ڕاگەیەندراوی فەرمی
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: پێوستە دەست بەجێ سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و هەموو کابینەو هەردوو حزب و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ کۆتایی هێنان بەم یاسا شکێنی و قاچاخچێتیە کە لە سنورەکاندا تەشەنەی کردوەو بوەتە هۆی بەهەدەردانی مانگانەی دەیان ملیۆن دۆلاری داهاتی هەرێم.
عەدنان عوسمان،
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان، سەبارەت بە بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت دەڵێت: بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت تەنها لە پێناو چاکسازی و ڕێگریکردن لە گەندەڵی و قاچاخچێتی بووە، بەدڵنیاییەوە ئێمە نەک نابینە پاسەوانی ئەم بەد ڕەفتاری و کارە نایاساییانە، بەڵکو بەهەموو توانایەکمان ڕووبەڕووی دەبینەوەو بێدەنگ و بێهەڵوێست نابین.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە ڕاگەیەندراوەکەدا نوسیویەتی؛
ژیانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی خراپدایە، بەڵام لەبری هەنگاونانی خێرا بۆ چاکسازی و چارەسەری کێشەی موچە، کەچی قەبارەی گەندەڵی و قاچاخچێتی بە ئەندازەیەکی مەترسیدار زیادی کردوە.
راگەیەندراوی ڕۆژنامەوانی:
ژیانی موچەخۆران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە ئاستێکی خراپدایە، بەڵام لەبری هەنگاونانی خێرا بۆ چاکسازی و چارەسەری کێشەی موچە، کەچی قەبارەی گەندەڵی و قاچاخچێتی بە ئەندازەیەکی مەترسیدار زیادی کردوە.
بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان لە حکومەت تەنها لە پێناو چاکسازی و ڕێگریکردن لە گەندەڵی و قاچاخچێتی بووە، بەدڵنیاییەوە ئێمە نەک نابینە پاسەوانی ئەم بەد ڕەفتاری و کارە نایاساییانە، بەڵکو بەهەموو توانایەکمان ڕووبەڕووی دەبینەوەو بێدەنگ و بێهەڵوێست نابین.
ئێستا سەرباری گەندەڵی و قۆرخکاری کۆمپانیاکانی نزیک لە حیزب، کەچی بەشێک لە بەرپرسان بەهاوکاری دامەزراوە ئەمنیەکان، سەرقاڵی قاچاخچێتی مەترسیدارن و بە ئاشکرا لە بازاڕدا نوسینگەی قاچاخیان داناوەو هەموو کاڵایەکی قەدەغەکراو بەبێ هیچ پشکنینێک دەهێننە کوردستانەوە، کە ئەمەش جگە لە یاسا شکێنی و گەندەڵی، مەترسیشە لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان.
گۆڕان پێداگیری دەکات لە سەر چاکسازی لە دۆسیەی نەوت و خاڵی سنوری و باج و سیستەمی موچە، هەروەها پێویستە دەست بەجێ سەرۆکی حکومەت و جێگری سەرۆکی حکومەت و هەموو کابینەو هەردوو حزب و لایەنە پەیوەندیدارەکان بە ئەرکی خۆیان هەستن بۆ کۆتایی هێنان بەم یاسا شکێنی و قاچاخچێتیە کە لە سنورەکاندا تەشەنەی کردوەو بوەتە هۆی بەهەدەردانی مانگانەی دەیان ملیۆن دۆلاری داهاتی هەرێم.
وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان
11-8-2020