کۆچەر هەسن خەڵکی #شنگال#ە و ڕزگاربووی دەستی #داعش#ە، لە 03-08-2014 کەوتنە دەستی داعش و پێنج مانگ لەژێر زەوی لە زیندانەکانی داعشدا بوون، منداڵەکانیان هەموو لێ سەندوون. وەک خۆی دەڵێت؛ پێیان وتون، ئێزدی کافرن و دەبێت نەمێنن. نزیکەی 300 ژنی کوردی ئێزدیی دانعەمەر لە دەستی داعش ڕزگاربوون، بەشێک لەوان، هێشتا لە کەمپەکانی ئاوارەیی ژیانێکی زەحمەت و قورس بەسەردەبەن و نەگەڕاونەتەوە سەر ماڵی خۆیان.[1]