ڕاگەیەنراوی #هەپەگە# بەم شێوەیەیە:
لەبەرانبەر ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورک بۆسەر هەرێمی حەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، چالاکیەکانمان بەردەوامن.
لە حەفتانین چالاکی ئەنجامدرا
تەواوی زانیاری چالاکی 25ی تەموز لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆرشگێری جەنگی حەفتانیندا بەم شێوەیەیە:
کاتژمێر 17:00 هێزەکانمان لە گردی شەهید ئادار لەدژی داگیرکەران چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سەربازێک سزادرا.
کاتژمێر لەنێوان 21:00 و 22:00 دا هێزەکانمان لەدژی هەلیکۆپتەرێکی کۆبرا کە هەوڵیدەدا گردی دووپشت بۆردومان بکات، چالاکیان ئەنجامدا. هێزەکانمان بە شێوەیەکی چڕ دەستڕێژیان لە هەلیکۆپتەرەکە کرد و گورزیان لێوەشاند و بە ناچاری دوورکەوتەوە.
هەروەها سوپای دەوڵەتی تورک 26ی تەموز کاتژمێر 03:00 بۆ 07:00 بە ئۆبۆس و هاوەن خانتووریان بۆردومان کرد و لە دارستانەکان ئاگر کەوتەوە.
لە چەلێ دوو پەناگەی داگیرکەران ڕووخێنران
27ی تەموز کاتژمێر 06:40 هێزەکانمان لە چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی قەڕەقۆڵی گردی سوور چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەکەدا کە گورزی سەرکەوتوو لە پەناگە و سەنگەرەکان دوژمندرا، دوو بارەگا ڕووخێنران و ژمارەی ئەو سەربازانەی سزادراون و برینداربوون نەزانراوە.
هەمان ڕۆژ کاتژمێر 08:30 هێزەکانمان لە قەڕەقۆڵی دەشتانێی چەلێیاندا. لەو چالاکیەدا بارەگاکانی قەڕەقۆڵەکە کرانە ئامانج، و ژمارەی ئەو سەربازانەی سزادراون و برینداربوون نەزانراوە.
لە ئاڤاشین گەریلایەک شەهید بوو
1ی تەموز لە هەرێمی ئاڤاشینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، لە گردی خودێ و گردی بایراک لەنێوان یەکینەکانمان و سوپای داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا. هاوڕێکەمان چیا کە تا دوایین گولە لەدژی داگیرکەران شەڕی کرد، شەهید بوو.
هاوڕێکەمان چیا #ئامەد# لە ئامەد لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بووە. هاوڕێکەمان چیا لە تەمەنی گەنجێتیدا بە ئەرک و بەرپرسیاریەکی گەورەوە بەشداری لە تێکۆشاندا کرد. لەو ڕۆژەوەی هاتووەتە گۆڕەپانی گەریلا تا کۆتایی بە ڕوحێکی گەنج کار و خەباتی کرد. هاوڕێمان چیا هەموو کاتێک هەوڵیدا کە ببێتە #شەڕڤان#ێکی هێژا و ڕەنجی کێشاوە. بۆ ئازادی گەلی کورد لە ئاستێکی بەرزدا گەریلایەتی کرد، لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری دوژمن، شەڕێکی زۆر بەهێزی بەڕێوە برد. بۆ کۆتاییهێنان بە داگیرکەری لە کوردستان تا دوایین ساتی ژیانی شەڕی کرد و جێگای خۆی لەناو قاڕەمانەکانی گەلی کورددا کردەوە.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هێژای شەهید چیا و هەموو گەلی وڵاتپاریزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەن ڕەنج و خەباتی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەفیڕۆ نەچێت.
لە باگۆک نۆکەرێک سزادرا
19ی تشرینی دووەمی 2016 کەسێک بەناوی یڵماز دەمیر بە هاوکاری لەگەڵ دوژمن دوو هاوڕێمانی بە ناوەکانی هەڵوێست پارتیزان و زافەر باگۆک لە هەرێمی باگۆکی مێردین شەهید کرد. هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا 25ی تەموز کاتژمیر 21:30 یڵماز دەمیریان سزادا.
26ی تەموز کاتژمێر 07:00 هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوەکەدا لەدژی وێستگەی تۆڕی ئەنتەرنێت و تەلەفۆنی دەڤەری سەراڤی باگۆک چالاکیان ئەنجامدا و وێستگەکە بە تەواوی لەناوبرا.[1]