دەقی پرسە نامەکە:
بەڕێز دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا.
بنەماڵەی بەڕێزی کاک سلێمان خالید ئاژگەیی.
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک سلێمان، کوڕەگەورەی تێکۆشەری دێرین خالید ئاژگەییم پێ گەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەم. خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات وئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/8/6