لە ڕاگەیەنراوی 3ی ئابدا ئاشکرامان کرد کە لە بەرزاییەکانی ناوچەی دۆرتیۆڵی هاتای، لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا کە دوو مانگ بەردەوام بوو، 21-07-2020 لە شەڕدا هاوڕێمان جوان شەهید بوو. ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:
نازناو: جوان سوار
ناو و پاشناو: محەمەد خەلیل
شوێنی لەدایکبوون: #عەفرین#
ناوی باوک و دایک: ڕانیا و عەبدولڕەحمان
کات و شوێنی شەهادەت: 21-08- 2020 / ئامانۆس
دەیانەوێت داگیرکەری و قڕکردن لە کوردستان وەک شتێکی ئاسایی پیشان بدرێت و کۆمەڵگای کوردی لەناو ئەو سیستمە داگیرکەریەدا بتوێنرێتەوە و لەناوببرێت. کردەوە دژی مرۆڤیەکان بە سەرکێشی دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکرێن و هێزە ئیمپریالیزتەکان بە هەموو شێوەیەک پشتگیری ماددی و تەکنیکی پێشکەش دەکەن. بۆ ئەرکی سەرەکی دەزگاکانی دەوڵەت گۆڕاوە، بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن ئیرادەی گەلی کورد لەناوببەن و تێکبشکێنن. لەدژی ئەم هێزە کە ئامانجی کۆیلەکردنی هەموو گەلی کوردە، کاریگەرترین تێکۆشان لە لایەن گەریلاکانی ئازادیەوە بەڕێوەدەبرێت و ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی ڕاستەقینە ئاشکرا دەبێت. هەنگاوی ڕێبەر ئاپۆ و مێژوو تێکۆشانمان ڕاستیەکانی لەبەرچاو گرت و چوارچێوەی تێکۆشانی لەدژی ئەوە دیاری کرد. پراکتیکی سەرەتایی بە پێشەنگایەتی مەزلۆم دۆغان لە زیندانی #ئامەد# دەستیپێکرد و تا ئیستاش بە باخی گەورە بەردەوامە. شەهیدە قارەمانەکانمان بە فیداکاری بە گیانیان دەستیان بە بەرخۆدانی گەورە کرد. لەبەرئەوەی بە باشی ئەو دەوڵەتە فاشیستە دەناسرێت، لەبەرانبەری ئاستی فیداییبوونیان دەستنیشانکرد. ئەوانەی کە ئاڵای بەرخۆدانیان وەرگرتەوە، گەیشتنە ئەو نهێنیەی کە نەک ڕۆژێک بەڵکو هەموو ڕۆژێک پێویستە فاشیزم بکوژرێت. خاوەنداریان لە بەرخۆدانی بەشەرەف کرد و هەوەسی دەوڵەتی فاشیستیان لە هەموو جێگایەک کوشت. یەکێک لەو قاڕەمانانەش هەڤاڵ جوانە. هەڤاڵ جوان ساڵی 1994 لە زێدی وڵاتپارێزی کوردستان و کەلتوری کورد لە عەفرین لەدایکبوو و لە تەمەنی منداڵی خۆیدا بەشداری لە کاری گەنجاندا کرد. ساڵی 2013 ڕووی کردە چیاکانی کوردستان. پرۆسەی پەروەردەیی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد و بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئامانۆس بەهێز کرد دەستی بە هەوڵدان کرد. بەشداری لە زۆر چالاکی ئامانۆس کرد کە گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەری تورک درا. لە ناو ژیانی گەریلایەتی خۆیدا بە دڵنزمی و ڕەنجدەری، هەموو ئەرک و بەرپرسیاری خۆی بە شێوەیەکی فیدایی ئەنجامدا.
سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکەی هاوڕێ جوان و هەموو گەرلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازاد کە ئامانجی شەهیدە قارەمانەکانمانە بە سەرکەووتوویی بەردەوامی پێبدەین و بگاتە سەرکەوتن.