها مرۆڤ بە بەرخودان دەتوانێت سەر بکەوێت. هیچ ماف و حقوقێک بەبێ بەرخودان و بەبێ قوربانی بەدەست نەهاتووە و ناپارێزرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت بۆ سەرکەوتن دۆخی لاواز بگوێزنەوە بۆ تێکۆشانی چالاک و ئەوەشیان ڕاگەیاندووە تەنها بەو شێوەیە ئێمە دەتوانین خۆرەخنەکردنمان بە هاوڕێیانمان بدەین.
چالاکی لە دژی پۆلیس و نۆکەران
یەکەکانی تۆڵە لەبارەی چالاکییەکەیانەوە ڕایگەیاندووە:
19ی تەممووز لە دژی بنکەیەکی پۆلس لە گەڕەکی یەنی لە ناوچەی ڕێیا ئارموش لە وان لە چوارچێوەی خۆپاراستندا، یەکەکەمان بە چەکی تاکەکەسی چالاکییان ئەنجامدا. دوای چالاکییەکە لە دژی ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکان، کە هاتبون بە هانای بنکەکەوە، لە دوو قۆڵەوە چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا و بە تەقەمەنی و ماددەی ئاگرین لە زرێپۆشەکان درا. لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا ژمارەیەکی زۆر پۆلیس بریندار بوون.
هەر لە 19ی تەممووزدا یەکەمانمان لە دژی عەمباری ئاوی ڤاکسی شارەوانیی گەورە شاری وان چالاکیی سابوتاژیان ئەنجامدا و عەمبارەکە و بیناکانی لە دوو قۆڵەوە ئاگریان تێبەردرا.
لە 20ی تەممووزدا وێستگەی کارەبای کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای وان ئاگری تێبەردرا و لە ناوبرا.
دووبارە لە 19ی تەممووزدا لە شەقامی بنکەی سەربازیی گەڕەکی یەنی نۆکەرێک سزا درا.
لە نێوان 17 بۆ 20ی تەممووز 3 کەس کە لە خزمەتی دوژمنیان دەکرد و بە بەردەوامی پڕوپاگەندەیان لەسەر کەسەکان دەکرد و لەلایەن یەکەکانمان بۆ هۆشیار کردنەوە لێیاندرا.[1]