رێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجەدانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند: لەماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا بەهۆی بۆردومانەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێمی 180 هاووڵاتی مەدەنی شەهیدو بریندار بوون.
رێکخراوی نەهێشتنی ئەشکەنجەدانی نێودەوڵەتی (سی پی تی) لە ڕاپۆرتەکەیدا دەڵێت: لەمانگی ئابی 2016ەوە تائێستا بەهۆی بۆردومانکردنی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە لەلایەن تورکیاوە 85 هاووڵاتی مەدەنی شەهید بوون و 95ی تریش بریندار بوون.
رونشیکردوەتەوە: لەگەڵ دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنەکەی مانگی حوزەیرانی ڕابردوی تورکیاوە بۆ سەر ناوچە سنورییەکانی هەرێم، سوپای تورکیا بەقوڵای 25 کیلۆمەتر هاتوەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستانەوەو بەدەیان گوندی سنوری بەهۆی مەترسیان لەبۆردومانەکانی تورکیا گوندەکانیان چۆڵکردوەو ڕوبەرێکی گەورەی ڕەزو باخ و زەوی کشتوکاڵی جوتیارانی ئەو ناوچانە سوتاوە.
ئەو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییە باسی لەوەشکردوە کە حکومەتی هەرێم ئیدانەو ناڕازایی بوونی خۆی لەبۆردومانەکان لەشکرکێشی تورکیا دەبڕیوەو داوای گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کردوە لەخاکی هەرێم بچنە دەرەوەو ناوچە سنورییەکانی هەرێم بۆ هێرشکردنە سەر تورکیا بەکارنەهێن، ، ڕاشیگەیاندوە: حکومەتی عیراق لەبارەی لەشکرکێشی و بۆردومانەکانی تورکیا لەناو خاکەکەی تائێستا دووجار باڵیۆزی تورکیای لەبەغدا بانگهێشت کردوەو یاداستی ناڕازیبونی توندی ئاڕاستەی حکومەتی تورکیا کردوەن، هەروەها هێزی پاسەوانی سنوریشی ڕەوانەی ئەو ناوچانە کردوە کە سوپای تورکیا ئۆپراسیۆنی تێدا کردوە.[1]