ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی چەند پەیوەندییەکی تەلەفۆنی جیاوە، پیرۆزبایی لە یازدە قوتابی یەکەمی قۆناغی 12ی ئامادەیی (زانستی - وێژەیی – پیشەیی - ئیسلامی) بۆ ساڵی 2019-2020 لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە یەک بە یەکی یەکەمەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە توانیویانە سەرەڕای دۆخی سەختی ئابووری و ئەو دۆخەی نەخوازراوەی بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هاتووەتە ئاراوە، بەڵام ئەو سەرکەوتنە گەورەیەیان بەدەستهێناوە و بە پلەی یەکەم دەرچوون.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاکانی بڵاوکردەوە و دوو یەکەمی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە شاری هەڵەبجەن.
ناوی یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێمی کوردستان:
ڤانیا شێرکۆ حەسەن فەرەج: هەڵەبجە - زانستی – کۆی گشتی نمرە: 700 بە تێکڕای 100.
لەنیا فەلاح حەسەن مەحموود: هەڵەبجە - زانستی - کۆی گشتی نمرە: 700 بە تێکڕای 100.
حەسەن ئامانج بورهان محەمەرەشید: هەولێر – زانستی - کۆی گشتی نمرە: 700 بە تێکڕای 100.
دەریا سلێمان عەلی تاهیر: دهۆک – زانستی - کۆی گشتی نمرە: 700 بە تێکڕای 100.
سارا بەردخان محەمەد عەبدوڵڵا: هەولێر – وێژەیی - کۆی گشتی نمرە: 690 بە تێکڕای 98.57.
دەرباز ئیسماعیل حوسێن عەلی: #سلێمانی# – وێژەیی - کۆی گشتی نمرە: 690 بە تێکڕای 98.57.
مینا زاهیر مستەفا خەلیل: سلێمانی – خوێندنی ئیسلامی - کۆی گشتی نمرە: 874 بە تێکڕای 97.11.
حەسیبە جەمال عومەر ڕەمەزان: هەولێر – ئامادەی پیشەیی کشتوکاڵ - کۆی گشتی نمرە: 827 بە تێکڕای 91.89.
زەینەب عەبدولکەریم ئەحمەد سەعید: سلێمانی - ئامادەی پیشەیی گەشتوگوزار - کۆی گشتی نمرە: 760 بە تێکڕای 95.
میر ڕەحیم کەریم حەمە ساڵح: سلێمانی - ئامادەی پیشەسازی - کۆی گشتی نمرە: 750 بە تێکڕای 93.75.
لەنجە هیدایەت عەبدولرەحمان عوسمان: سلێمانی - ئامادەی بازرگانی - کۆی گشتی نمرە: 629 بە تێکڕای 89.86. [1]