دەقی پرسەنامەکەی هاوسەرۆکایەتی یەکێتی:
بەڕێزان لە خانەوادەی کاک هونەر ڕەسوڵ
بەڕێزان لە کەناڵی گەلی کوردستان
بەداخ و پەژارەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کاک هونەر ڕەسوڵ ئەندامی ئەنجومەنی مەکتەبی ڕاگەیاندن و پەیامنێری پێشکەتووی (کەناڵی گەلی کوردستان)مان پێگەیشت. بۆ ئەم خەمە، پرسە و هاوخەمی خۆمانتان پێڕادەگەیەنین.
کاک هونەر ڕەسوڵ ڕاگەیاندکار و ڕۆژنامەنووسێکی بەئەزموون و دڵسۆزی پیشەکەی بوو کە لە بەرامبەر هەر ئەرکێکی پیشەییدا، لێبڕوانە بێماندووبوون ئەرکەکانی ڕادەپەڕاندن.
روحی کۆچکردوو بۆ هەمیشە شادبێت و ئەمە دواناخۆشی هەموو لایەک بێت.
سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان