ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
مێاندواو لە ڕۆژهەڵاتەوە پاڵی داوە بە پاڵی ئوستانی تەورێز. لە باشووری ئوستانی #ورمێ# هەڵکەوتووە و لە گەڵ شارستانەکانی تیکاب، سایین قەڵا، #بۆکان#، مهاباد سنوری هاوبەشی هەیە.
لایەنی پێکهاتەی زمانی و ئایینی ئەو شارستانە لە چاو شارستانەکانی دیکە هێندێک جیاوازی هەیە. خاوەن گوندێکی کورمانج زمان(دێی گوزلی) و چەند گوندێکی گۆران یان ئەهلی حەقە(15 دێ). بەهاییەکانیش ڕێژەیەکی کەمی دانیشتوانی ئەو شارستانە پێک دێنن.
244 هەزار و 825 کەس لەو شارستانەدا دەژین (سەرژمێری دانیشتوانی ئێران، 1385). لەو ژمارەیە تەنیا 11% واتا دەوروبەری 27 هەزار کەسی کورد زمانە و ئەوانی دیکە بە تورکی دەدوێن.
لە 3 شاری مێاندواو وەک ناوەندی شارستان، باروق و چواربورج پێکهاتووە. 194 دێی هەیە و 41 کوردن و ئەوانی دیکە تورک، گۆران و تێکەڵن.
بۆ زانیاری زیاتر بڕواننە نەخشە، خشتە و دیاگرام و هێماکان.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387051&document=0001.PNG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی میاندواو بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387051&document=0001.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی ڕێنماییی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی میاندواو بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=