پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
لە کوردستان مانگانە ملیۆنان دۆلار بە کارتی یاریی پەبجی دەدرێت
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
لە کوردستان مانگانە ملیۆنان دۆلار بە کارتی یاریی پەبجی دەدرێت
ئامار و ڕاپرسی

لە کوردستان مانگانە ملیۆنان دۆلار بە کارتی یاریی پەبجی دەدرێت
ئامار و ڕاپرسی

ئەو کەسانەی کارتی ئەلیکترۆنی دەفرۆشن دەڵێن، یاریی ئەلیکترۆنیی پەبجی لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی زۆر بەکارهێنەری هەیە، ئەمەش وایکرووە فرۆشی یوسی کە ڕێگایەکە بۆ کڕینی چەک و جلوبەرگ و ئۆتۆمبێل و بەرزکردنەوەی ئاستی یاری پەبجی بەکاردێت، خواستێکی زۆری لەسەر بێت.
یاریی ئەلیکترۆنی پەبجی (PUBG) کە کورتکراوەی (Player Unknown's Battlegrounds) یارییەکی ئەلیکترۆنییە و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە دەکرێت.
ئەم یارییە بۆ یەکەمجار لە 23ی ئاداری 2017 دەرکەوت، بەڵام زۆر بە خێرایی بە جیهاندا بڵاوبووەوە، ئێستا ئەم یارییە یەکێکە لە بەربڵاوترین یارییە ئەلکترۆنییەکان، ئەپەکانی لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان لە هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە.
یارییەکە وەرزییە و هەردوو مانگ جارێک نوێ دەبێتەوە، لەگەڵ نوێبوونەوەش بۆ ڕاکێشانی سەرنجی بەکارهێنەرانی، چەک و جلوبەرگ و ئۆتۆمبێلی تازە زیاددەبێت، بۆ کڕینی چەک و جلوبەرگ و ئۆتۆمبێل و بەرزکردنەوەی ئاستی ئارپیی یاریی پەبجی پێویستیی بە یەکەیەکە کە پێیدەگوترێت یوسی، دەتواندرێت لە ڕێگەی کارتی مۆبایل و کارتە ئەلیکترۆنییەکان بەدەست بهێنرێت.
نیاز ئەحمەد ئیسماعیل، خاوەنی نووسینگەی نیاز بۆ فرۆشتنی کارتی ئەلیکترۆنی لە بازاڕی کۆتری سەلام لە شاری #هەولێر#، کە جوملەفرۆشێکی یوسیی کارتی پەبجییە، دەڵێت: بەهۆی کڕینی یوسی بۆ یاریی پەبجی فرۆشی سیمکارتی ئاسیا و زین یەکجار زۆر بووە. بۆ نموونە لەو بێ بازاڕییە تەنیا ئێمە ڕۆژانە 7 تاوەکو 10 هەزار سیمکارتی ئاسیا دەفرۆشینە تاکفرۆشەکان ئەوانیش بە ڕێگەی تایبەت لە ڕێگەی ناردنی نامە بۆ کۆمپانیا ئەو کارتەی تێدایە دەیکەن بە یوسی بە خەڵکی دەفرۆشن و جارێکی دیکە سیمکارتەکە بە ئێمە دەفرۆشنەوە، لەم کڕین و فرۆشتنەوەش نزیکەی 1000 دینار لە هەر سیمکارتێک قازانج دەکەن.
سەرجەم ئەو سیمکارتانەی کەسانی وەکو نیاز دەیفرۆشن بۆ دەرهێنانی یوسی بەکاردێت. نیاز دەڵێت: ڕۆژانە تەنیا ئێمە بایی 20 تاوەکو 30 ملیۆن دینار سیمکارت بۆ یوسی دەفرۆشین، ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا بەهۆی بێکاری و دواکەوتنی مووچە بازاڕ لاواز بووە دەنا پێشتر ڕۆژانە بایی 50 تاوەکو 60 ملیۆن دینارمان دەفرۆشت.
نیاز ئەحمەد، گوتی: جوملەفرۆشێکی زۆر لە پارێزگای هەولێر و شارەکانی دیکەی کوردستان کارتی ئەلیکترۆنیی گووگڵ پلەی و ئایتونس و سیمکارتی ئاسیا و زین بۆ یوسی دەفرۆشن، بۆیە پێشبینی دەکەم مانگانە نزیکەی بایی ملیۆنێک و 500 هەزار دۆلار یوسی لە هەرێمی کوردستان بفرۆشرێت.
لە پارێزگاکانی عێراق ئەو جۆرە سیمکارتانەی ئاسیا کە لە بازاڕ بە علوج دەناسرێن نییە، بۆیە پێشتر جوملەفرۆشەکانی هەولێر بەشێوەی کۆ ئەو جۆرە سیمکارتانەیان بۆ شارەکانی عێراق دەنارد، لەوێش بۆ یوسی پەبجی بەکاردەهات.
نیاز ئەحمەد، دەڵێت: پێشتر فرۆشمان سێ بەرامبەری ئێستا بوو، چونکە بەشێوەی جوملە سیمکارتمان بۆ یوسی هەناردەی شارەکانی عێراق دەکرد، بەڵام ئێستا بەهۆی کۆرۆنا هاتووچۆی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق نییە، بۆیە بازاڕمان لاواز بووە.
بەگوێرەی زانیاری کارتفرۆشەکان لە سیمکارتێکی ئاسیا ئەگەر 5,500 دینار باڵانسی تێدابێت 271 یوسی دەردەهێنرێت، لەو سیمکارتانەش کە 3.500 دینار باڵانسیان تێدایە 150 یوسی دەردەهێندرێت، بۆ بەرزکردنەوەی ئەکاونتێکی یاری پەبجی لە ئاسایی بۆ گۆڵد 600 یوسی پێویستە، بۆیە فرۆشی یوسی لە 600 یەکەوە دەست پێدەکات، بۆ نموونە ئێستا لە بازاڕی هەولێر بە نرخی تاک 600 یوسی بە 12 هەزار دینارە. 813 یوسی بە 15 هەزار دینارە، 1355 یوسی بە 25 هەزارە، 2439 یوسی بە 42 هەزارە، 5149 یوسی بە 85 هەزار دینارە، 10298 یوسی بە 165 هەزار دینارە، بەم شێوەیە تا ژمارەی یەکەکانی یوسی بەرزتربێت نرخەکەشی هەڵدەکشێت.
محەممەد تەها، کە کارتفرۆشێکی یوسیی یاریی پەبجییە لە بازاڕی کۆتری سەلام لە هەولێر، بەشێوەی ئۆنلاین و ڕاستەخۆ یوسی دەفرۆشێت، دەڵێت: هەر کەسێک کە ئەکاونتێکی پەبجی دابنێت، ناتوانێت جلوبەرگ و چەکی تایبەت بە دەست بهێنێت تاوەکو ئارپییەکەی بۆ گۆڵد بەرز نەکاتەوە کە 600 یوسی پێویستە، کاتێکیش کەسەکە چووە ناو یارییەکە و ئاڵوودە بوو، بیر لەوەدەکاتەوە هاوشێوەی هاوڕێکانی چەک و جلوبەرگ و پەرەشوت و ئۆتۆمبێلی بە ڕەنگی تایبەت هەبێت. نرخی ئەوانەش تێچووی زۆرە بۆ نموونە جلوبەرگ هەیە بە 500 دۆلارە.
بە گوتەی محەممەد تەها، ئەوانەی ئەو یارییە دەکەن، زۆر بە خێرایی ئاڵوودەی یارییەکە دەبن و ناتوانن دەستبەرداری ببن. محەممەد تەها دەڵێت: هەژار و دەوڵەمەند ئاڵوودەی یاریی پەبجی بوون، گەنجی واهەیە تا ئێوارە کرێکاری دەکات ئێوارە بەر لەوەی بچێتەوە ماڵەوە دێت پارەکەی بە یوسی دەدات، کەسی واش هەیە گوێی لە پارە نییە بە جارێک بایی ملیۆنیک تا 5 ملیۆن دینار یوسی دەکڕێت، بۆ نموونە کڕیارێکم هەیە، تاوەکو ئێستا بایی 18 هەزار دۆلار یوسی کڕیوە، ئێستا ئەکاونتەکەی لای من داناوە بۆ فرۆشتن و داوای 10 هەزار دۆلار دەکات، بەڵام لەبەر ئەوەی تووشی شۆک نەبێت پێمنەگوتووە لەو بازاڕە ئەکاونتەکەت لە 1.500 تاوەکو 2000 دۆلار زیاتر ناکات.
محەممەد تەها زیاتر لەبارەی ئاڵوودەبوونی گەنجان بە یاریی پەبجی قسە دەکات و دەڵێت: ئاڵودە بوون بە یاریی پەبجی لە ئاڵوودە بوون بە ماددەی هۆشبەر خراپترە، کەسی واهەیە شەو تا بەیانی ناخەوێت یاری بە گرووپ دەکات، بۆیە کەسانێک تەنیا بۆ نمایش ئامادەن زۆرترین پارە بە کڕینی یوسی بدەن، تەنیا بۆ ئەوەی لە یارییەکان جوان دەرکەون. بۆ نموونە کەسی وا هەیە 20 تاوەکو 30 چەکی نایابی هەیە هەموو کردووە بە ماکس کە تێچووی هەر چەکێک نزیکەی 500 تاوەکو 700 دۆلارە، ئەمە بێجگە لە دەیان جلوبەرگی جیاواز کە نرخی هەریەکەیان لە 500 دۆلار کەمتر نییە.
ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری لەسەر ئەو یارییەش هەبووە، ئێستا یاریزانانی پەبجی کەمتر یوسی دەکڕن.
محەممەد دەڵێت: گەنج هەیە پێشتر بایی 60 هەزار دۆلار یوسی لە ئەکاونتەکەیدا هەبووە، ئەوانە پێشتر قازانجێکی زۆریان بۆ ئێمە هەبوو، بەڵام ئێستا بازاڕ لاواز بووە، ڕۆژانە بایی 500 تاوەکو 600 دۆلار یوسی دەفرۆشین.
هاوشێوەی پەیج و ئەکاونتەکان، لە هەرێمی کوردستان کڕین و فرۆشتن بە ئەکاونتی یاری پەبجیش دەکرێت.
عومەر حەمید کە ماوەی ساڵێکە کڕین و فرۆشتنی یوسی و ئەکاونتی یاری پەبجی دەکات، دەڵێت: نرخی ئەکاونتی پەبجی بەگوێرەی بەرزی ئارپی و ئەو چەک و جلوبەرگانەی تێیدایە دەگۆڕێت، نرخی ئەکاونتەکان لە نێوان دوو تاوەکو حەوت هەزار دۆلارە.
ئەم یارییە قازانجیشی هەیە، بە تایبەتی ئەگەر کەسەکە یاریزانێکی لێهاتوو بێت. عومەر دەڵێت: ئەم یارییە وەک قومار وایە، هەندێک شت هەیە بە پارە دەکڕدرێت هەندێک شتیش دیارییە، دیارییەکەش وەک قومار وایە. پارە دەدەی ئەگەری دەرچوونی دیارییەکە 0.5%ە، جاری وا هەیە بە پارەیەکی کەم دەردەچێت، جاری واش هەیە پارەیەکی زۆرت دەڕوات، هیچت بۆ دەرناچێت.
هەندی لە یاریزانە لێهاتووەکانی پەبجی لە فەیسبووک پەیجی تایبەت بە ئەکاونتەکانیان دادەنێن و یارییەکان بەشێوەی لایڤ بڵاودەکەنەوە خەڵکێکی زۆر بینەریانە و ئەستێرەیان بۆ دەنێرێت، لەو ڕێگەیەوە پارەیان دەست دەکەوێت، دوای ئەوەی پەیجەکەشیان ژمارەی لایکی زۆر بوو و لایڤەکانیان 20 هەزار تەماشاکەری تێپەڕاند، بە پارە ڕیکلامی تێدا دەکەن.
عومەر حەمید، دەڵێت: لەلایڤیک بەشدار بووم 94 هەزار ئەستێرەی بۆهات. ئەو کەسانەشی کە بینەری لایڤەکە بوون لە خۆشی بینینی یارییەکە نزیکەی 800 دۆلاریان خستە سەر حیساب بانکییەکەی یاریزانەکە، من داوام کرد ڕیکلام بۆ کارەکەم بکات داوای 2000 دۆلاری کرد.
بەهۆی ئەو خواستەی لەسەر یوسی دروست بووە ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان کاری سەرەکیان کردووە بە هاوردنی ئەو کارتانەی بۆ یوسی بەکاردێت، کارتەکانیش لە ئەمەریکا هاوردەی ئیمارات دەکرێن و لەوێشەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
لە هەرێمی کوردستان هیچ بریکارێک بۆ ئەو کارتانە نییە، بۆیە هەموو کۆمپانیا و بازرگانێک دەتوانێت بازرگانی بەو کارتە ئەلیکترۆنیانە بکات.
ئیدریس نەوزاد سارمەمی، بەڕێوەبەری فرۆشتنی بەشی کارتی ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیای دەلتا، دەڵێت: لە بەغدا چەند کۆمپانیایەکی تایبەت بە فرۆشتنی ئەم جۆرە کارتانە هەیە، ئێمە زیاتر لەهەرێمی کوردستان و شارەکانی ناوەراست فرۆشمان هەیە، پێشتر مانگانە بایی ملیۆنێک و 800 هەزار دۆلار کارتمان دەفرۆشت لەم بڕە نزیکەی 400 تاوەکو 500 هەزار دۆلار فرۆشمان لە هەرێمی کوردستان هەبوو ئەوەی دیکە لە عێراق دەفرۆشرا، بەڵام ئێستا بەهۆی کۆرۆنا و قەیرانی دارایی مانگانە بایی 500 هەزار دۆلار کارت لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەفرۆشین.
ئیدریس سارمەمی، گوتیشی: ئێمە نازانین فرۆشی یوسی لە ڕێگەی کارتی ئاسیا و زەین چەندە، بەڵام بەپێی بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە مانگانە لەهەرێمی کوردستان تەنیا بۆ بەکارهێنانی یوسی بایی زیاتر لە ملیۆنێک دۆلار کارتی Google play و iTunes و هەندێک جۆر کارتی دیکە دەفرۆشرێت.[1]
ئەم بابەتە 1,973 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 10-08-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-08-2020 (4 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : کۆمەڵایەتی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تەندروستی
جۆری ئامار و ڕاپرسی : ئابووری و نەوت
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژ هەژار )ەوە لە: 11-08-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-08-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 11-08-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,973 جار بینراوە

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
25-03-2024
زریان سەرچناری
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,877
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,718
ڤیدیۆ 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.094 چرکە!