لە ساڵی 1930 لە گوندی #گوڵپ#ی ناو چەی #هەورامان# لە خێزانێکی جووتیار هاتۆتە دنیاوە، تا پۆلی پێنجەمی سەرەتای خوێندوە دەرچووە بۆ پۆلی حەوت (لەو سەردەمەدا دەستوری خویندن بەو شێوەیە بووە)، لەبەر سەختی ژینی لادێ نەیتوانیوە درێژە بە خوێندن بدات.
ساڵی 1951 خێزانی پێکهێناوە، لە ساڵی1957بوە بە پۆلیس، لە مەخفەری سنوری #سۆسەکان#ی ناوچەی هەورامان دانراوە، لەبەرئەوەی خوێندەواری هەبووە، نێردراوە بۆ خولی نووسین و لێکۆلینەوە بۆ ماوەی شەش مانگ پاشان بوە بە نوسەری مەخفەری سۆسەکان، لە سەرەتای هەلگیرسانی شۆرشی نەتەوەی کورد لە باشوری کوردستان(شۆرشی و ئەیلول) سالی 1961، و دروستبوونی شانەی چەکداری پێشمەرگە لە سەر سنورەکان، هەلمەتی پێشمەرگە بۆ دەست بەسەراگرتنی ئەو بنکە پۆلیسیانە بە مەبەستی دەست کەوتنی چەک بۆ شۆرش، لەو کاتانەدا مەخفەری سۆسەکان دەکەوێتە بەر چەندین هێرشی پێشمەرگە بەلام ناتوانن دەستی بە سەرا بگرن، پاشان پێشمەرگەکان ڕێگەچارەی تر دەگرنەبەر ئەویش دزەکردنە ناو مەخفەر بە دروست کردنی شانەکانی ڕێکخستن لە ناو پۆلیسەکاندا، لە ڕێگای بنەی ڕێخراوی تەویڵەوە بە هۆی خوا لێخۆشبو حاجی عەبدڵڵا (خاجی ئەولە) کە لەگەڵ حەمە گوڵپی خزمن، پەیوەندی بە ڕێخراوی پارتی دەکات، لە گەل چەند هاوڕێیەکی تریدا، لە پایزی 1962 مەخفەری سۆسەکان بە هۆی توانای حەمە گوڵپی و هاوڕێکانی خۆیان دەدەنە دەست پێشمەرگە، کاتێ کە دەزانن هێرش دەکرێتە سەریان.
گرتنی مەخفەری سۆسەکان کرانەوەی درگایەک بوو بۆ هێرش کردنەسەر مەخفەرەکانی #بیارە# و #خورماڵ# دوای دەست بە سەرا گرتنی ئەوانیش. بە جۆرێک پێشمەرگە و خەڵک شانبەشانی یەک بەشداربون لە ئازاد کردنی ئەم مەخفەرانە. پاش ئازاد کردنی هەورامان و بناری شارەزور پێشمەرگە و شۆڕش قٶنا غێک بەرەو پێش هاتن بە جۆرێک پەیوەندی بە شۆرشەوە ڕووی لە زیاد بوون کرد.
شاری #هەڵەبجە# تەنها بارەگاکانی حکوومەت و شەقامە سەرەکیەکان بە دەستی حکومەتەوە بوون و گەڕەکەکان بە دەست پێشمەرگە و خەڵکەوە بوون، شۆرش بەرەو پێش هەنگاو هەڵدەگرێت لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان پێشمەرگە ناوچەی ئازاد کراوی بەردەست بوو، تا کار گەیشتە ئەوەی کە حکوومەتی بەغداد ناچار بکات بە هێزێکی زۆری سوپاوە کە بریتی بو لە لیوای 20 ی سوپای عێراق لەکۆتای بەهاری 1963 ڕوو لە پارێزگای #سلێمانی# بکات بە سەرکردایەتی(زەعیم سدیق)کە هاتە سلێمانی کارەساتی بەردەرکی سەرای دروسکرد مانگی حوزەیراندا.
پاشان لە دەرەوەی سلێمانی کرد چەندین گوندی لە سەر ڕێگەی خۆی تەختی زەوی کرد، بەرەو #دەربەندیخان# ڕۆشت لە گوندی #سێدارە# چەندین کەسی گوللە باران کرد.
لە سەرەتای مانگی هەشتی 1963 ڕووی لە هەڵەبجە و هەورامان بۆ کپ کردنی شۆرش.
گرنگترین شەڕ کە کراوە لە مێژووی شۆرشی ئەیلول شەری پردی #زەڵم# بووە بەرامبەر بە شالڵوی لیوای 20 و زەعیم سدیق لە شەردا کە زیاد لە دو ڕۆژی خایاند کە پێشمەرگە بەرامبەر تانک و تەیارەی دوژمن وەستانەوە، شەرەکە بە شکانی پێشمەرگە کۆتای هات.
لەم شەرەدالە #12-08-1963#ڕوویدا 12 پێشمەرگەی گەل گیانیان بەخت کرد بۆ پاراستنی خاکی کوردستان لەوانە شەهید حمە گولپی کە تا دوا فیشەکی بەرگری کردبوو کە فیشەکی پێ نەمابو بە خەنجەرەکەی پەلاماری دەبابەکەی دابوو سەربازی سەر دۆشکەکەی کوشتبوو.
بەلام مەخابن دەبابەکەی دواوە بە دۆشکە لاشەی ئەم قارەمانە دەپێکێ شەهیدی دەکات.ئینجا لاشەکەی تاکو ناو #سەیدسادق# ڕادەکێشن بە دوای دەبابەکاندا بۆ چاو ترسانی خەلک، ئیتر دوای شەهید بوونی ئەم پۆلە پێشمەرگە سوپای عێراق تا ناو هەڵبجە ئەروات و زۆربەی ناوچەکانی تریش دەست بەسەردا دەگرێتەوە.
شەهید حەمە گولپی هەرچەند ژیانی پێشمەرگایەتی کەم بو بەڵام پلەی سەرپەلی پێدرابوز لە ئازایی لێبوردەی خۆیی، هەروەها لێپرسراوی بەرگری میللی بو کە پيکهاتبوزن لە خەڵکی چەکداری دڵسۆزی شۆرش.
لە دوای خۆی 4 کوڕ بۆ کوردستان بە جێدەهێڵێ، ئەوانیش سوێند بە خەلکی کوردستان دەخۆن کە ڕێبازی باوکیان ون نەکەن هەمیشە لە خزمەتی گەلدا بن.
یەکێک لە کوڕەکانی لە شەڕی نێوان یەکێتی و پارتیدا شەهید دەبێت و یەکی تریان لە کیمیاباران شەهید دەبێت و هەریەک لە دکتۆر #فایەق گوڵپی# و دکتۆر #ناجح گوڵپی# لە ژیاندا ماون و درێژەیان بە خەباتی سیاسی و چالاکی مەدەنی داوە بۆ خزمەتی گەلی کوردستان.