ئامادەکردنی: #سولەیمان چوکەڵی#
لە شارستانەکانی هەڵکەوتوو لە باشووری ئوستانی #ورمێ# و ناوچەی موکریانە. دێهات و پێکهاتەی مرۆڤی شارستان لە دوو نەخشەی جیاوازدا نێشان دراوە.
لە دەوروبەری سایین قەڵا شارستانەکانی، تیکاب، میاندواو، #بۆکان# و #سەقز# هەڵکەوتوون. ژمارەی حەشیمەتەکەشی بە گوێرەی سەرژمێرییەکانی ساڵی 1385 ئێران 89 هەزار و 330 کەسە.
ئەوەی لەو شارستانەدا لە ڕووی پێکهاتەی دانیشتوانەکەیەوە سرنجراکێشە ئەوەیە کە بە زاراوەکانی #سۆران#ی، کورمانجی (#زاخۆ#ڕانی، سەرابیانی و موسڵیانلێ) و کەڵهورێ(چەرداوڕو) گۆ دەکرێ. ئەو هۆزانە لە ڕووی ئایینییەوە شیعە مەزهەبن.
شارستانی سایین قەڵا لە 3 شاری سایین قەڵا، مەحمودجغ و کەشەوەر و 143 دێ پێکهاتووە. لەو ژمارەیە تەنیا 23 گوندی تورک زمانە و ئەوانی دیکە بە کوردی دەئاخفن.
بۆ زانیاری زیاتر و بینینی چۆنییەتی بڵاوبوونەوەی زمانی و ئایینی شارستانەکە (شار و دێ) بڕوانە نەخشە، خشتە، دیاگرام و هێماکان.
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387054&document=0001.JPG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی سایین قەڵا بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=387054&document=0001.PNG=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ کردنەوەی نەخشە ی ڕێنماییی پێکهاتەی زمانی و ئایینی شارستانی سایین قەڵا بە قەبارەی گەورە=KTML_Link_External_End=