سەلام غەفور هەیاس
مزگەوتی گەورەی #خورماڵ# یەکێکە لە مزگەوتە دێرینەکان، ناوەندێکی گرنگی زانستی و ئاینی و ڕوشنبیری بووە لە کوردستاندا. دەکەوێتە شارەدێی خورماڵەوە بە دووری 18کم لەباکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای #هەڵەبجە#وە.
بە پێی زۆرێک لە سەرچاووە مێژووییە کۆنەکان وەک(مێژونوسی گەورەی ڕۆژهەڵات ناس(مسیعرابن مهلهل) و میژونوسی عەرەب(یاقوتی حەمەوی) و ئەمین نقشبەندی و پیرەمیردی شاعیر..هتد.
مێژووی دروستبونی دەگەرێتەوە بۆ فتوحاتی ئیسلامی سەرەتای هاتنی سوپای موسڵمانان بۆ ناوچەکە، لە ساڵی 18ی کۆچیدا، نزیکەی 1400ساڵ پێش ئێستا، هەروەها پیرەمیردی شاعیر لە ساڵی 1941زاینی هاتەوە ئەم مزگەوتە ئەم هۆنراوەی بۆ مزگەوتەکە ووتوە:
دەورەی ئەصحابان سێ مزگەوت کران
یەکەم لە(نگڵ) دووەم لە (کرمان)
سێهەم لە (خورماڵ) سەرچاوەی کوردان
هەرسێکیان ئاساری ئەولای هومەران...
بە پبَی هەندێک سەرچاوەش منارەی مزگەوتەکە لە سەردەمی ویلایەتی شارەزور، سەردەمی سوڵتان سەلیمی عوسمانی کەهاوکاتە بەسەردمی میرنیشنی بابانەکان، لە سەر وەسیەتی سوڵتان سەڵیمانی بابان لە ساڵی (1749ز) موسا بەگی قایمقامی شارۆچکەی گوڵعەنبەر(خورماڵ) ڕادەسپێرێت بە نۆژنکردنەوەی مزگەوتەکە، لەسەر دەروازەی مزگەوتەکە لەسەر پارچە بەردی مەڕمەڕ شەش دێرهۆنراوەی بە زمانی فارسی نوسراوە، کە باس و نۆژنکردنەوەی مزگەوتەکە، بۆچونێکی زۆریش هەیە منارەی مزگەوتەکە لەو کاتەدا دروستکرابێت.
تێبینی دەبێت مانا کوردیەکە لەژێر دیرە شعیرەکاندا بنوسرێت تا خوینەر و گەشتیار لی تیبگات
والی ملک جود و کهف عباد….. سلیمان تحت عزت داد
ید بیچا نمود موسی ڕا….. حکم کلعنبرش زلگف بداد
در بناهای خیر شد ساعی…. بهر اجرو پواب ڕوز معاد
مسجد کهنه سال شاه سلیم….. ید کشت جای خاک و ڕماد
از کرم جند بدره در تعمیر……. صرف کرد بیافت اجری مراد
این اشارت زغیب شد تاریخ……. بود مسجد بژکر حق باد
$رۆل و گرنگی پێکەی مزکەوتی گەورەی خورماڵ:$
لەسەردەمی میرنیشە کوردیەکان وەک حە#سنە#وی و عەیارییەکان گرنگی زۆری پێدراوە وەک خوێندیەگەی زانستی ئاینی
لە سەردمی عوسمانیەکاندا وەک قەڵغانی بەرگری فکیری لە دژی هەیمەنی شیعەگەری صەفەویەکان دانراوە،
لەسەردەمی شێخانی نقشبەندیشدا شێخ حسامەدین لەزستاناندا لەم مزگەوتە لەگەڵ موریدەکانی دەمانەوە. ئەم مزگەوتە و زانکویەک بووە لەو سەردەمدا دەیان و سەدان فەقێ و زانا و شاعیر و ئەدیبی بەهەرەمەند پێگەیاندووە، وەک (مەولانا خالیدی نەقشبەندی، مەولەوی، مەلاجەلی خورماڵی، سالم، نالی، مەلا عبدلکریمی مدرس، مەلا محمدی بەهای گەورە، دکتۆر مستەفا زەڵمی.. هتد).
یەکەم خوێندنگەی حکومی لەم مزگەوتدابووە لە ساڵی 1940 شاکر فتاح هەم بەرێوەبەری ئەو کاتەی خورماڵ و هەم وەک یەکەم مامۆستایش وانەی وتوەتەوە.
$رووبەرو و پێکهاتەی کە مزگەوتە و منارەکە کە پێی دروست کراوە:$
1. ڕووبەری مزگەوتەکە (20 م × 20م) بووە و لەگەڵ هەیوانێکی 3 مەتری لە بەردەم مزگەوتەکە.
2. لەلای سەرووی مزگەوتەکە 3 ژووری 3×4 (بۆ ئیمام و خەتیب، خادمەکان، حوجرەی فەقێکان)دروستکراوە.
3. دیوارەکانی لەبەرد و قصڵ (ئاهەک)دروست کراوە، هیچ جۆرە کەرەستەیەکی تری تیا بەکار نەهاتووە.
4. سەربانی لە (9)گومەزی گەورە دروست کراوە بە بێ ئەوەی هیچ جۆرە دارێک یان ئاسنیچکی تیا بەکار بێت.
4. درگاو پەنچەرەکانی لە داری (تو و گوێز)ی هەورامان دروستکراوە.
5. لە بەردەم مزگەوتەکەدا حەوز و ئاو و شوێنی دەست نوێژگرتن و حەمام و مردوو شۆر بە حەوزی ئاو شوێنی تەوالێت هەیە ئاوەکەی بە ڕێرەوێکی ئاوی بەردەوام دروست کراوە و لە 16 ئاودەست پێک هاتووە بە بێ هیچ کەرەستەیەکی پێش کەوتوو.
$پێکهاتەی منارەکە:$
1. لەسەر دەروازەی مزگەوتەکە دروستکراوە.
2. بەرزی منارەکە 12 مەترە، هەشت پاڵو و لە 54 چین خشتی سوری کاڵ درستکراوە.
3. ناوەوەی منارەکە لە 30 پبیکانەی بە بەرزی 30 سم، بەشێوەی پێچاوپێچ تا کۆتای منارەکە دروستکراوە.
$نۆژنکردنەوەی مزگەوتەکە:$
لەکاتی دروستبونیەوە تا ئێستا چەندین جارئەم مزگەوتە نۆژنکراوەتوە لەلایەن دەستەڵاتە یەک لەدوا یەکانەوە:
1. لەسەردەمی میرنیشنی حەسنەویەکانەوە ساڵانی (1959- 1015ز).
2. لەسەردەمی سوڵتان سەلیمی عوسمانی ساڵانی(1512-1520ز)
4. لە سەردەمی میرنیشنی بابان سوڵتان سەلیمی بابانی لەسەر دەستی موسابەگی قایمقامی گوڵعەنبەر لە ساڵی (1749ز).
5. لە سەردەمی پادشای عێراق مەلیک قەیسەڵی یەکەم ساڵی (1933ز)سەردانی مزگەوتەکەی کردوە لەلایەن شیخ حسامەدینەوە پێشوازی لێکراوە.
4. لەسەردەمی کۆماری عێراق ئەحمەد حسن بەکر ساڵی(1967ز)بریاری نوژنکردنەوەی بۆ دەرچووە.
5. لە ساڵی 1992 لەلایەن ڕابیتەی ئیسلامیەوە بەشێوازێکی نوێ دروستکراوەتەوە.
6. لە ساڵی 2013ز بە بریاری #وەزارەتی ئەوقاف#ی کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم بریاری نوژنکردنەوەی دراوە.