اگەیەنراوی فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار بەم شێوەیەیە:
پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی هەموو فەرماندە و #شەڕڤان#انی یەژاستار لە هەرێمەکانی بۆتان و حەفتانین دەکەین کە بۆ یادی 15ی تەباخ بە ڕوحی ئاپۆیی و بەپێی سەردەمی نوێ چالاکی ئەنجامدەدەن کە چالاکی کاریگەرن و هیوادارین بەردەوام بن.
چالاکی سابۆتاژ کە ئێوە بە تاکتیکەوە لە پەروەردەیی سێرت لە بۆتان ئەنجامتاندا چالاکیەکی بەهێز و سەرکەوتوو بوو، بووەتە ناوێک بۆ تۆڵەی شەهیدان، ساریام بێریتان، ڤەژین، ڕووهال و سەرهەلدان و حەساب پرسینەوە لە دوژمن.
لەناو #پەکەکە#دا تۆڵەکردنەوە لە دوژمن، کردنەوەی تۆڵەی شەهیدان و نەهێشتنی خوێنیان لە سەر زەوی، ڕێ و ڕێبازێکە. لەو دوو هەرێمە چالاکی هێزەکانمان یەژاستار، جێبەجێکردنی ئەو ڕێبازەیە.
لە هەرێمی حەفتانین لە گردی ئادار و لە خانتوور چالاکیەکان بە چەکی تایبەت ئەنجامدراون و بووەتە هۆی تۆڵەکردنەوەی خوێنی هەڤاڵ زەلال سیدەم و دۆغا و بووەتە نمونەیەک کە لەکوێ بێت تۆڵە لە دوژمن دەکرێتەوە.
چالاکیەکان بە خوڵقاندنی تاکتیک و ڕێبازی دەوڵەمەند کە هێزەکانمان یەژاستار بە ساڵێ 2020 لەسەر بناغەی ڕەگەزەکانی گەریلای ژنی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لەناو هەموو هێزی ژنانی ئێمە و هەم لە ناو هەموو ژنان لە لەدژی سیستم تێدەکۆشن، مۆڕاڵ و مۆتیڤاسیۆنێکی دروست کردووە.
سەرفرازی گەریلاکان لەوەدایە کە لەسەر هێڵێ عەگید و زیلاندا بەرخۆدان و شەڕ دەکەن. چالاکی هێزەکانمان یەژاستار لەدژی دوژمن لە ئێستا بەدواوە بە شێوەیەکی کاریگەر بەردەوام دەبن و فاشیزمی ئاکەپە لەگەڵ زەوی تەخت دەکەن.
بە متمانەوە و بە جۆشی شۆڕشەوە ئێمە وەک فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی یەژاستار، 15 تەباخ ڕۆژی ژیانەوە سەرەتا لە ڕێبەرمان، لە گەلی قاڕەمانی کوردستانمان، لە خانەوادەی شەهیدان و هەموو هێزی گەریلا پیرۆز دەکەین و دەڵێین، بەرخۆدانە تەواوە و کاتی ڕێپێوانی بەرەوە سەرفرازیە.[1]