ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لەم بارەیەوە ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، 22ی تەمموز کاتژمێر 08:00 لە دژی داگیرکەران، لە نێوان هەر دوو گردی لێلکان و کەڤەرتی سەر بە ناوچەی خواکورک چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا 4 سەرباز سزا دران و 3 سەربازیش بریندار بوون. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە کوژراو و بریندارەکانی لە ناوچەکە دوور خستەوە و ئێوارەی هەمان ڕۆژیش لە ناوچەکە کشایەوە. ئەم چالاکیە بۆ شەهیدە قارەمانەکانی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانین بەرێوە چوو.
لە 19ی تەمموز کاتژمێر 02:00 سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی گەزرەی سەر بە مێرگەزەردی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ ئۆپڕاسیۆنێکی داگیرکەری دەستپێکرد. لە نێوان هێزەکانی ئێمە و داگیرکەراندا شەڕ و پێکدادانێکی قوڕس ڕوویدا. لەو شەڕ و پێکدادانەدا 3 سەرباز سزا دران و ژمارەیەک سەربازیش بریندار بوون. لە 21ی تەمموز ئۆپڕاسیۆنەکە کۆتایی پێهات. دواتر زانیاریەکان لە بارەی ئۆپڕاسیۆنەکەوە بڵاو دەکرێنەوە.
فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی تورک هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بوردومان کرد
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک، هەرێمەکانی پاراستنی میدیایا بوردومان کرد. لەم چوارچێوەیەدا فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک، لە 21ی تەمموز کاتژمێر 15:00 گوندەکانی دەرلیک، مام عەگید و سێدارێی سەر بە گارێ و لە 22ی تەمموز لە کاتژمێرەکانی نێوان 04:00-05:00 گوندی ئەنزێ، گوندی سلێ، گوندی بەریان، گەلی شەهیدان و گوندی زارگەلێی هەرێمی #قەندیل# و هەمان ڕۆژ کاتژمێر 16:30 خولەکیش فڕۆکە جەنگیەکانی ناوچەی گۆشنی سەر بە هەرێمی خواکورکیان بوردومان کرد.
بوردومانەکان هیچ زیانێکی هێزەکانمانی بەدواوە نەبوو.[1]