وەرزی هەڵگرتنەوەی گوڵەبەرۆژە لە باشووری کوردستان دەستی پێکرد، بەڵام ئەم بەرهەمەش وەک بەرهەمە کشتوکاڵییه خۆماڵییە کانی دیکە بە دەست بێبازاڕییەوە دەناڵێنێت و ساخ نابێتەوە، لە کاتێکدا ساڵانە بری 50 ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی 45 هەزار تۆن گوڵەبەڕۆژەی بیانی دەچێتە دەرەوە.
قۆناخەکان بۆ ساخکردنەوە دەستیان پێکردووە، جووتیاران شه و و ڕۆژ کار لە پێناوی گەیشتن بە ڕەنج و ماندووبوونی ساڵانەیان دەکەن. ئازاد خدر لە هەشت دۆنم زەویدا نزیکەی شەش تۆن گوڵەبەڕۆژەی بەرهەم هێناوە.
ئازاد خدر، جووتیارە و دەڵێت، سەیری ئەم سەلکانەی بکه. بەرهەم لەوە باشتر چی بێت؟ بەڵام بازاڕی نییە ساخی بکەیتەوە. من لە هەشت دۆنمدا ملیۆنێک دینار تێچووم بووه و ڕەنگە کۆی بەرهەمیشم بایی شەش ملیۆن دینار بێت.
زێدی ڕەسەنی ئەم بەرهەمە ئەمەریکای باکوورە. بەڵام زەوییە بەپیتەکانی بیتوێنیش چوار جۆر گوڵەبەڕۆژەی باشترینیان لێ بەرهەم دەهێنرێت.
لە باشووری کوردستان کارگەی گوڵەبەڕۆژە نییە تاوەکو ئه و بەرهەمە بچێتە خانەی پیشەسازییەوە. سەباح حوسێن نزیکەی نۆ تۆن گوڵەبەڕۆژەی بەرهەم هێناوە، زیاتر لە بەرهەمهێنانەکەی به دەست ساخکردنەوەیەوە ماندوو دەبێت.
سەباح حوسێن، جووتیارێکی دیکەیە و دەڵێت، به خوا ئەوەندەی بە فرۆشتنیەوە ماندوو دەبم، نیو ئەوەندە بە بەرهەمهێنانیەوە ماندوو نابم. دەبێت لەسەر ڕێگە کیلۆ کیۆ ساخی بکەمەوه. ئەوە چۆن وادەبێت؟ لە کاتێکدا حکومەت هیچ هاوکاری و پاڵپشتییەکی نەکردووین.
نرخی هەر تۆنێکی گوڵەبەڕۆژەی هاوردەکراو 1200 دۆلارە. بڕی ئه و سەرمایە ی بۆ کڕینی گوڵەبەڕۆژە دەچێتە دەرەوە 50 ملیۆن دۆلارە.
به تەنیا پار سێ هەزار تۆن گوڵەبەڕۆژەی خۆماڵی هەبووە. کیلۆی گوڵەبەڕۆژەی خۆماڵی بە پێی قەباره و ڕەنگی دەنکەکانی لە 1500 دیارەوە دەست پێدەکات تاوەکو 2500 دینار.
ئاوارە مەحموود، کڕیارە و دەڵێت، گوڵەبەڕۆژەی خۆماڵی توێکڵی تەنکترە، چەورتره و نوێیه. لەسەر جۆخین دەیکڕین و پارەکەش ناچێتە دەرەوە و بۆ جووتیاری خۆمان دەبێت. من هەمیشە گوڵەبەڕۆژەی خۆماڵی دەکڕم.
بۆ دوو مەبەستی پیشەسازی زەیتی خواردن و خواردن بۆ ئاژەڵ و مرۆڤ گوڵەبەڕۆژە به یەکێک له بەرهەمە ستراتیژییە خۆراکییە کشتوکاڵییەکان دادەنرێت. پار لە دەشتی بیتوێن سێ هەزار دۆنم و ئەمساڵیش نزیکەی دوو هەزار دۆنم بە گوڵەبەڕۆژە داچێنراوە.[1]