ئەنجومەنی شەنگالی دەرەوەی وڵات (مەشەدە) لەبارەی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال و کەمپینی ڕەشکردنی ئێزیدخان لە لایەن هەندێک لایەنەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
مەشەدە فەرمانی 3ی ئابی 2014 وەبیرهێنایەوە و وتی، هێزەکانی پەدەکە ئەو کاتە لە شەنگال بوون، کۆمەڵگای ئیزدیان لەناو چنگی #داعش#دا بەجێ هێشت و بەو شێوەیە بوونە هۆکاری کۆمەڵکوژیەکی گەورە.
مەشەدە ئاماژەی بەوەدا، هێزەکانی تەڤگەری ئازادی دەستوەردانیان کرد و بەو شێوەیە هەم ڕێگریان لە قڕکردن کرد و هەم بوونە هۆکارێک کە کۆمەڵگای ئێزدی لە ڕووی سیاسی، ئابۆری، کۆمەڵایەتی و سەربازیەوە خۆیان ڕێک بخەن و زێدی خۆیان بپارێزن.
مەشەدە وتیشی ئەو هەنگاوەش بۆ شەنگالیەکان بووە لاپەڕەیەکی نوێ و بوونە خاوەن ئیرادە، چارەنووسیان خستە دەستی خۆیان و لەسەر ئەو بناغەیە خۆسەری دیموکراتیکی شەنگالیان ڕاگەیاند.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەدا وەبیرهێنرایەوە کە #پەکەکە# نزیکەی 4 ساڵ لە شەنگال لەگەڵ یەبەشە / یەژەشە، هاوپەیمانی نێودەولەتی، حکومەتی عێراق لەدژی داعش بەرخۆدانێکی بێوێنەی بەڕێوەبرد. لە ڕێگەی ئێزیدخان بە سەدان شەهیدیدا و دوای ئەوەی کە یەبەشە و یەژەشە گەیشتنە ئەو ئاستەی کە بتوانن ئێزیدخان بپارێزن، پەکەکە لە 1ی نیسانی 2018 دا لەبەرچاوی ڕاگەیاندنەکانی جیهان لە شەنگال کشایەوە کە ئەمریکاش ئەوەی پشتڕاست کردەوە.
مەشەدە باسی کەمپینی ڕەشکردن کرد کە لەم دواییانەدا لە ئێزیدخان بەڕێوە دەبرێت و ڕایگەیاند، هەندێک کەس و ڕێکخستنی ئێزدیەکان بوونەتە لایەنێکی ئەو کەمپینە.
لەم چوارچێوەیەدا مەشەدە ئەوەی خستەڕوو کە ڕێکخستنێک بە ناوی زەنترات ڕات دەر ئێزدین دویچلاند لە 2ی ئابی 2020 لە شاری دۆسەلدۆلف بە بۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی شەنگال بۆ شەهیدانی شەنگال مەراسیمێکی بەڕێوەبرد، بەڵام سەرەنج ڕاکێش بوو کە لە مەراسیمەکەدا ئایشەگول گۆکچەن باڵیۆزی تورک لە ئەڵمانیا بەشداری لە مەراسیمەکەدا کرد.
مەشەدە دەشڵێت، کۆمەڵگای ئێزدی و جیهان هەمووی دەزانن کە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دوای تێکچوونی داعش لە شنەگال بە فڕۆکە هێرش دەکاتە سەر شەنگال. لە ئەنجامدا مام زەکی شەنگالی مامی ئێزیدخان و زەردەشت شەنگالی فەرماندەی یەبەشە لەگەڵ هاوڕێکانیان شەهیدکران. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت تۆڵەی داعش لە کۆمەڵگای ئێزدی بکاتەوە و شەنگال داگیر بکات.
باشە لە کاتێکدا کە ئەم ڕاستیە لەبەرچاوە، بانگهێشتکردنی باڵیۆزی تورک بۆ مەراسیمەکان چ واتایەک دەدات؟ ئایا ئەوە بە واتای هاوکاریکردنی سیاسەتی قێزەون لەبەرانبەر شەنگال نایەت؟ کام عەقڵیەتە کە بکوژانی شەنگال بۆ مەراسیمی شەنگالیەکان بانگهێشت دەکات.
مەشەدە باسی ئەوەشی کرد کە ڕێکخستنی بەناو زەنترال ڕات هەم بەم کردەوانەی و بە ڕاگەیەنراوەکەی بووەتە پارچەیەک لە کەمپینی ڕەشکردنی ئێزیدخان و بانگی لە کۆمەڵگای ئیزدی کرد لەدژی هاوکارەکانی دوژمنی ئێزدیخان، هەڵوێست دەرببڕن.
لە کۆتایی وتی، بانگمان بۆ لایەن و کەسایەتیە خاوەن ویژدانەکان ئەوەیە کە دەنگیان لە بەرانبەر ئەم ڕووڕەشیە بەرز بکەنەوە و ناڕەزایی پیشان بدەن.[1]