دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کۆدار:
جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە کاتێکدا بەڕێوەدەچێت، کە کۆمەڵگەی کوردستان و ناوچەکە تووشی چەندین قەیران و جەنگی وێرانکەر بوون، بەڵام هێشتا ئومێدەکان بۆ تێکۆشان لە دژی زوڵم و نادادی بە تایبەتی لەلایەن مسوڵمانانی ناوچەکەوە زیندووە.
کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان جگە لە تێکۆشان لە دژی نەخۆشیی کۆرۆنا، پەیامێکی گەورەی بۆ جەنگ لە دژی فاشیزمی دەوڵەتە موحافیزکار و سەرمایەدارەکان هەیە. ئەم ڕژێمانە بە سوود وەرگرتنی ئامڕازانە لە کۆمەڵگەکان و ئایینەکان، تەنها شێوەی ژیانێکی بەردەوام لە ناکۆکیی پڕ لە جەنگ و خوێڕشتنیان خوڵقاندووە و گەلانی جیهانیان کردووەتە کۆیلە. بە تایبەتی لە کاتێکدا چەندین قەیران دامێنێ گەلانی کوردستان و ئێرانیان گرتووەتەوە و بە هۆی زوڵم و نادادیی ڕژێمی ئێستای ئێران کە لە هەمەکی بوونی ئایین وەک ئامڕازێکی سیاسیی سەرکەوتکردن سوود وەردەگرێت، هەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵگە گەورەترین مەترسی لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە هەیە. تا ئەو کاتەی ئەو قەیرانە شەڕانگێزییانە هەبن و هۆکاری سەرەکیشیان خودی ڕژێمە ملهوڕەکانن، جەژن قوربان ئامانجێکی جگە لە گەیشتنی گەلان بە ئازادی و بەختەوەری نابێت. گەلی کورد لە هەر چواربەشی کوردستان لە کاتێکدا قوربانی بۆ جەژن دەکات، کە ڕۆژانە لە بەرەنگاریی جەنگی داسەپاو بە تایبەتی لەلایەن فاشیزمی تورکیاوەیە و ڕژێمی ئێرانیش بە دەستگیرکردن، ئەشکەنجەدان و لەسێدارەدان لە پاڵ برسیکردنی کۆمەڵانی خەڵکدا هەڵسوکەوتی فاشیستیی بە ئامانجی کۆمەڵکوژیی کولتوریی نەتەوەکەمان هەیە.
وەک کۆمیتەی باوەڕەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) هاوکات لەگەڵ پیرۆزبایکردنی جەژنی قوربان لە مسوڵمانانی کوردستان، ناوچەکە و جیهان و هەروەها بنەماڵەی شەهیدانی ڕێگای ئازادی، ئومێدەوارین جەژنی قوربانی ببێتە هۆی تێکۆشانێکی گەورە لە دژی ڕژێمە زاڵم و فاشیستییەکان بە تایبەتی لە کوردستان و ئێران و لە سایەی یەکگرتووی گەلان و ئایینەکان، ئازادیی گەلان بە تایبەتی گەلی کورد بەدی بێت.[1]