دەستپێشخەری ژنانی تیشکی خۆر لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند، یەکەکانیان لە 30 تەمموز تا 1ی ئاب 11 ئۆتۆمبیلی فاشیستانیان سووتاندووە.
لە ڕایگەیێنراوەکەدا باس لەوەکرا چەتەکانی #داعش# کە دەوڵەتی فاشیست تورک پشتیوانی لێدەکرد، لە 3ی ئابی ساڵی 2014دا هێرشی کردە سەر شەنگال و بە هەزاران ژن، منداڵ، گەنج و پیر کوژران و ڕفێنران و لە بازارەکان فرۆشران. ئەمڕۆش هەمان ئەو کردەوانە لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەکەوە ئەنجام دەدرێن. ژن دەکوژرێن و دەستدرێژی دەکرێتە سەریان. ئێمە باش دەزانین کە ئەوان درێژەپێدەری کردەوەکانی داعشن. بەڵام دەبێت ئەوە باش بزانن کە لەسەر ئەم قڕکردنانە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لە بارەی چالاکیەکانیشەوە ئەم زانیاریانە بڵاو کرانەوە:
-30ی تەمموز لە ئۆکمەیدانی ئەستەنبول 4 ئۆتۆمبیلی فاشیستانی ئاکەپە و مەهەیە لە لایەن یەکەکانمانەوە تێکشکێنران.
-لە 31ی تەمموز لە ناوچەی کاواجکی ئەستەنبول 3 ئۆتۆمبیلی هاوکار و لاقەکەرانی ئاکەپە سووتێنران.
-31ی تەمموز لە ناوچەی کادیکوی ئەستەنبول یەکینەکەمان لە دژی ئۆتۆمبیلی ڕەگەزپەرەستان چالاکی ئەنجام درا. لەو چالاکیەدا 2 ئۆتومبیل لەناو بران.
-لە 1ی ئابیشدا لە ناوچەی توزلای ئەستەنبول 2 ئۆتۆمبیلی چەتەکانی ئاکەپە و مەهەپە لە لایەن یەکەکانمانەوە لەناو بران.
لە کۆتایی ڕاگەیێنراوەکەی ژنانی تیشکی خۆردا هاتووە، ئەم چالاکیانە بۆ تۆڵەسەندنەوەی کۆمەڵکوژی شەنگالن کە لە 3ی ئابی ساڵی 2014دا ئەنجام درا. هاوکات باس لەوەش کرا کە ئەوان دەنگی هەموو ئەو منداڵ و ژنانەن کە کۆمەڵکوژ کران و هەروەها هاوڕێی زەردەشت شەنگالی و ئارین شەنگالن.[1]