دەقی ڕاگەیاندراوی کەجەدەکە - ئەوروپا:
چیتر نابێ بێدەنگبین لەدژی پێشێلکاریەکانی پارتی و دەسەڵاتەکەی
وەک بۆ هەمووان ئاشکرایە، #پارتی دیموکراتی کوردستان# لەشاری #هەولێر# وەک پیشەی هەمیشەیی دەستی کردووە بە ڕەشبگیری ئەندام و هەڵسوڕاوانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان و سەرتاپای دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە بە دەسەڵاتی جێبەجێکاری سیاسەت و پلانەکانی پارتەکەی خۆیان.
لەماوەی ڕابردوو هەڤاڵ تەحسین ئەندامی ئەنجومەنی هەولێری تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانیان دەسگیرکردوە، بەر لە ڕۆژێکیش هەمدیس بەشێوەیەکی نامرۆڤانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هەردوو ئەندامانی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی لە هەولێر، هەڤاڵان سەمیرە و مام عەونیان دەستگیر کردووه.
ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتیی کۆمسیونەکانی باشوری کەجەدەکە - ئەوروپا وێڕای ناڕەزایەتی توندی خۆمان بەرامبەر بەم کارە قێزەون و سەرکوتکەرانەیەی پارتی دیموکرات و دەسەڵاتەکەی، لەهەمان کاتدا پێمانوایە پارتی دیموکرات لە هەولێر بەرگەی بوونی هیچ کیانێکی تر ناگرن، کە یان کۆپی یان داردەستی خۆیان نەبێت و نایانەوێت هیچ دەنگێکی جیاواز لەخۆیان بوونی هەبێت، بەتایبەتی تەڤگەری ئازادی کە چالاکانە و بێ دوودڵی کار و خەبات بۆ گەلی خۆیان دەکەن و خەمخۆری هەموو چین و ڕەگەز و ئاینزا و بوونە کۆمەڵایەتیەکانی ترن بەبێ جیاوازی و وەک پێشەنگ دەبینرێن.
ئێمە بانگەوازی لەهەموو کەسێک دەکەین، داوا لەسەرجەم حیزب و لایەنە سیاسی و ڕێکخراوە مەدەنی و مرۆڤدۆستەکان و هەموو دۆستانی ئینتەرناسۆناڵمان دەکەین لە دەرەوەی کوردستان، کە چیتر بێدەنگ نەبن لەئاست ئەم کارە قێزەونانەی دەسەڵاتی پارتی لە هەولێر و هەڵوێست وەربگرن.
با هەموو پێکەوە داوای ئازادی بۆ هەڤاڵانی تەڤگەری ئازادی کوردستان بکەین.[1]