لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆلیژی هونەرە جوانەکانی #زانکۆی سەڵاحەدین# ئاگاداری قوتابییان و خوازیاران و پێشکەشکاران دەکاتەوە، ئەوانەی ئارەزووی تەواوکردنی خوێندنیان هەیە لە بەشەکانی (شێوەکاری، موزیک، سینەما و شانۆ)، سەردانی یەکەی تۆماری کۆلیژ بکەن، بە مەبەستی وەرگرتنی فۆرم لە ڕێکەوتی (#11-08-2020#) تا (#27-08-2020#).
ڕێنمایەکانی پێشکەشکردنیش ئەمانەی خوارەوەن:
1 دەرچووی (پەیمانگەی هونەرەجوانەکان)ی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان یان ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بێت.
2 دەرچووی ئامادەیی (زانستی و وێژەیی) بۆ ساڵی خوێندنی (2018-2019) و (2019-2020).
3 دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان بۆ ساڵی خوێندنی (2019 -2020).
4 کۆنمرەی دەچوون بۆ ئامادەیی لە (60) و بۆ پەیمانگەی هونەرەجوانەکان لە (65) کەمتر نەبێت.
5 دەرچووی پەیمانگە ناحکوومییەکان بە سیستەمی پارالێل دەبێت.
6 دەرچووی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان بۆ ساڵانی پێشوو بە سیستەمی پارالێل دەبێت.
6 تاقیکردنەوەی توانست و کارامەیی لە کۆلیژ ئەنجام دەدرێت، ڕێکەوتی تاقیکردنەوەکەش لە (#30-08-2020#) دەستپێدەکات تا (#03-09-2020#) بەردەوام دەبێت.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=