ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
شارستانی شووت یش هەر وەک شارستانەکانی ماکۆ، پولدەشت، چاڵدێران، چایپارە و خۆی لە باکووری ئەو ئوستانی ورمێ هەڵکەوتووە و دەراوسێکانیشی هەر ئەو شاستانانەن.
ژمارەی حەشیمەتی گشت باژێر(سەرژمێری دانیشتوانی ئێران، 1385) 51430 کەسە و پێکهاتەیەکە لە کورد و تورک (ئەهلی حەق و سوننی و شیعە).
ئەو شارستانە 2 شار و 70 دێی هەیە. شووت و مەرگەنلەرشارەکانن (مەرگەنلەر بە هۆی ئەوەی کە تازە شارە لە ئەژمارکردنەکاندا وەک گوند حیسابی بۆ کراوە).
لەو ژمارە دێیە 28 دەنکی ئەهلی حەقەن، هەروەها 13 کورد و 22 تورکن و ئەوانی دیکەی تێکەڵن.
. لە سەتا 72% تورکن ئەوانی دیکە کوردن و لە ڕووی ئایینیشەوە بڕواننە نەخشە، خشتە و دیاگرام و هێماکان
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387024&document=0001.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی شووت بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=