دەقی وتارەکەی سەرۆک کۆمار:
سڵاوتان لێبێت خوشک و برایانی ئامادەبوو، ئەمڕۆ ئێمە لێرە کۆدەبێنەوە بۆ بیرەوەری ساڵیادی کارەساتێکی گەورەی مرۆڤایەتی کە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا بەرامبەر بە ئێزدییەکان کرا، لەگەڵ هاتنی تاوانکارانی ڕێکخراوەی تیرۆریستی (#داعش#) ڕووبەڕوویبوونەوە کە کەوتنە داگیرکردن و دەستبەسەرداگرتنی شەنگال و قێزەونترین تاوانیان دەرهەق بەدانیشتوانی شەنگال ئەنجامدا.
بیر و مەرامی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە تاوانکاری کۆمەڵکوژیی و سڕینەوەی ئێزدییەکان بووە لە بوون، بەڵام خۆڕاگری گەلەکەمان و یەکڕیزی و پێکەوەیی خەون و ئومێدی ڕەشی تیرۆرستانی لە گۆڕنا، کە هەرگیز ویژدانی نیشتمانی و مرۆڤایەتی ئەو تاوانە قێزەوننانە لە یاد ناکات کەبەدەستی چەپەڵی داعش دەرهەق بە ئێزدییەکان کراوە، لە قێزەونیدا هەموو ئەو تاوانانەی تێپەڕاند کە مێژوو نوسیویەتییەوە هەر لە تاوانی کۆمەڵکوژی و لەناوبردن و تۆقاندن و کاولکردن کە لەسەر دەستی داگیرکاران و بکوژان بە درێژایی چاخەکان کراوە.
بەبەردەوامی بە ناسۆرەوە لەگەڵ ئەو داگیرکارییە سەرکەوتکارییەی داعشدا ژیاوین کە تا چەندە قێزەون و تاوانکاری دڕندانە بوون کە دەرهەق بە ئێزدییەکان کردیان و لە دەڕندانەترینیشان کوشتار و دەربەدەرکردن بووە کە ئەگەر لە کوشتاریش قورتار بووبن ماڵ و موڵک و پەرستگا ئاینیەکانیان وێران و کاولکراوە، هەروەها داعش دەڕندانەترین تاوانکاری کە هاوشێوەی نییە دەرهەق بە ژنان کردوە و مناڵ و هەرزەکارەکانییشیان ناچارکرد دەست لە ئاینەکەی خۆیان هەڵبگرن.
مێژوو ئەم کوشتارە بێ پەروایە لە تاوانکارییان هەڵدەگرێت و هەروەها شکۆ و پایەبڵندنی ئێزدییەکان لە قوریانیدان و پاڵەوانیەتی و دان بەخۆداگرتن تۆمار دەکات.
مێژوو بە ستایش و پێزانینەوە پاڵەوانێتی هێزە چەکدارەکانمان لەگەڵ پێشمەرگە و #حەشدی شەعبی# و تەواوی گەلی عێراق تۆمار دەکات کە جەنگان و قوربانیاندا و خەباتیان کرد لە پێناو ڕزگارکردنی شار و گوندەکانمان، لە ناویشیاندا شەنگال کە بەمەش داستانی پاڵەوانیەتی نیشتمانیان تۆمارکرد کە بووە مایەی چەسپاندنی هەستی یەکڕیزی و برایەتی، هاوکات خەون و مەرامی تیرۆریستانی لە گۆڕ نا.
ئەم پاڵەوانییەتیانە بەردەوام لە هزرماندا دەمێننەوە، هەر بۆیە جێگای ستایش و پێزانە بەبەردەومی، هەروەها پێویستە بەردەوام لە بیرەوەریمدا بێت ئەوەی کە دۆستەکانمان لە وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵی نێودەوڵەتی پێشکەشیانکرد لە پشتیوانیکردن و یارمەتیدانمان، کە فاکتەرێکی گرنگ بوو لە بەهێزکردنی خۆڕاگری و ئازایەتی گەلەکەمان لەو ڕووبەڕووبوونەوی تیرۆر، کە عێراق بە نوێنەرایەتی جیهان بە گژ کوشتاری تیرۆریستاندا دەچووە.
لەم بۆنەیەدا کە کۆدەبینەوە پشتیوانی و پاڵپشتی و هەوڵ و کارەکانمان دووپاتدەکەینەوە لە پێناو زامنکردنی کەشێکی لەبار لەبەرژەوەندی گەراندنەوەی پڕ شکۆ لە دۆخی پڕ ئارامی بۆ لێقەوماوان و ئەوانەی دەربەردبوون هەر لە ئێزدییەکان و هەموو عێراقییەکان دیکە، کە دۆخی جەنگ و تیرۆیستان ناچاریکردن پەنا بەرنە بەر کۆچ، سیاسەتی دەربەدەرکردن و هەڕەشەکردن کە تیرۆرستان پەیڕەوکرد دەرهەقیان، بەم بۆنەیەوە دووپاتیدەکەینەوە لەپێویستی پەلەکردن لە ڕێکخستنەوەی کارگێریی لە شەنگال و بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری و پێشکەشکردنی یارمەتی مادی و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییەکان لە پێناو گەڕانەوەیان لە کامپی ئاوارەکانەوە بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان کە بەم دواییانە پرۆسەی گەرەندانەوەی خۆبەخش دەستی پێکردوە.
جێگەی شەرمە هەر کەم و کوڕییەک لە بە جێگەیاندنی داواکاری کەسوکارمان لە شەنگال بکرێت، جەختیش دەکەمەوە لە پێویستی تێپەراندنی بەربەستە سیاسی و ئیدارییەکانی شارەکە.
پێویستە قوربانیان و کەسوکاریان پێش بەرژەوەندی دیکە بخەین، هەروەک داوا لە هێزە سیاسییەکان دەکەم کە ناکۆکییەکانیان تێپەڕینن و پەیامی چارەسەرکردنی پێویست بەرزبکەنەوە بۆ خزمەتکردنی ئێزدییەکان و تەواوی هاونیشتمانیانمان کە لەسەر دەستی تیرۆریستان و تاوانەکانی ئازاریان چەشتووە.
هەروەها داواش لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دەکەین کە بەرپرسیارییەتی خۆی هەڵبگرێت لە یارمەتیدانی عێراق و قەربوکردنەوەی زیان لێکەوتووان و کارکردن لەسەر کەمکردنەوەی ئازارەکانیان.
عێراق بەرپرسیارییەتی هەڵساندنەوەی ئەرکی بەرگریکردن لە مرۆڤایەتی گرتە ئەستۆ لە بەگژاچونەوەی تیرۆری نێودەوڵەتی، کە نەتەوە و سنور و کیشوەرەکان دەبڕێت، هەر لێرەشەوە جەختدەکەینەوە لە پێویستی بەرپرسیارییەتی پێکەوەیی نێودەوڵەتی لە یارمەتیدان و کارکردن بۆ تێپەراندنی ئەو دۆخانەی کە لە دوای جەنگ و بونیادنانەوە و کەمکردنەوەی ئازاری قوربانییەکانی گەلی عێراق ڕووبەڕووی دەبینەوە، هەروەک پێویستە لایەنە حکومییە پەیوەندیدارەکان کاری جددی و زۆرتر بکەن لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و دەوڵەتانی دۆست لەسەر پرۆژەی ئاڕاستەکردنی ئەم بانگهێشتە بۆ بەرنامەیەکی کرداری.
ئەرکی چڕو پڕ و دڵسۆزانەی تەواوی دەزگا هەواڵگرییەکان کەم ناکەینەوە بۆ چڕ کردنەوەی هەوڵەکانیان لە گەڕان و زامنکردنی زانیاری یارمەتیدەر بۆ سۆراخکردنی ونبو و ڕفێنراوەکان و ئازادکردنی ئەوانەی زیندوون، تاوەکو ئێستاش (2500) ڕفێنراو لە ئێزدییەکان لە ژنان و پیاوان چارەنوسیان نادیارە، لە کۆی (6417) هاووڵاتی ئیزدی کە ڕووبەڕووی ڕفاندن بوونەوە و ونبوون، ئومێد دەکەین برایان لە ئەنجومەنی نوێنەران پەلە بکەن لە دەرکردنی یاسایی ئێزدییە ڕزگاربووەکان کە پێش زیاتر لە ساڵێک لە سەرۆکایەتی کۆمارەوە نێردراوە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
لێرەوە پێویستی پشتیوانی هەوڵی نێودەوڵەتی دووپاتدەکەینەوە بۆ بەدواداچونی تاوانەکانی داعش لە عێراق کە بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ژمارە (2379)ی ساڵی 2017 دەرچووە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاکانی لیکۆڵینەوەی عێراق و دادگاکانی عێراق سەبارەت بە کۆکردنەوەی بەڵگە و دیکۆمێنتەکان و لێپێچینەوە لە بەرپرسان و تۆمەتبارانی داعش کە لەلایەن دەوڵەتی عێراق و لە دەرەوەش گیراون.
لە ناوخۆشدا جەختدەکەینەوە لەگرنگی لێپێچنەوە لە تاک بە تاکی ئەو کەسانەی کە سەببکار و کەمتەرخەم بوون لە هاتنەناوەوە و داگیرکاری داعش بۆ شار و گوندەکانمان، هەروەها بۆ ئەو زیانەشی لە ڕووی مادی و مەعنەوییەوە بە هێزە ئەمنی و سەربازییەکانمان گەیشتووە کە شار و دانیشتوەکانی ڕووبەرڕووی داگیرکاری بوونەوە، بۆ ئەوەی ئەم جۆرە کارەساتە جارێکی دیکە دووبارە نەبێتەوە بە هەر شێوەیەک لە شێوەکان، هۆکارەکانی ئەم کارەساتانە هەرگیز ڕێگەی پێ نەدرێ جارێکی دیکە سەر هەڵبدەنەوە.
هەروەها پشتیوانیش لەو بانگهێشتە گرنگە دەکەین بۆ هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان (کە زیاتر لە 80 گۆڕی بەکۆمەڵ دیاری کراون لە شەنگال تا ئێستا) بەشێوەیەکی زانستی و پیشەی و کۆکردنەوە و هەڵگرتنی ئەو بەڵگانە کە جەخت لە ئیدانەکردنی گروپی تاوانکاری تیرۆریستی داعش دەکەنەوە.
سەرکەوتن لە هێنانەدی ئەم هەوڵانە بەشێک دەبن لە دەستکەوتی ئیزدییە بەڕێزەکان بەڵکو دەبنە دەستکەوتێکی نیشتمان و مرۆڤایەتی، بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی لەم جۆرە دەرهەق بە هەر پێکهاتەیەک لە پێکهاتەکانی عێراق و دژ بە هەر هاوونیشتمانییەک.
بەرپرسیاریتیمان پێش هەموو شتێک لەگەڵ خۆمان دووپاتدەکەینەوە لە پێناو کاری چڕ و ڕێکخراو و لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامی بۆ دیاریکردنی هۆکارەکانی توندڕەوەی و ویستی خراپەکاری و کوشتن و لەناوبردن لەسەر دەستی گروپە توندڕەو و تەکفیرییەکان و ڕیشەکێشکردنی ئەم بیر و ڕەفتارە لە بەهاکانی ئاینی پیرۆز و ڕەوتی ژیانی مرۆڤایەتی ئاشتیانە، بێ گومان کاری هاوبەش پێویستە بۆ دیاریکردن و سنورداکردنی چۆنیەتی دابینکردنی سەرچاوەی دارایی و پشتیوانی لە توندڕەوی و کۆبوونەوە و ئازادی جوڵەیان و کارکردنی تاک و بەکۆمەڵی گروپە تەکفیرییەکان، بەدڵنیایەوە ڕێککەوتن و بەرنامەی کاری هاوبەش ئەمە بەدەست دێنیت و هەموو ئەوانە تۆمەتبار دەکات، کە یارمەتیان دەدەن یاخود دەبنە هۆکاری تەشەنەکردن و کردەوەی تیرۆریستی بە ناوی جیاجیاوە و بدرێنە دادگا و لەناو ببرێن.
جارێکی دیکە ڕێز لە هەوڵەکانتان دەگرم، لە ڕێی ئێووە و لە چالاکی مەدەنی و هەوڵەکان بۆ چەسپاندنی بەهای ئاشتی و پێکەوە ژیان و یەکسانی لێبوردن.
هیوادارم و کاردەکەین لەسەر گەیشتن بە ئەنجامی دڵنیاکەر لەبارەی ونبو و ڕفێنراوەکان، تا کۆتایی بە ئازاری خانەوادەکانیان بێت.
هەمیشە بە ڕێز و ستایشەوە لە شەهیدەکانمان دەڕوانین...
نەمری بۆ پاڵەوانەکانی دروستکەری سەرکەوتن و ئاشتی...