کۆمیتەی باوەڕ و گەلانی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: ئێمەی بزووتنەوە، جەژنی قوربان لە گەلانی مسوڵمان پیرۆ دەکەین. ئومێد دەکەین، کە ئەو جەژنە لە پێش هەمو شتێکەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو دونیای ئیسلامی ئاشتی، ئارامی، دادپەروەری و تەندروستی بهێنێت. لە ناو گەلاندا ببێتە هۆکاری بەهێزکردنی دۆستایەتی، برایەتی، هاوبەشیکردن و پشتیوانیکردن و هەروەها ببێتە هۆی گەورەکردنی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە جەژنی ڕۆژانی ئاشتی، پشتیوانی و هاوبەشیکردنە. جەژن لە دژی مونافیق، زاڵم و ئەوانەی ماف و هەق قبوڵ ناکەن، نوێنەرایەتی کولتوری تێکۆشانە، بەڵام دەسەڵاتی ئیسلامی ئایین لە ژێر ناوی ئومەتدا بۆ خۆی بەکار دەهێنێت و لەو ڕێگەیەوە دوورکەوتنەوە لە باوەڕی ئایین دەسەپێنێت. لەو هیوا و بڕوایەداین، کە جەژنی قوربانی ئەمساڵ لە ناو گەل دا هەست و حەزکردن زیاتر گەورەتر بکات.
گەلانی مسوڵمان بەهۆی سیاسەتی نەتەوە – دەوڵەت و حکومەتە فاشیستەکانەوە لە قەیرانی جدیدا دەژین. ئیسلامبوونی تورک و خەونی ئیمپراتۆری و خەلافەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگای بۆ خوێنڕشتن، هەڵوەشاندنەوە و کاولکردن، هەژاری و تاڵانی کردووەتەوە و بووەتە هۆی گەورەترکردنی کێشەکان. هێرشکاریی تورک لەم دواییانەدا بۆ سەر هەبوونی کورد و عەرەب، کولتور و ناسنامەکان، هەڕەشەی جدیی بە دوای خۆیدا هێناوە. دەوڵەتی تورک بە بەکارهێنانی ئایین دەیەوێت لیبیا تاوەکو عێراق، سوریا تاوەکو یەمەن، عەرەبستانی سعودییەوە تاوەکو باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان داگیر بکات. ئەو هێرشکارییانە وەک لە نمونەی حەفتانین دا دەبینرێت، چووەتە سەر خاکی ئاسووری – سووریانی – کلدانی و گەلانی تر و باوەڕەکانی تر و ژیانیانی خستووەتە مەترسییەوە. دەوڵەتی تورک خۆی بە نەژادپەرەستی دەژییەنێت، جارێکیتر ئەوە دەرکەوت، کە ڕژێمێکی قڕکەر، داگیرکەر و تاڵانچییە. بە بۆنەی جەژنەوە بانگ لە وڵاتپارێزانی عەرەب، ڕۆشنبیران، هونەرمەندان و سیاسەتمەدارانی تورک و هەموو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی خاوەن ویژدان و ئەو گەلانەی کە خاوەن کولتور و باوەڕی دێرینن دەکەین، کە لەسەر جوگرافیاکەمان لە دژی فیتنەی ئیسلامیی تورک، کە دەیەوێت گەلان بکات بە گژ یەکتردا، لەگەڵ گەلی کورد پێکەوە تێکۆشانێکی بەهێز بکەن.
رێگای پیرۆزکردنی جەژن بە ڕۆحی برایەتی، یەکێتیی دیموکراتیکی گەلان، پەیوەستە بە تێکشکاندنی دیکتاتۆریی فاشیستیی ئاکەپە – مەهەپەوە. چەند ڕۆژ لەوە پێش لە ئایاسۆفیا لە خوتبەی هەینیدا، کە وەک شانۆگەرییەک بەڕێوەیان برد، ئەوە دەرکەوت، کە سەنتزی تورک – ئیسلام دوژمنی گەلان، باوەڕ و ئایین و کولتورەکانە. ئیسلامی تورک، ئیسلامێکە کە خودا، قورئان و سونەت بۆ هەموو جۆرە درۆیەک، فیتنە و فەسادییەک، کە خۆی تیادا بشارێتەوە بەکار دەهێنێت. ئەوانەی لەسەر هێڵی موحەمەد باوەڕیان هێناوە، ئەگەر لە دژی ئەو ئیسلامە نەژادپەرەستە تێکۆشان نەکەن، دەبێت ئەوە بزانرێت کە هەر چی عیبادەت بکرێت هیچی ناگاتە واتای پیرۆزی خۆی. لەبەر ئەوەش دەڵێین، تێکۆشانی مسوڵمانانی تورکیا لە دژی سیاسەتەکانی ئاکەپە – مەهەپە بە ئەندازەی عیبادەت خێرە. لەو بڕوایەداین یەکێک لە ئەرکەکانی مسوڵمانانی کوردستان و تورکیای خاوەن ویژدان ئەوەیە کە نابنە هاوبەشی ئەو هەمو تاوان و گوناحانە کە بە ناوی ئیسلامەوە ئەنجام دەدرێن. لەبەر ئەو هۆکارەش بانگ لە مسوڵمانانی کورد و تورک و گەلانی تری خاوەن ویژدان دەکەین کە نەڕۆن بۆ ئەو مزگەوتانە، کە خوتبەی دیانەت (دەزگای دیانەتی دەوڵەتی تورک)یان تیایدا دەخوێنرێتەوە. بانگتان لێدەکەین بەو بڕوایەوە کە 'هەموو لایەکی دونیا مزگەوتە' نوێژەکانی خۆتان بکەن. ئێمە دەمانەوێت سەرنج ڕاکێشینە سەر ئەو هەڵوێستە موحەمەدییە. هەموو جۆرە هەڵوێستێک و نزیکایەتییەک کە پشتیوانی لە ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە بکات دژایەتیکردنی موحەمەدی و ئیسلامە.
لە هێرشە قڕکەر و داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک دا زۆرترین زیان بەر گەلی کورد دەکەوێت. لە عەقڵییەتی سەنتەزی ئیسلام تورک دا لە 24ی تەممووزی 2020دا لە ئایاسۆفیا کە سەرۆکی دەزگای دیانەتی تورک لە شانۆگەرییەکدا نوێژی کرد بەو وەزع و خوتبەیەی دای، جارێکیتر ئێمە ئەوەمان بینی کە لە چ ئاستێک و بە چ ڕادەیەک لە ئیسلام تێگەیشتووە. بۆ سەروەرانی تورک، ئیسلام، مافی شمشێر دەدات و ئایینێکە کە مافی داگیرکەری و غەنیمەیان پێدەبەخشێت. لەبەر ئەوەی سەروەرانی تورک خاوەنی ئەو عەقڵیەتەن کە لە لیبیا، سوریا و کوردستان هێرشی داگیرکەری ئەنجام دەدەن. ئەوان بە چاوی غەنیمە سەیری خاکی کوردستان دەکەن. چەوساندنەوە و دادۆشین و داگیرکەری لە کوردستان بەو عەقڵییەتی ئیسلامەوە بەڕێوەدەچێت. لەبەر ئەوەش دەبێت هەموو کوردانی مسوڵمان و هەموو کوردێک ئەوە بزانێت، کە پشتئەستووریی ئایدۆلۆژیی داگیرکەریی تورک لەو عەقڵییەتە ئیسلامییە تورکییەوە سەرچاوەی گرتووە. بە ڕاگرتنی هەندێک کورد لەلای خۆیان دەیانەوێت ئەو لە ڕێ دەرچوونەیان ڕەنگی ئیسلامیی پێوە بلکێنن. ئەوەی موحەمەدی و ئیسلام ئەمڕۆ بەسەر کوردی مسوڵماندا فەرزی دەکات تێکۆشانە لە دژی ئەو مونافیق و زاڵمانە. لە دژی داگیرکەریی تورک لە کوردستان کە دەستدرێژی دەکەنە سەر ژنان، پەلاماریان دەدەن و دەیانکوژن، تێکۆشان نەکرێت ئەوە بەو مانایە دێت، کە لە مانا پیرۆزەکەی خۆیدا عیبادەت ناکرێت.
بانگی گەورەکردنی تێکۆشانی بە ڕێکخستنکراو دەکەین
مسوڵمانانی ڕێزداری کوردستان؛
دەبێت ئەم جەژنە لە سەردانی مەزارگەی شەهیدان دا بکەنەوە و قەرزی سەر شانی خۆتان کەم بکەنەوە. سەردانی هاوڕێیانی زیندانی، پشتیوانی لە بنەماڵەکان کولتور و نەریتی جەژنە. پێشنیاز دەکەین، کە خێرەکانی خۆتان بدەن بەو کەس و ڕێکخراوانە تاوەکو بتوانن بیگەیەننە دەستی موحتاجەکانی کوردستان. لەو بڕوایەداین، کە هاوکاری و خێرەکانتان کە سوود بە کەسەکان و ڕێکخراوەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی فاشیست بگەیەنێت کە لە ئێستادا لە هەوڵ دان، لە حوزری هەق دا و دەرگای باری تەعالادا وەک خێر نابینرێت.
ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی کوردستان بەو هەست و بیرکردنەوانەوە جارێکیتر جەژنی قوربان لە مسوڵمانانی کوردستان پیرۆز دەکەین. بانگ لە هەمووتان دەکەین کە لە دژی دەوڵەتی تورکی قڕکەر و داگیرکەر تێکۆشانێکی بە ڕێکخستنکراو بکەن. بە بۆنەی جەژنەوە لە کەسایەتیی هەموو شەهیدانی ئازادیدا و هەروەها ڕۆستەم جودی کە بە قارەمانی لە حەفتانین بەرەنگاریی کرد و شەهید بوو، یادی هەموو شەهیدانی حەفتانین دەکەینەوە، بەڵێنی پێبەندبوون و پەیوەستبوونی خۆمانیان بۆ دووبارە دەکەینەوە. جەژنی بنەماڵەی شەهیدان پیرۆز دەکەین.[1]