لە دایکبووی 11-09-1977 لە گوندی کۆزەکەریزی شەر بە شارستانی #مەهاباد#. تەواوی قۆناغەکانی خوێندنی تا دواناوەندی لە شاری مهاباد تەواو کردوە. بکالۆریۆسی لە بواری جوگرافیای سروشتی لە زانکۆی تەورێز و ماستێریسی لە زانکۆی تاران هەر لەو بوارەدا و لە لقی ژێئۆمۆرفۆلۆژی وەرگرتوە. دەرچووی بەش جی ئای ئیس لە زانکۆی سوێر ئوێست نورگە لە وڵاتی نوروێژە.
مامۆستا بووە لە زانکۆکانی #کۆیە# و #ڕانیە# و له ساڵەکانی 2005 تا ساڵی 2007 خەریکی وانەکوتنەوە بووە.
وەک توێژەر لە بواری جوگرافیادا خاوەن چەند بەرهەمێکە. نەخشەی گەشتیاری وێنەداری شارستانی مەهابادی لە ساڵی 2005 دا بە چاپ گەیاند. بەرهەمی دواتری ورد بوونەوە لە هەڵکەوتەی جوگرافیایی ناوچەی موکریان بوو. ئەو نەخشەیەش بە نێوی نەخشەی سیاسی و دێمۆگرافیکی موکریانی کوردستان لە ساڵی 2007 چاپ و بڵاوکرایەوە.
دوایین بەرهەمیان هەر لە بواری بەرهەمهێنانی نەخشە، نەخشەی پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی ئوستانی #ورمێ# (ئازەربایجانی ڕۆژئاوا) بوو کە لە ساڵی 2012 چاپ و بلاوکرایەوە.[1]