بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی ڕۆژئاوا (نەرەلەسە - NRLS) لەبارەی یەکێتیی نەتەوەیی کورد لە ڕۆژئاواوە، سەدا 95ی گەل دانوستانەکان بە ئەرێنی دەزانن و سەدا 86یش دەڵێن، بۆ سەرکەوتن لەم قۆناغەدا دەبێت هەموو حیزبەکان بەشداری دانوستانەکان بن.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی ڕۆژئاوا (نەرەلەسە - NRLS) ئەنجامی ڕاپرسییەکی خۆی لەبارەی یەکێتیی نەتەوەی کورد لە ڕۆژئاوا بۆ ڕای گشتی ئاشکرا کرد.
دانوستانەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەیی کە بە دەستپێشخەریی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (#قەسەدە#) و بە چاودێریی ئەمریکا و فەرەنسا لە نێوان حیزبەکانی یەکێتیی نەتەوەیی کورد (پەیەنەکە) و ئەنەکەسە دا بەڕێوچوون بە چڕی بەردەوامییان هەیە.
ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژیی ڕۆژئاوا لەسەر دانوستانەکان بۆ یەکێتیی نەتەوەی لە هەرێمی جزیر ڕاپرسییەکی ئەنجامدا. لەو ڕاپرسییەدا ڕای 1378 کەس وەرگیراوە، کە 456 کەسیان، واتە سەدا 33یان ژن بوون و 922 کەسی تریشیان، واتە سەدا 67یان پیاو بوون.
راپرسییەکە لە شارەکانی #حەسەکە#، #قامیشلۆ#، گرکێ لەگێ، عامودێ، دربێسی، تل تەمر، تربەسپی و دێرک ئەنجامدراوە.
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکە سەدا 95ی بەشداربوان دانوستانەکانیان بە ئەرێنی زانیوە.
سەدا 65ی بەشداربوان ڕایانگەیاندووە، چاوپێکەوتنەکان بە شێوەیەکی ئەرێنی ئەنجامیان دەبێت.
سەدا 86ی بەشداربوانیش ڕایانگەیاندووە، بۆ سەرکەوتنی دانوستانەکان دەبێت هەموو حیزبەکان بەشداری دانوستانی نەتەوەیی ببن.
راپرسییەکە لە ڕۆژانی 5ی تەممووزی 2020 تاوەکو 21ی تەممووزی 2020 بەڕێوەچووە.[1]
بۆ بینینی ئەنجامەکانی ڕاپرسیەکە بڕوانە فایلی پەیوەندیدار.