ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە بارەی چالاکیی گەریلاکان لە هەرێمی حەفتانین ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا ڕۆژی 16ی ئاب، کاتژمێر 10:00 لە ناوچەی چوارچەلای سەر بە هەرێمی زاگرۆس لە دژی ژمارەیەک هەلیکۆپتەری جۆری سکۆرسکیی سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە لە گردی چوارچەلاوە دەگەڕانەوە، چالاکیان ئەنجامدا و گورز لە یەکێک لە هەلیکۆپتەرەکان وەشێنرا و بە پێی زانیاریەکان، ئەو هەلیکۆپتەرەی گورزی بەرەوتووە، نەیتوانیوە دوور بکەوێتەوە و کەوتووەتە خوارەوە.
هێزەکانمان دوای 10 خولەک لە هەلیکۆپتەرێکی تری جۆری سکۆرسکیاندا کە لەو گردەوە بە نیاز بوو بگەڕێتەوە بارەگای خۆی. ئەو هەلیکۆپتەرەش کە گورزی بەرکەوت، بە ناچاری بەرە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ هەڵهات.
یادکردنەوەیفەرماندە عێراقیەکان...
ئەم چالاکیە بۆ یادکردنەوەی فەرماندە عەگید گارزان و دوو فەرماندەکەی سوپای عیڕاق ئەنجامدرا کە لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەهید ببوون.
لە حەفتانین گەریلایەک شەهید بوو
لە دژی هێرشە داگیرکەریەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی حەفتانین، لە یەکەم ڕۆژەوە گەریلاکانی ئازادیی کوردستان خۆڕاگریەکی مێژووییان بەڕێوە برد. لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا بە چالاکیە فیداییەکانی ئاپۆیی، دەوڵەتی فاشیست لەگەڵ هەموو دەرفەتە تەکنیکیەکانی لە حەفتانین سەری سووڕماوە. گەریلاکانی کوردستان کە سوپای داگیرکەرانی پەرتەوازە کرد، هەر ڕۆژەی داستانێکی مێژووی دەنوو#سنە#وە و بوونەتە سیمبولی ئیرادەیی پۆڵایینی فیداییانەی ئاپۆیی. فەرماندە زیلانیش یەکێک بوو لە قارەمانەکانی ئێمە کە لە یەکەم ڕۆژەوە لە دژی هێرشە داگیرکەریەکان لە سەنگەرەکانی خۆڕاگریدا بوو و گورزی بەهێزی لە دوژمن وەشاند. هاوڕێمان زیلان کە لە هەنگاوی شۆڕشگێری جەنگی حەفتانیندا لە دژی دوژمن لە هەموو ناوچەیەکی ئەو هەرێمە جەنگا، لە 23ی تەمموز لە ناوچەی شەشدارا لە خۆڕاگریدا تا دوا گولەی شەڕی کرد و دواجار چووە ڕیزی شەهیدە نەمرەکانەوە.[1]